دھۆک-KDP.info- یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی لە دھۆک دەڵێ، سبەی سێشەممە بە ئامادەبوونی ھەردوو جێگرانی سەرۆک گەورەترین کەرنەڤاڵی بانگەشەی پارتی لە دھۆک بەڕێوەدەچێت.
	د. ڤیان سلێمان، یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی لە دھۆک، تایبەت بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، "سبەی سێشەممە کاتژمێر ٢ی پاشنیوەڕۆ  کەرناڤاڵێکی گەورەی لیستی ٢٧٥ی پارتی لە یاریگای وەرزشی دھۆک بەڕێوەدەچێت و ھەردوو جێگری سەرۆک بارزانیش بەشداری کەرنەڤاڵی پارتی دەکەن لە شاری دھۆک، کە چاوەڕێ دەکرێت جەماوەرێکی زۆری پارتی بۆ پالپشتی لە لیستی ٢٧٥ی پارتی ئامادەبێت.
	یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی دھۆک گوتیشی، "پارتی لە بانگەشەی ئەمجارە سەرکەوتنێکی گەورەی تۆمارکرد و ئەوەش دەبێتە ھەوێنی سەرکەوتنی لیستی ٢٧٥ی پارتیمان و زۆر گەشبینین بەوەی زیاتر لە یەک ملیۆن دەنگ بەدەست بێنین، چونکە بەپێی ھەندێ ڕاپرسی بەردەست خەڵکی لە ئەدای پارتی ڕازین و پارتی خاوەن بەڵێنی خۆی بووە لە پێشکەشکردنی خزمەت بە ھاووڵاتیانی کوردستان.
	 
	قائید میرۆ