Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 28 OCT 2025 15:58 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

عەبدولڕەحمان مستەفا باسی کاریگەریی پەیامی سەرۆک بارزانی دەكات و داوایەكیش لە كەركووكییەكان دەكات
| KDP.info


کەرکووک‌-KDP.info- پارێزگاری پێشووتری کەرکووک پێی وایە، پەیامەکەی سەرۆک بارزانی كە ڕۆژی یەكشەممەی، 12ـی تشرینی یەکەمی 2025، لە بانگەشەی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنی شەشەمین خولی پەرلەمانی عێراق پێشكەشی كرد، کاریگەری دیار و بەرچاوی هەیە لەسەر شێوازی بانگەشەی ھەڵبژاردن، داواش لە دەنگدەرانی کوردی کەرکووک دەكات، ڕۆژی دەنگدان بچنە سەر سندووقەکانی دەنگدان و نوێنەری خۆیان بۆ پەرلەمانی عێراق دیاری بکەن، چونکە ئەم ھەڵبژاردنە چارەنووسسازە.

عەبدولڕەحمان مستەفا، پارێزگاری پێشووتری کەرکووک، لە لێدوانێکی تایبەتدا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، پەیامی سەرۆک بارزانی بۆ بەڕێوەچوونی بانگەشەیەکی ئارام لەجێی خۆی بوو، پەیامەکە کاریگەری هەیە لەسەر شێوازی بەڕێوەچوونی بانگەشەی ھەڵبژاردن، بۆ ئەوەی بانگەشەیەکی ئارام و ھێمن و دوور لە گرفت و شکاندنەوەی یەکتر بەڕێوەبچێت، چونکە خوانەخواستە ھەر کێشەیەک ڕووبدات کاریگەری لەسەر کۆی پرۆسەکە دەبێت و لێکەوتەی نەرێنیی دەبن، لەبەر ئەوە پەیامی سەرۆک بارزانیم پێ باش بوو لەبارەی بەڕێوەبردنی بانگەشەی ھەڵبژاردن.

ڕۆژی یەكشەممەی، 12ـی تشرینی یەکەمی 2025، بە ئامادەبوونی سەرۆك بارزانی و جێگرانی سەرۆکی پارتی، بانگەشەی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنی شەشەمین خولی پەرلەمانی عێراق لە هەولێر بەڕێوەچوو و سەرۆک بارزانی لە میانەی پێشکەشکردنی وتارێکدا تیشكی خستە سەر زۆر لایەنی جیا جیا و ئومێدەوار بوو كە ئەم هەڵبژاردنە فورسەتێكی تر بێنێتە پێش بۆ هەموو عێراق و ئیتر ئەو هەڵانەی كە كراون، دووبارە نەبنەوە، چ لای ئەوان، چ لای ئێمە.

سەرۆك بارزانی لە بەشێكی وتارەكەیدا داوای كرد،  هەڵبژاردنێكی زۆر زۆر لەسەرەخۆ و هێمن و بێ كێشە بەڕێوەبچێت و گوتی، هەتا ئەگەر وێنەی ئێوە لە شوێنێك بدڕێنن، ئێوە ئەو كارە هەڵەیە نەكەن، ئەوە كارێكی هەڵەیە و ئێوە بەرزتر بن لەوە و بە قسەیەكی ناشرین، وەڵامیان نەدەنەوە، ئەگەر شتی وا كرا كە بوختان دەرهەق بە هەرێم كرا، ئەو كاتە دەبێ بە شێوەیەكی ڕەوا وەڵام بدرێتەوە، بەڵام بەو شێوەیەی كە (فعل و رد فعل) خۆتان مەهێننە ئەم ئاستە.

پارێزگاری پێشووتری کەرکووک دەشڵێت، لە کەرکووک بانگەشەی ھەڵبژاردن تا ئێستا بە باشی بەڕێوە چووە و کێشەی گەورەی نەبووە، ئەگەر لێرە و لەوێ گرفتێک ھەبووبێت، نەگەیشتووەتە ئەوەی کۆی پرۆسەکە خراپ بەڕێوە بچێت، کێشەی گەورە تۆمار نەکراوە و ھیوادارین بانگەشەکە تا کۆتایی بەبێ کێشە بەڕێوە بچێت.

عەبدولڕەحمان مستەفا، پارێزگاری پێشووتری کەرکووک لە ڕێگەی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە، داوای لە دەنگدەرانی کوردی کەرکووک کرد، ڕۆژی دەنگدان بچنە سەر سندووقەکانی دەنگدان و گوتیشی، "داوا دەکەم کورد بچنە سەر سندووقەکانی دەنگدان و نوێنەری خۆیان بۆ پەرلەمانی عێراق دیاری بکەن، چونکە ئەم ھەڵبژاردنە چارەنووسسازە و ھەڵبژاردنیش مافی یاسایی و دەستووریی ھەر ھاووڵاتییەکە.

 

قائید میرۆ




دوایین هەواڵەکان

به‌هرام عه‌ریف یاسین: پارتی حزبی یه‌كه‌می عێراق و كوردستان دەبێت

TUESDAY, 28 OCTOBER 2025 15:10:10

ئامێدی-KDP.info- به‌رپرسی لقی 18ی ئامێدی ده‌ڵێت،  "سه‌دا سه‌د پارتی سه‌رده‌كه‌وێت و ده‌بێته‌ هێزی یه‌كه‌می كوردستان و عێراق، تا دێت لیستی 275ی پارتی پاڵپشتی جەماوەری فراوانتر دەبێت." 

 

دەزگای خێرخوازیی بارزانی خەڵاتێكی دیكەی وەرگرت

TUESDAY, 28 OCTOBER 2025 13:10:43

هەولێر-KDP.info- د. هێندریك گۆرت و شاندی یاوەری لە ڕێكخراوی (Helfen Bringt Freude)، ڕۆژی دووشەممە ڕێكەوتی  ٢٧/١٠/٢٠٢٥ سەردانی سەرۆكایەتیی دەزگای خێرخوازیی بارزانییان لە هەولێر كرد و لە لایەن مووسا ئەحمەد، سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانییەوە بە گەرمی پێشوازییان لێ كرا.

 
بەرپرسی لق بۆ KDP: ژمارەیەکی زۆری هەڤاڵانی ئەوروپا بۆ سەرخستنی لیستی 275 گەڕاونەتەوە

TUESDAY, 28 OCTOBER 2025 13:10:14

هەولێر-KDP.info- ڕۆژی یەكشەممە، 12ـی تشرینی یەکەمی 2025،  پارتی دیموكراتی كوردستان بە ئامادەبوونی سەرۆك بارزانی و جێگرانی، دەستی بە گەورەترین بانگەشەی هەڵبژاردن لە هەولێر كرد تا ئێستاش چەندین کەرنەڤاڵی گەورەی جەماوەریی بۆ پشتیوانیکردن و سەرخستنی لیستی 275 بەڕێوەچوون، كوردانی تاراوگەش بۆ بانگەشە و سەرخستنی لیستی پارتی گەڕاونەتەوە بۆ پاڵپشتیکردن و بەشداریکردن لە کەرنەڤاڵی بانگەشەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان.

 
سەرۆک بارزانی: تاوانەکانی جینۆساید هێندە گەورەن، قەت و قەت لەبیر ناکرێن

TUESDAY, 28 OCTOBER 2025 11:10:09

دهۆک-KDP.info- بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی کۆنفرانسی نێودەوڵەتی بۆ ناساندنی جینۆسایدی گەلی کورد لە دهۆک بەڕێوە دەچێت.

 
کابینەی نۆیەم نزیک 3 هەزار پڕۆژەی شەقام و ڕێگەوبانی جێبەجێ کردووە

TUESDAY, 28 OCTOBER 2025 11:10:37

ھەولێر-KDP.info- کابینەی نۆیەم حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ماوەی کاری خۆیدا 2168 پڕۆژەی شەقام و پردی ناو شارەکان و 718 پڕۆژەی ڕێگەوبانی نێوان شارەکانی جێبەجێ کردووە و 401 پڕۆژەی ڕیگەوبانیش لە جێبەجێکردندان.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact