شەقڵاوە-KDP.info- بەرپرسی لقی ٢٤ی سەفین دەڵێ، دڵنیاین لەوەی دەنگدەران لیستی پارتی سەردەخەن و خەڵکێکی نیشتیمانپەروەر و دڵسۆزی بێلایەنیش ئەمجارە دەنگ بە لیستی ٢٧٥ی پارتی دەدەن.
ھیوا گەیلانی، بەرپرسی لقی ٢٤ی سەفین، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، لە ھەرسێ قەزای سنووری لقی ٢٤ی سەفین بانگەشەی ھەڵبژاردن بەردەوامە و تیمەکانی بانگەشەی لیستی ٢٧٥ی پارتیمان بەردەوام لەناو خەڵکدان، ئێمە ئومێدی زۆرمان بە دەنگدەرانی سنووری خۆمان ھەیە لە ڕۆژی دەنگداندا دەنگیان بۆ لیستی ٢٧٥ی پارتییە، گەشبینین بە سەرکەوتنی لیستی پارتی و دەنگی پارتیش زیاد دەکات.
بەرپرسی لقی ٢٤ی سەفین باس لە هۆکارەکانی زیادبوونی دەنگی پارتی دەکات و دەڵێت، ھەڵوێستەکانی سەرۆک بارزانی و پڕۆژەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و پێداگیری لەسەر مافەکانی خەڵکی کوردستان لە بەغدا، ھەموو ئەوانە کاریگەرییان کردووەتە سەر ھاووڵاتیان و دڵنیاین خەڵکێکی نیشتیمانپەروەر و دڵسۆزی بێلایەنیش ئەمجارە دەنگ بە لیستی ٢٧٥ی پارتی دیموکراتی کوردستان دەدەن، چونکە دەزانن ھەر پارتییە زامنی مافەکانیان دەکات و داکۆکی لە خەڵکی کوردستان دەکات.
قائید میرۆ