Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 28 OCT 2025 16:00 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ئەو پڕۆژەیەش پێش وادەی خۆی کۆتایی هات
| KDP.info


سۆران-KDP.info- ئەمڕۆ دووشەممە، 27ـی تشرینی یەکەمی 2025، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەکات و بریارە بە فەرمی پڕۆژەی بەرزەپردی دەروازەی شارەکە بکاتەوە.

لە کاتی سەردانەکەیدا، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ، بەرێوەچوونی کارەکانی دوو پڕۆژەی دیکە بە سەردەکاتەوە، کە بریتین لە دیزاینی نوێی گەلی عەلی بەگ و پڕۆژەی شەقامی 40 مەتری (قۆناغی یەکەم).

وردەکاریی ئەو پڕۆژەی سەرۆکی حکوومەت دەیکاتەوە:

ڕۆژی 28ی ئایاری 2024، لەلایەن سەرۆک وەزیران مەسروور بارزانییەوە بەردی بناغەی بەرزە پردی سۆران دانرا، هاوکات لەگەڵ چەند پڕۆژەیەکی دیکەدا وەک بەشێک لە پلانی فراوانکردنی ژێرخانی ڕێگەوبان لە سنوورەکە.

لە گوتاری دانانی بەردی بناغەدا، سەرۆکی حکوومەت جەختی لەسەر پەرەپێدانی شارۆچکە و گوندەکان کردەوە، نەک تەنیا گرنگیدان بە سەنتەری پارێزگاکان.

پڕۆژەکە کە ساڵێک پێش وادەی دیاریکراوی خۆی تەواو کراوە و دەخرێتە خزمەتی ڕێبوارانی دەڤەرەکە؛ دەروازەی سۆران، ڕێگەکانی هەولێر، مێرگەسۆر، ڕواندز و چۆمان بەیەکەوە دەبەستێتەوە.

دیزاین و تایبەتمەندییەکانی پڕۆژەکە:

- ئەم بەرزەپردە، بەرزترینە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان.

- لە ڕێگەیەکی سەرەکیی دوو سایدی پێکهاتووە، بە درێژایی 2,905 مەتر.

- هەر ساییدێک لە 3 لاین پێکدێت.

- کاریگەرییەکی زۆری دەبێت بۆ کەمکردنەوەی قەرەباڵغی و ڕووداوەکانی هاتوچۆ.

بودجە و ماوەی تەواوکردن:

- زیاتر لە 33 ملیار و 358 ملیۆن دیناری بۆ تەرخان کراوە.

-پڕۆژەکە لەلایەن کۆمپانیا و دەستی کاری ناوخۆییەوە جێبەجێ کراوە.

- 900 ڕۆژ بۆ تەواوکردنی دیاریکرابوو، بەڵام پێش وادەی خۆی کۆتایی هات.




دوایین هەواڵەکان

به‌هرام عه‌ریف یاسین: پارتی حزبی یه‌كه‌می عێراق و كوردستان دەبێت

TUESDAY, 28 OCTOBER 2025 15:10:10

ئامێدی-KDP.info- به‌رپرسی لقی 18ی ئامێدی ده‌ڵێت،  "سه‌دا سه‌د پارتی سه‌رده‌كه‌وێت و ده‌بێته‌ هێزی یه‌كه‌می كوردستان و عێراق، تا دێت لیستی 275ی پارتی پاڵپشتی جەماوەری فراوانتر دەبێت." 

 

دەزگای خێرخوازیی بارزانی خەڵاتێكی دیكەی وەرگرت

TUESDAY, 28 OCTOBER 2025 13:10:43

هەولێر-KDP.info- د. هێندریك گۆرت و شاندی یاوەری لە ڕێكخراوی (Helfen Bringt Freude)، ڕۆژی دووشەممە ڕێكەوتی  ٢٧/١٠/٢٠٢٥ سەردانی سەرۆكایەتیی دەزگای خێرخوازیی بارزانییان لە هەولێر كرد و لە لایەن مووسا ئەحمەد، سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانییەوە بە گەرمی پێشوازییان لێ كرا.

 
بەرپرسی لق بۆ KDP: ژمارەیەکی زۆری هەڤاڵانی ئەوروپا بۆ سەرخستنی لیستی 275 گەڕاونەتەوە

TUESDAY, 28 OCTOBER 2025 13:10:14

هەولێر-KDP.info- ڕۆژی یەكشەممە، 12ـی تشرینی یەکەمی 2025،  پارتی دیموكراتی كوردستان بە ئامادەبوونی سەرۆك بارزانی و جێگرانی، دەستی بە گەورەترین بانگەشەی هەڵبژاردن لە هەولێر كرد تا ئێستاش چەندین کەرنەڤاڵی گەورەی جەماوەریی بۆ پشتیوانیکردن و سەرخستنی لیستی 275 بەڕێوەچوون، كوردانی تاراوگەش بۆ بانگەشە و سەرخستنی لیستی پارتی گەڕاونەتەوە بۆ پاڵپشتیکردن و بەشداریکردن لە کەرنەڤاڵی بانگەشەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان.

 
سەرۆک بارزانی: تاوانەکانی جینۆساید هێندە گەورەن، قەت و قەت لەبیر ناکرێن

TUESDAY, 28 OCTOBER 2025 11:10:09

دهۆک-KDP.info- بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی کۆنفرانسی نێودەوڵەتی بۆ ناساندنی جینۆسایدی گەلی کورد لە دهۆک بەڕێوە دەچێت.

 
کابینەی نۆیەم نزیک 3 هەزار پڕۆژەی شەقام و ڕێگەوبانی جێبەجێ کردووە

TUESDAY, 28 OCTOBER 2025 11:10:37

ھەولێر-KDP.info- کابینەی نۆیەم حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ماوەی کاری خۆیدا 2168 پڕۆژەی شەقام و پردی ناو شارەکان و 718 پڕۆژەی ڕێگەوبانی نێوان شارەکانی جێبەجێ کردووە و 401 پڕۆژەی ڕیگەوبانیش لە جێبەجێکردندان.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact