Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 13 MAR 2026 09:16 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ڕوونکردنەوە و سەرنجێک لەلایەن بنەماڵەی نادر ھەورامیەوە
| KDP.info


سلێمانی-KDP.info- سەرباز ھەورامی، بەناوی بنەماڵەی نادر ھەورامیەوە ڕوونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە و هەموو ئەو پڕوپاگەندانە ڕەتدەکاتەوە کە بەناوی بنەماڵەکەیانەوە بڵاوکراوەتەوە، بۆیە لە ڕوونکردنەوەکەدا دەڵێت، لایەنێکی سیاسی دوور لە ئاکار و پرەنسیب ھەوڵیان داوە ناوی (کاک نادر ھەورامی و بنەماڵەکەی) بۆ مەبەستێکی نەخوازراو بەکاربھێنن و ئەم ھەنگاوەیان بەتایبەتی لە ھەڵەبجەو ھەورامان لەدەستدانی ئاراستە و ئامانج و متمانەیان پشتڕاست دەکاتەوە.

دەقی ڕوونکردنەوەکە.

لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا بەداخەوە، تێبینیمان کرد کە لایەنێکی سیاسی دوور لە ئاکار و پرەنسیب ھەوڵیان داوە ناوی (کاک نادر ھەورامی و بنەماڵەکەی) بۆ مەبەستێکی نەخوازراو لە دەرەوەی ویستی ئێمە بە خراپ بەکاربھێنن، سوودیان لە خزمێکی ئێمە وەرگرتووە کە تووشی کێشەی تەندروستیی و لەدەستدانی یادەوەریی بووە، و ھەر ئەم کەسەشیان بەکارھێناوە بۆ نیشاندانی لە تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی بۆ پشتیوانی لە حزبێکی سیاسی.

ئێمە بە ڕوونی ڕایدەگەیەنین: "چەند کەسێک لەو کەسانە ھەر ناشناسین کە لە ڤیدیۆیەکەدا دەردەکەون". بۆیە  ئەوەی کراوە کردەوەیەکی سیاسی نییە، ئیستغلالکردنی دۆخی تەندروستی مرۆڤە بۆ بانگەشەکردنی سیاسی، کارێکی ناسیاسی و نا ئەخلاقییە.

ئەم کردەوەیە ئیفلاسی ئەنجامدەرانی ئاشکرا دەکات، کاتێک ھێزێکی سیاسی ئامانجی نیشتیمانی نییەو لەمەیدانی خزمەت و بانگەشەدا ڕووبەڕووی بێچارەیی بۆتەوە، ئیتر پەنا بۆ کاری نەشیاو دەبات، ئەم ھەنگاوەیان بەتایبەتی لە ھەڵەبجەو ھەورامان لەدەستدانی ئاراستە و ئامانج و متمانەیان پشتڕاست دەکاتەوە، حیزبێک کە بەڕاستی باوەڕی بە پەیامەکەی ھەبێت، ھەڵمەتەکانی لەسەر فێڵ و ئازاری ئەوانی تر بنیات نانێت.

مێژووی ماڵباتەکەمان کاڵای ھیچ بازاڕێکی سیاسەت نییە و بەشێکە لە میرات و سەروەری نەتەوەکەمان و زنجیرەیەکە لە ڕێبازی پیرۆزی کوردایەتی ڕێبازی بارزانی، لە سەرەتای ڕۆژانی شۆڕشی ئەیلوولی مەزنەوە تا شۆڕشی گوڵان و ڕاپەڕین، نادر ھەورامی و ھەڤاڵانی لە ھەڵەبجە و ھەورامان و تەواوی کوردستان بە بوێری و پرەنسیپەوە ئاڵای بەرخۆدانیان ھەڵگرت، قوربانیدانەکانیان ئاماژەی ڕەمزی نەبوو بەڵکو بەشداریی ڕاستەقینە بوو بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان و بۆ دیدگای ھەمیشەیی بارزانی، ئەمڕۆش کوڕ و کەسوکارو دڵسۆزانی درێژەپێدەری ڕێبازەکەین. 

ئیستغلالکردنی میراتێکی لەوشێوەیە لە ڕێگەی شانۆیەکی ھەڵبەستراوەوە، سووکایەتیکردنە بە یادەوەری ھەر شەھید و تێکۆشەرێک کە کەرامەتی ئەم میللەتەی بنیات ناوە، ھەوڵێکی بێ ئومێدانەی ئەو کەسانەیە کە زمانی شیاوی خزمەتی گەل و خاکی کوردستان و ئیعتباری خەباتی ڕاستەقینەیان نییە، بزووتنەوەیەک کە متمانەی بە بیرۆکەکانی ھەبێت، بە قسە و کردار لەبەردەم خەڵکدا دەوەستێت نەک بە کەتنی کۆمەڵایەتی.

ئێمەی بنەماڵەی نادر ھەورامی لە ڕێبازی مێژوویی خۆماندا، ڕێبازی بارزانی و پارتی دیموکراتی کوردستاندا، ڕێبازی قوربانیدان و دەستپاکی و دڵسۆزی بۆ نەتەوەی کورد بە یەکگرتوویی و چەسپاوی دەمێنینەوە، قەناعەتەکانمان ڕەگ و ڕیشەی لە مێژوو و ویژداندا ھەیە، ھیچ پڕوپاگەندەیەک ناتوانێت بیھەژێنێت.

خەڵکی ھەڵەبجە و ھەورامان ڕاستییەکان دەزانن، دەزانن کێ بەرگری لە خاکەکەیان کردووە و ئێستا کێ بازرگانی بە مێژووەکەیەوە دەکات، ئەگەر ئەم جۆرە ڕەفتارانە ڕوونترین نیشانەی ئیفلاسی سیاسی و ئەخلاقی نەبێت، ئەوا چییە؟ 

بەو کەسانەیش دەڵێین کە لە پشت ئەم  کارەوەن، با لەبیریان بێت کە مێژوو سەروەری بۆ ئەو کەسانە دەپارێزێت کە بە دەستپاکی مامەڵە دەکەن نەک بۆ ئەوانەی سیاسەتەکانیان لەسەر ناڕاستی بنیات دەنێن.

لەگەڵ ڕێزدا

 

سەرباز ھەورامی

٤\١١\٢٠٢٥




دوایین هەواڵەکان

چەند پرسەنامەیەک لە مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە

THURSDAY, 12 MARCH 2026 23:03:00

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، سەرەخۆشی لە خانەوادەکانی (پێشرەو عینەدین)، (یاسین تەھا) و (ئەکبەر حەیدەر سورەمێری) دەکات.

پڕۆژەی فریاگوزاری ئاوی ھەولێر ٩٥٪ی کارەکانی تۆڕی ناوخۆ و بەستنەوەی ھێڵەکانی تەواوبووە

THURSDAY, 12 MARCH 2026 22:03:00

ھەولێر-KDP.info- تیمەکانی کۆمپانیای کەیوەن لە قۆناغی کۆتایی جێبەجێکردنی پڕۆژەی دانان و دابەشکردنی تۆڕی ئاوی ناوخۆ و بەستنەوەی بە ھێڵە سەرەکییەکانی پڕۆژەی فریاگوزاری خێرای گەیاندنی ئاوی ھەولێرن و تا ئێستا توانراوە ٩٥٪ی تەواوی کارەکان ڕاپەڕێندرێن.

سەرۆکی حکوومەت سەرەخۆشی لە سەرۆکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری دەکات

THURSDAY, 12 MARCH 2026 21:03:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەھۆی کۆچی دوایی باوکییەوە، سەرەخۆشی لە جووتیار عادل، سەرۆکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری دەکات.

 
ناوەڕۆكی پەیوەندیی تەلەفۆنیی نێوان سەرۆك بارزانی و نوێنەری سەرۆكی ئەمەریكا بۆ كاروباری سووریا

THURSDAY, 12 MARCH 2026 19:03:00

ھەولێر-KDP.info-ڕۆژی پێنجشەممە ١٢ی ئاداری ٢٠٢٦ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە نێوان سەرۆک مەسعود بارزانی و بەڕێز تۆم باراک نوێنەری سەرۆک ترامپ بۆ کاروباری سووریا و باڵیۆزی ئەمەریکا لە تورکیا ئەنجام درا.

 
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و، وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا دۆخی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن

THURSDAY, 12 MARCH 2026 17:03:35

ھەولێر-KDP. info-  ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 2026/3/12 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ بەڕێز ئەنتۆنیۆ تیانی، جێگرى سه‌رۆكوه‌زیران و وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا..



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact