کۆیە-KDP.info- بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای ھەولێر لەگەڵ خەڵکی کۆیە و تەقتەق کۆبووەوە، لە کۆبوونەوەکەدا پشتیوان سادق ڕایگەیاند، ئەوانەی کە تاکو ئێستا بەخۆسەپێنی ڕێگەیان لە پڕۆژەکانی حکوومەت گرتووە، ئەمڕۆ کۆیەکان بەدەنگی خۆیان ئەم بەربەستانە تێک دەشکێنن و کۆیە دەبەنەوە سەر ئەسڵ و ڕەسەنایەتی خۆی.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢ی١٠ی ٢٠٢٥، بەسەرپەرشتی دکتۆر پشتیوان سادق، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای ھەولێر و ئومێد خۆشناو پارێزگاری ھەولێر و ئاری نانەکەلی و ئاراس حەسۆ میرخان و ژمارەیەک لە فەرماندە و پێشمەرگە و کادیران لە بناری ھەیبەت سوڵتان و لەگەڵ جەماوەری خەڵکی کۆیە و تەقتەق و کەسایەتی کۆمەڵایەتی و گەنجان و لاوان ئافرەتان پێکەوە، بەڵێنیان بۆ لیستی(٢٧٥) پارتی دوپاتکردەوە.
لەمیانی وتەیەکدا دکتۆر پشتیوان سادق ڕایگەیاند ھەمیشە لە خزمەت کۆیەکان و ئەھل و خەڵکە سەربەرزەکەی داین و، بەدەستی پڕ و خزمەتی گشتیەوە موژدەی چەندین پڕۆژەی خزمەتگوزاری پارتیمان بۆ شارەکە گەیاند لە دروستکردنی سایلۆی نوێ، ڕێگاوبان، کارەبای بەردەوام پڕۆژەی ئاوی پاک، کە بەسەدان ملیار دینار جێبەجێ دەکرێت.
بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی ھەولێر، ئاماژەی بەوەکرد کە پڕۆژەی گرنگ بۆ گەنجان ئەنجام دەدرێت، کۆیە و خەڵکە ڕەسەنەکەی وەک ھەمیشە لەگەڵ پارتی و خەباتیدان، چونکە دەزانن ئەوانەی کە تاکو ئێستا بەخۆسەپێنی ڕێگەیان لە پڕۆژەکانی حکوومەت گرتووە، ئەمڕۆ کۆیەکان بەدەنگی خۆیان ئەم بەربەستانە تێک دەشکێنن و کۆیە دەبەنەوە سەر ئەسڵ و ڕەسەنایەتی خۆی، چونکە دەزانن تاکە حزب بۆ خزمەتی کۆیە و ھەموو کوردستان تەنیا پارتیە، بۆیە بانگەواز دەکەین بۆ ھەموو دانیشتووانی کۆیە و تەقتەق و گوند و ئاواییەکانی، کە بەدەنگی ئێوەی سەربەرز ئەمجارە پارتی (کۆییاتی و خۆیاتی) دەکات و لیستی (٢٧٥) پارتی ھەڵدەبژێرن، پڕۆژەی ئاوەدانی و گەشانەوەی زێتر پێشکەشی شارەکە دەکات.
