ھەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی کەسایەتیی نیشتمانپەروەر و تێکۆشەری ناسراو خوالێخۆشبوو (حەمەی عەزیز)، پەیامێکی ھاوخەمی ئاراستەی خانەوادەکەیان دەکات.
دەقی پرسەنامەکەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.
پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری بەڕێزی، کەسایەتیی نیشتمانپەروەر و تێکۆشەری ناسراو محەمەد عهزیز دەکەم و هاوخەمیانم.
خودای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە هەمووان ببەخشێت.
مەسروور بارزانی
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
٢٠٢٥/١٠/٢٤