Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 28 OCT 2025 15:58 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

بۆ هەموو ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەیە
| KDP.info


فازڵ میرانی 

 دەنگەکەت بە کەم مەزانە و كەمتەرخەمیش مەکە لە بەخشینی  بە کەسێکی شایستە، تۆ مافی دەنگنەدانت هەیە، هەروەها ئازادیشیت لەوەی دەنگەکەت بە هەرکەسێک دەدەیت، کە خۆت دەتەوێت.

خووشك و براكانم، قسەكانم ئاراستەی ئێوەیە:

ئێمە لە پارتی دیموکراتی کوردستان، باوەڕمان بە عێراقێکی باشتر هەیە، ئێمە لە کوردستان، بنەماکانی ژیانێکمان دامەزراندووە، کە بێگومان بەرەو باشتربوون دەڕوات.

ئێمە بانگەشەی کامڵبوون ناکەین، بەڵام کار بۆ گەیشتن بە بەرزترین ئاستی خزمەتكردن لە وردەکارییەکانی ئەو ژیانەدا دەکەین، کە شایستەی هاووڵاتییانە.

کار لەسەر ئاسایشی هاووڵاتی دەکەین، بێ ئەوەی دەست بۆ تایبەتمەندییەکانی بەرین.

کار دەکەین بۆ پاراستنی لە هەموو دەستێوەردان و زیانێکی دەرەکی، کە ڕووبەڕووی خۆی یان خێزانەکەی ببێتەوە. کار دەکەین بۆ چاودێریکردنی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان، منداڵان، نەوجەوانان و لاوان. کار دەکەین بۆ سەلامەتیی کۆمەڵگە و پەیوەندییەکانی و ئازادییەکانی. کار دەکەین بۆ دابینکردنی هەموو پێداویستییەکی سەرەکی بۆ گوندەکان، هەرچەندە دوورەدەستیش بن، بۆ شارەکانیش هەرچەندە فراوان بن.

ئێمە نەوەكانی مستەفا بارزانی و شۆڕشگێڕانی کوردستانین، ئەوانەی لەپێناو عێراقێکی ئازاد و بێ ترسدا بانگەوازیان کرد و دەنگیان بە هەموو دنیادا گەیاند و تێکۆشانیان كرد، عێراقێک کە دڵسۆز بێت بۆ گەلەکەی، هیچ دەسەڵاتێک لە سەرووی یاسایەکی دادپەروەرانەوە نەبێت و هیچ هێزێک باڵادەست نەبێت جگە لە سەروەریی دەستوور.

دەنگی تۆ، بەشێكە لە بڕیار، بڕیاری ئەوەی کێ یاساگەلێک دادەڕێژێت کە پەیوەستە بە بوونی مرۆڤ و ئارامیی نەوەکانی داهاتووەوە.

دەنگی تۆ، لە هەر کوێیەک بێت، ڕەنگدانەوەی لەسەر (هەبوون، کەمیی یان نەبوونی) خزمەتگوزارییەکان دەبێت.

دەنگدانت لە شوێنی دروستی خۆیدا، واتا ڕێگریکردن لە پێشێلکردنی مافەکان، بەرپێگرتنی وتاری ڕق و کینە و ڕێگرتن لە زەوتکردنی مافت لەسەر بست بە بستی ئەم خاکە.

دەنگی تۆ بۆ ئێمە، واتا چەسپاندنی ئەو ڕێزەی کە دەبێت دەسەڵات بۆ تۆی هاووڵاتی هەیبێت، ئەم ڕێزەش تەنیا لە هەڵسوکەوتێکی کاتییدا نییە، بەڵکو لە هەموو ئەو خزمەتانەدایە، کە ئەرکی حکوومەتە پێشکەشی بکات و مافی تۆیشە لێپرسینەوەی لەگەڵ بکەیت.

 




دوایین هەواڵەکان

به‌هرام عه‌ریف یاسین: پارتی حزبی یه‌كه‌می عێراق و كوردستان دەبێت

TUESDAY, 28 OCTOBER 2025 15:10:10

ئامێدی-KDP.info- به‌رپرسی لقی 18ی ئامێدی ده‌ڵێت،  "سه‌دا سه‌د پارتی سه‌رده‌كه‌وێت و ده‌بێته‌ هێزی یه‌كه‌می كوردستان و عێراق، تا دێت لیستی 275ی پارتی پاڵپشتی جەماوەری فراوانتر دەبێت." 

 

دەزگای خێرخوازیی بارزانی خەڵاتێكی دیكەی وەرگرت

TUESDAY, 28 OCTOBER 2025 13:10:43

هەولێر-KDP.info- د. هێندریك گۆرت و شاندی یاوەری لە ڕێكخراوی (Helfen Bringt Freude)، ڕۆژی دووشەممە ڕێكەوتی  ٢٧/١٠/٢٠٢٥ سەردانی سەرۆكایەتیی دەزگای خێرخوازیی بارزانییان لە هەولێر كرد و لە لایەن مووسا ئەحمەد، سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانییەوە بە گەرمی پێشوازییان لێ كرا.

 
بەرپرسی لق بۆ KDP: ژمارەیەکی زۆری هەڤاڵانی ئەوروپا بۆ سەرخستنی لیستی 275 گەڕاونەتەوە

TUESDAY, 28 OCTOBER 2025 13:10:14

هەولێر-KDP.info- ڕۆژی یەكشەممە، 12ـی تشرینی یەکەمی 2025،  پارتی دیموكراتی كوردستان بە ئامادەبوونی سەرۆك بارزانی و جێگرانی، دەستی بە گەورەترین بانگەشەی هەڵبژاردن لە هەولێر كرد تا ئێستاش چەندین کەرنەڤاڵی گەورەی جەماوەریی بۆ پشتیوانیکردن و سەرخستنی لیستی 275 بەڕێوەچوون، كوردانی تاراوگەش بۆ بانگەشە و سەرخستنی لیستی پارتی گەڕاونەتەوە بۆ پاڵپشتیکردن و بەشداریکردن لە کەرنەڤاڵی بانگەشەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان.

 
سەرۆک بارزانی: تاوانەکانی جینۆساید هێندە گەورەن، قەت و قەت لەبیر ناکرێن

TUESDAY, 28 OCTOBER 2025 11:10:09

دهۆک-KDP.info- بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی کۆنفرانسی نێودەوڵەتی بۆ ناساندنی جینۆسایدی گەلی کورد لە دهۆک بەڕێوە دەچێت.

 
کابینەی نۆیەم نزیک 3 هەزار پڕۆژەی شەقام و ڕێگەوبانی جێبەجێ کردووە

TUESDAY, 28 OCTOBER 2025 11:10:37

ھەولێر-KDP.info- کابینەی نۆیەم حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ماوەی کاری خۆیدا 2168 پڕۆژەی شەقام و پردی ناو شارەکان و 718 پڕۆژەی ڕێگەوبانی نێوان شارەکانی جێبەجێ کردووە و 401 پڕۆژەی ڕیگەوبانیش لە جێبەجێکردندان.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact