ھەولێر-KDP.info- سیداد بارزانی بە نوێنەرایەتی سەرۆک بارزانی بەشداری لە ڕێوڕەسمی یادی شەھید حەمەدەمین زراری کرد، لە ڕێوڕەسمەکەدا پەردە لەسەر پەیکەرو وێنەی شەھید لادراو یادی شەھیدو ھەڤاڵەکانی بەرز ڕاگیرا.
بە ئامادەبونی سیداد بارزانی بە نوێنەرایەتی جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی و ھیوا گەیلانی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی لقی٢٤ سەفین و، خانەوادەی سەربەرزی شەھیدان و بەرپرسانی حزبی و حکوومی و لەشکری و جەماوەرێکی زۆر لە ناحیەی دارەشەکران و لە سنووری لیژنەی ناوچەی دارەشەکران، لە ڕێوڕەسمێکی پڕشکۆدا پەردە لەسەر پەیکەرو وێنەی شەھید حەمەدەمین زراری ناسراو بە مام ھەمزە لادراو یادی شەھیدو ھەڤاڵەکانی بەرز ڕاگیرا.
لەو ڕێوڕەسمەدا جەخت لەوە کرایەوە ئەم یادە ڕێزگرتنە لە تەواوی شەھیدانی ئەم دەڤەرە شۆرشگێرو کوردپەروەرو بارزانی پەروەرە. وە ڕێزگرتنە لە قوربانیدان و گیانفیدایی تەواوی جەماوەری سنوورەکە.

