ھەولێر-KDP.info- چاودێران و مامۆستایانی زانکۆ پێیان وایە، دەنگەکانی پارتی لە ھەڵبژاردنی ڕۆژی ١١ی 11ی مانگی داھاتوو بۆ ئهنجومهنی نوێنهرانی عێراق زیاد دەبێت و چاودێرێکی سیاسییش دەڵێت، سەرکەوتنی پارتی سەرکەوتنێکی بەھێز دەبێت بۆ بەھێزکردنی دەنگی کوردستان لە بەغدا.
پهیوهست به شێوازی بانگهشهی پارتی و ئهو خزمهتگوزاریانهی كه پێشكهشی كردووه، کامەران غەریب، چاودێری سیاسی لە شاری سلێمانی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، سەرکەوتنی پارتی کاریگەری لەسەر بەدەستھێنانی پۆستی گرینگی ژیاری بۆ نەتەوەی کورد و خەڵکی کوردستان دەبێت، ھەروەھا سەرکەوتنی پارتی و لیستی ٢٧٥ نیشاندانی یەکگرتوویی نەتەوەیی و بەدەستھێنانی پاڵپشتیی نوێ بۆ پێشکەوتنی ئاستی باشترکردنی ژیانی خەڵکی کوردستانە.
لای خۆشیەوە غەیدا بێرۆخی، مامۆستای زانکۆ، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، ئەوە یەکلا بووەتەوە، بەھێزبوونی پارتی یەکسانە بە بەھێزبوونی پێگەی کوردستان لە عێراق، لەبەر ئەوە من دەنگدان بە لیستی ٢٧٥ی پارتی بە ئەرکی نیشتیمانی دەزانم.
ئەم مامۆستایە نایشارێتەوە کە پێشبینی دەکات رێژەی دەنگەکانی پارتی لە ھەڵبژاردنی ئەمجارە بە شێوەیەکی بەرچاو بەرەو ھەڵکشان بچێت و دەڵێت، پێوەری من بۆ زیادبوونی دەنگی پارتی بۆ خزمەتەکانی دەگەڕێتەوە، پارتی ھەر به ھێزی یەکەمی کوردستان و عێراق دەمێنێتەوە و پێگەی پارتی لە پرۆسەی سیاسیی عێراق و کوردستان ھەڵبژاردن دوای ھەڵبژاردن بەھێزترە.
لافاو عوسمان، شارەزای ھەڵبژاردن و چاودێری سیاسی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، سەرکەوتنی بەردەوامی پارتی لە ھەڵبژاردنەکانی ڕابردووی کوردستان و عێراق، ھەروەھا بەدەستھێنانی متمانەی دەنگدەران و ھەڵکشانی رێژەی دەنگەکانی پارتی و مانەوەی وەک حزبی پلە یەک، سەلمێنەری ئەوەیە کە پارتی ھەڵگری پەیامی نەتەوەیی کوردە و داکۆکیکاری مافە دەستوورییەکانی ھەرێمە لە عێراق، پێموایە لە ھەڵبژاردنی ئەمجارەش لیستی ٢٧٥ی پارتی چاوەڕێ دەکرێت سەرکەوتنی گەورە تۆمار بکات و ھەر بە حزبێکی بەھێز بمێنێتەوە.
قائید میرۆ