هەولێر-KDP.info- سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازیی لە باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق كرد و دوایین گۆڕانكاریی عێراق و ناوچەكەیان تاوتوێ كرد.
ئەمڕۆ دووشەممە 27/10/2025، مەسروور بارزانی, سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە ئیلبروس کوتراشیڤ باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق کرد, لە دیدارەکەدا کە ماکسیم ڕوبین, کونسوڵی گشتیی ڕووسیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و دوایین گۆڕانکارییەکانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا .
لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، بیروڕا لەبارەی پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاڵوگۆڕ کرا.