سلێمانی-KDP.info- سه‌رۆكی لیستی 275ی پارتی دیموکراتی کوردستان له بازنه‌ی سلێمانی ده‌ڵێ، رۆژ دوای رۆژ پێشوازیی زیاتر له لیستی 275ی پارتی ده‌كرێت و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وەش كرد، تادێت پشتیوانی له لیستی پارتی فراوانتر ده‌بێت.
د. ئه‌شواق جاف، سه‌رۆكی لیسیتی 275ی پارتی له بازنه‌ی سلێمانی، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند، رۆژ دوای رۆژ پێشوازیی زیاتر له لیستی 275ی پارتی ده‌كرێت له سلێمانی، ئه‌ویش له ڕێگه‌ی كاندیدانی پارتیمانه‌وه كارنامه‌ی پارتی بۆ خه‌ڵكی كوردستان ڕوون ده‌كرێته‌وه و باس له ده‌ستكه‌وت و پڕۆژه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین، به‌تایبه‌تی له سه‌رده‌می كابینه‌ی نۆیەمی حكوومه‌ت و ساڵانی ڕابردووش خزمه‌تێكی به‌رچاوی خه‌ڵكی كوردستان كراوه.
سه‌رۆكی لیستی پارتی له سلێمانی گوتیشی، ئێمه وه‌ك لیستی 275ی پارتی، زۆر جه‌خت له‌سه‌ر په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی ده‌كه‌ینه‌وه بۆ هاووڵاتیان كه فه‌رمووی، یه‌ك حكوومه‌ت و یه‌ك په‌رله‌مان و یه‌ك هه‌رێممان ده‌وێت، ئه‌وه زیاتر داخوازیی خه‌ڵكی كوردستانه و له‌به‌ر ئه‌وه‌ش پێشوازی و پشتگیریی لیستی پارتی فراوانتره و ئەرێنیتره ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌یبینین.
د. ئه‌شواق ڕوونیشی دەکاتەوە، ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین و به‌وپه‌ڕی متمانه‌وە ده‌چینه ناو خه‌ڵكه‌وه، چاوه‌ڕێی خه‌ڵكی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و هه‌ردوو ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی راپه‌ڕین و گه‌رمیانین متمانه‌ی خۆیان به لیستی 275ی پارتی بده‌ن، داوامان له خه‌ڵكی بازنه‌ی سلێمانی ئه‌وه‌یه متمانه به لیستی پارتی و كاندیدانمان ببەخشن، ئێمه له رابردوودا كارمان كردووه و رابردووش شاهێدی داهاتوومانه، بۆیە داواکارین خەڵکی سنوورەکە دەنگمان پێبدەن، بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر داكۆكی له مافه‌كانیان بكه‌ین.
قائید میرۆ