ھەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (حەمەی عەزیز)، کادیری دیار و پێشمەرگەی دێرینی پارتی دیموکراتی کوردستان، پەیامێکی ھاوخەمی ئاراستەی خانەوادەکەیان دەکات.
دەقی پرسەنامەکەی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان.
سەرەخۆشیی قووڵم پێشکەش بە خانەوادە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو حەمەی عەزیز، کادیری دیار و پێشمەرگەی دێرینی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەم. ھاوسۆز و ھاوخەمیانم، لە خوای مەزن داواکارم گیانی بە بەزەیی و میھرەبانیی خۆی شاد بکات و ئارامی و دڵنەوایی بە ھەمووان ببەخشێت.
خوالێخۆشبوو کاکە حەمەی عەزیز بە پاکی و دڵسۆزانە، ساڵانێکی درێژی تەمەنی بە تێکۆشان و پێشمەرگایەتی و خەباتی ڕێکخستنی و خزمەت بە دۆزی گەل و وڵاتەکەی بەسەر برد و لەو پێناوەدا ڕەنج و ماندووبوونێکی زۆری کێشا. گیانی شاد و یادی بە خێر.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان
٢٠٢٥/١٠/٢٤