مووسڵ-KDP.info- بەرپرسی لقی ٢٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شێخان ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی، لە شێخان کەرنەڤاڵێکی گەورە بۆ ناساندنی کاندیدانی پارتی لە سنووری ھەردوو مەکتەبی رێکخستنی پارتی لە دھۆک و مووسڵ بەڕێوە دەچێت، بۆ ئەو مەبەستەش ئامادەکاریی تەواو کراوە.
	ساڵح حەیدەر، بەرپرسی لقی ٢٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شێخان، تایبهت بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و جەماوەرێکی زۆری قەزای شێخان و بە ئامادەبوونی کاندیدانی ھەردوو مەکتەبی رێکخستنی دھۆک و مووسڵی پارتی دیموکراتی کوردستان، کەرنەڤاڵێکی جەماوەریی گەورە بۆ سەرخستنی لیستی ٢٧٥ی پارتی دیموکراتی کوردستان ساز دەکرێت، بۆ ئەو مەبەستەش ئامادەکاریی تەواو کراوە.
	 بەرپرسی لقی ٢٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕوونیشی کردەوە، لەو کەرنەڤاڵە مەزنەدا نێچیرڤان بارزانی گوتارێکی مێژوویی پێشکەشی ئامادەبووان و جەماوەری قەزای شێخان دەکات و بە فەرمییش لەو سنوورە کاندیدانی پارتی لە ھەردوو بازنەی دھۆک و مووسڵ دەناسێنێت، چونکە قەزای شێخان بەشێکی سەر بە دھۆکە و بەشێکی سەر بە مووسڵە لە ڕووی ئیدارییەوە، بۆیە ھەردوو مەکتەبی رێکخستنی پارتی و کاندیدانی ھەردوو بازنەی دھۆک و مووسڵ بەشدار دەبن.
	 
	بڵند ئیبراھیم