ھەولێر-KDP.info- ئێوارهى ئهمڕۆ یهكشهممه 2025/10/19 بهڕێز نێچیرڤان بارزانى، له ههولێر لهگهڵ بهشى ڕێكخراوه جهماوهرى و پیشهیییهكانى پارتى دیموكراتى كوردستان كۆبووهوه.
له كۆبوونهوهكهدا جهختى له ڕۆڵى ڕێكخراوه جهماوهرى و پیشهیییهكان و كۆمهڵه و سهندیكاكان له سهرخستنى لیستى (275)ى پارتى دیموكراتى كوردستان بۆ ههڵبژاردنى داهاتووى ئهنجومهنى نوێنهرانى عێراق كردهوه كه ڕۆژى 11ى مانگى داهاتوو بهڕێوه دهچێت.
دواى كۆبوونهكهش، بهڕێزیان له كۆبوونهوهیهكى فراوانى بهرپرسان و نوێنهرانى ههموو ئهو ڕێكخراو و كۆمهڵه و سهندیكایانهى نوێنهرایهتیى چین و توێژێكى زۆرى كۆمهڵگه دهكهن، باسى له گرنگیى ههڵبژادن و دهنگدان به لیستى پارتى كرد.
ئهمه دهقهكهیهتى:
قوتابیان و لاوانی ئازیزى پارتی،
ئافرهتان و ههڤاڵانى هێژا و دڵسۆز له تهواوى سهندیكا و كۆمهڵه و ڕێكخراوهكان،
ههموو ئهوانهتان كه له ههر بوارێكى پیشهیى و جهماوهریدا، كار دهكهن،
ڕۆژتان باش،
دەمەوێ لە دەستپێكی قسەكانم بەخێرهاتنی گەرمی هەموو لایەكتان بكەم، سوپاستان دەكەم، كە لە زاخۆ تا خانەقین ئەمڕۆ لێرە كۆبوونەتەوە بۆ ئەوەی پرسی هەڵبژاردنی عێراق لەگەڵ ئێوە باس بكەم.
هەمووتان بە خێر بێن لە هەر شوێنێك تا ئێرە بە خێر بێن سەرچاو.
با پرسیارێك بكەین و پێتان بڵێم: هەڤاڵینە دڵتان گەرمە یان نە؟
پرسیاری دووەم:
ئامادەن ڕۆژی 11ی 11 پێكەوە دەنگەكانی پارتی بگەیەنین بە یەك ملیۆن دەنگ؟
بێگومان ویست و تمووحی ئێمە لەوە زیاترە، بەڵام با ئەمجارەیان تا یەك ملیۆن بڕۆین و جاری پێشتر بە هیممەتی ئێوە، بە دڵسۆزیی ئێوە، بە خۆڕاگریی ئێوە، بە پشتیوانیی ئێوە، كە پێشبینی نەدەكرا پارتی ئەو هەموو دەنگە بهێنێت، بەڵام ئێوە واتان كرد و موستەحیلتان كرد بەوەی كە دەكرێت و كردتان و پارتی هەشتسەد هەزار دەنگی بە پشتیوانیی ئێوە هێنا.
ههڤاڵان،
زۆر دڵخۆشم کە ئەمڕۆ لەگەڵ ئێوە قسە دەکەم. ڕێکخراو و سهندیكا و كۆمهڵهكانى ئێوە كه ههموو چین و توێژهكان دهگرێتەوە، بێگومان ڕۆڵێكى زۆر گرنگ دهگێڕن لهناو كۆمهڵگەدا، ئێوە ڕۆڵێكی گەورە دەگێڕن هەم له كاتى ههڵبژاردندا و هەم لە ئهركى پارتایهتیدا، دڵسۆزى و ئامادهییتان دیار و بهرچاوە و مایهى سەرفرازی و مایەی دڵخۆشیی هەموومانە.
ڕێكخراوهكانى قوتابیان و لاوان و ئافرهتان و ئەوانی دیكە، قوتابخانەی زۆر لە سەرکردەکانی ئەمڕۆی کوردستانن. ئێوه به پارتایهتى و كاری دڵسۆزانە بۆ گهل و نیشتمان، ڕێگهتان دروست و بێگومان ئایندەشتان گەشە. ئایندەی ئێوە گەشە، ئایندەی پارتیش بە دڵسۆزی و پشتیوانیی ئێوە گەشە. پارتی چاوەڕوانی هیممەتە لە ئێوە، بۆ پاشەڕۆژی خۆی. پارتی چاوی لەو گەنجانەیە كە داینەمۆی بنەڕەتیی بەڕێوەبردنی هەر حزبێكن، چاوی لەوەیە لە هەموو هەڵبژاردنەكاندا، لە هەموو ئەو قۆناغانەی كە دێتە پێشەوە بە گوڕ و تینێكی زیاتر لە پێشوو حزبی خۆیان سەربخەن و دڵی دۆستان شاد و دڵی ناحەزان، چیان لێ بكەن؟ بێ ئومێدیان بكەن.
هەڤاڵینە،
با پێتان بڵێم، منیش وەكوو خۆم لە ڕێکخراوى یەكێتیی قوتابیانەوە دەستم پێکرد. پێش ئەوەی بێم بۆ ئەم كۆبوونەوهیە، بە سكرتاریەتی یەكێتیی قوتابیان و لاوان و ئافرەتانم گوت كە ئێمە لێرە دەستمان پێكرد، قوتابخانەیەك بوو بۆ ئێمە كە فێر ببین، قوتابخانەیەك بوو كە فێری مێژوو و بەرخودان و خەبات و حزبایەتی و مێژووی ئەم وڵاتە ببین و تێبگەین. ئێمە لەوێ دەستمان پێكرد و تا ئەم ساتەش من خۆم وای دەبینم ئەو ڕێكخراوە دەستپێكردنی كاری ئێمە بووە و لەوێوە دەستمان پێكرد و گەیشتینە ئێرە و دڵنیام ئێوە بەهێز دەبن. ئێوە هێزی تایبەتیی پارتین. ئێوە هێزی نوێی پارتین.
لیستی ٢٧٥، ئەم جارەیان بە هێزی ئێوە ئینشاڵڵا دەبێتە لیستی یەک ملیۆن دەنگ. چى دهڵێن ئێوە؟
ئێمە دەڵێین: ئەم جارەیان پارتی بە ئێوە بەهێز و سەنگە، ئەمجارە بێگومان خاوەن یەک ملیۆن دەنگە.
ڕێكخراو و كۆمهڵه و سهندیكاكان،
ئافرهتان، قوتابیان و لاوانی خۆشەویست،
ئێوە ئێستا له سەردەمێکی زۆر پێشکەوتووی جیهاندان. لەم سەردەمەدا هەر گەنجێک، هێزێکە. ئێوە هەر یەکەتان دەتوانن ببنە خاوەن کاریگەرییەکی زۆر گەورە لە كۆمەڵگەدا. هەر یەکێک لە ئێوە بە ئەکاونت و لاپەڕەکانتان لە پلاتفۆرمەکانی سۆشیاڵ میدیا دەتوانن دەنگی پارتی بگەیهنن بە هەزاران کەس. ئێستا ئەم تەكنەلۆژیایە وای كردوە كە ئێوەی گەنجان هەمووتان دەزانن چۆن سوودی لێ وەرگرن و دەبێت بە ڕێكوپێكی سوودی لێ وەرگرن و دەنگی پارتی بگەیەنن بە گەنجانی كوردستان. دەنگی پارتی بەو گەنجانە بگەیەنن، باسی مێژووی خەباتی خۆتان بكەن بۆیان، باسی مێژووی خەباتی پارتییان بۆ بكەن و پێیان بڵێن ئێمە سەربەرزین و شەرەفمەندین كە ئەندامی ئەم حزبەین. گەنجانی پارتی ڕەوشتبەرزن، لە سۆشیاڵ میدیاشدا دەبێ خاوەن بنەمای جوان و داهێنەر بن.
ههڤاڵانى دڵسۆز له ڕێكخراو و كۆمهڵه و سهندیكاكان، له ههموو بوارهكانى پیشهیى و جهماوهریدا وهك دهمارى ناو كۆمهڵگه وان، كه نوێنهرایهتیى ههموو چین و توێژهكان دهكهن، وهك ههمیشه، دهتوانن خزمهتێكى زۆرى كۆمهڵگه و خزمهتێكى دیارى پارتى بۆ سهركهوتن بكهن. کوردستانیبوون ڕێبازتان بێت، ئێمە وا فێر كراوین، كوردستانیبوون ڕێبازمانە، لە هەمان كاتدا ئێمە لە پارتی وا فێر كراوین كە پێکەوەژیانیش پەیامی ئێمەیە، پێكەوەژیان لەگەڵ هەموو ئەو نەتەوانەی كە لە كوردستان لەگەڵ ئێمەن لهم وڵاته.
هەڤاڵینە،
بێگومان گەر سەیری كارەكان بكەین، کەموکوڕی هەیە، بەڵێ، بەڵام سەیری ئەو ئاوەدانییە بكەن، سەیری ئەو پێشكەوتنانە بكەن ئەوانەی كە لە سایەی سەری حكومڕانیی پارتی لەم وڵاتەدا بەدەستهاتووە.
هەڤاڵینە،
نابێت ئەمانە بە كەم وەرگرین، دەستكەوتی زۆر بەدەست هاتووە، لەگەڵ ئەوەدا كە بێگومان كەموكوڕییش هەیە و دەبێت ئەم كەموكوڕییانەش چارەسەر بكرێن، بەڵام بەگشتی پارتی دیموكراتی كوردستان زۆر بایەخی بە کەرتی پەروەردە و زانست و به ههموو بوارهكانى تر داوە، نەوەیەکی زۆر زیرەک و بەتوانا لە کوردستان دروست بوون كە جێی شانازیی ئێمەن. هەموومان شانازی بە هۆشیاری و زیرەکیی نەوەی تازەی کوردستانەوە دەکەین. داهاتوومان گەشتر دەبینین، كوردستان بێگومان باشتر دهبێت، چونکە ئێوەمان هەیە. ئێوە لە پشتی ئەم حزبەن و بێگومان ئەو ئاڵایەی كە 79 ساڵە لەپێناو كوردستاندا هەڵگیراوە، ئێوە ئایندەی ئەم وڵاتەن و ئەو ئاڵایە بەدەست ئێوە دەبێت. پارتى حزبى گهنجانه، قهڵغانى پاراستنی كوردستانه.
ههڤاڵینە،
ههمووتان شانازیی بە پارتیبوونتانەوە بکەن. پارتیبوون شانازییەکی گەورەیە. پارتی ڕێبازی کار و هیوای گەورەیە. پارتی هێزی ئەمڕۆیە و هێزی ئایندەی كوردستانیشە. لەبیر مەكەن پارتی خاوەنی گەورەترین شانازییەکانی مێژووی هاوچەرخی کوردستانە. پارتی هەڵگیرسێنەری گەورەترین شۆڕشی کوردستانە. بە خەباتی پارتی بۆ یەکەم جار ناوی نەتەوەی کورد لەنێو بەڵگەنامە فەرمییەكاندا ناسێنرا و چووە ناو دەستوور و یاساکانی عێراقەوە لە ساڵی ١٩٥٨. ساڵى 1970 یهكهم دۆكیومێنتى فهرمیى عێراقى كه دان به مافهكانى كوردستاندا دهنێت، لهسهر دهستى پارتى و بە ڕێبەرایەتیی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، خوالێخۆشبوو سەرۆك مەلا مستەفا بارزانی بوو.
هەڤاڵینە،
بە خەباتی پارتی، مافی نەتەوە و پێکهاتەکانی دیکەی كوردستانی پارێزراوە. بە خەباتی پارتی پێکەوەژیان پارێزراوە. با لە یادی نەكەین هەر دوێنێ بوو كە شەڕی داعش ڕوویدا و نەتەوەكانی دیكە ڕوویان كردە كوردستان، برا عەرەبەكان ڕوویان كردە كوردستان، ئێوە دەرگاتان بۆ كردنەوە، ئێزدییەكان ڕوویان كردە كوردستان، دەرگاتان بۆ كردنەوە، مەسیحییەكان پێویستییان بە ئێمە بوو، دەرگامان بۆ كردنەوە، ئەوە شانازیی پارتییە، پارتی ئەو كارەی ئەنجامدا، ئێستاش سەربەرزە بەوەی كە بڵێن پارتی پارێزەری هەموو پێكهاتەكانی كوردستانە بە هەموویانەوە.
مێژووی خەباتی پارتی بە خەباتی سەرکردەی ئەفسانەییی کوردستان بارزانیی نەمر نەخشاوە. خەباتی پارتی، ئەمڕۆ بە سیاسەتی نیشتمانیی سەرۆک بارزانی بەهێزە. دەمەوێت لێرە پێتان بڵێم هەڤاڵینە، دەمەوێ بیرتان بهێنمەوە كە سەرۆک بارزانی ئێمەی فێر کردووە، كە کوردستان ئامانجمانە و پارتی ئامرازی ئەو ئامانجەیە لەپێناو كوردستاندا، ئێمە وا فێری خەبات كراوین و لە سەرۆكی خۆمانەوە فێر بووین كوردستان ئامانجە و پارتی ئامرازە بۆ ئەو ئامانجە.
ڕاسپاردەی جەنابی سەرۆک هەمیشە خۆڕاگری و ئاوەدانی بووە. با لێرەدا ئەوەتان بۆ بگێڕمەوە، ساڵی ١٩٩١، سەرۆک بارزانی لەلایەک لە شارۆچکەی کۆڕێ داستانی بەرگریی قارەمانانەی پێشمەرگەی تۆمار دەکرد، لەلایەکی دیکەوە هەمان ساڵی 1991 دەچووە دیانا و ڕواندز گوتاری بۆ هەزاران ئاوارە دەدا و داوای لێ دەکردن خۆیان ڕابگرن و بمێننەوە. هەر یەکسەر دوای کۆڕەویش پلانی ئاوەدانیی دانا و ئێمەمانانی هاندا بە توانا سنووردارەكانمان دەست بكەین بە ئاوەدانکردنەوەی کوردستان هەر لەو كاتەوە.
ئەوەی سەرۆک بارزانی بۆ کوردستانی کردووە، نەخشاندنی مێژوویەکی بنیاتنەری گەورەیە و وانەیەکی گەورەی بەرخۆدان و خەبات و كۆڵنەدانی ئەم میللەتەیە. ئەمڕۆش كە ئێمە لێرە پێكەوە دانیشتووین، داوا دەكەین ئەم خۆڕاگرییە ببرێت بۆ شوێنێكی دیكە، بچین بۆ بەغدا، دەبێت ئەم خۆڕاگرییە لە بەغدا بێت، لەبەرئەوە، زۆرترین دەنگ بۆ لیستی ٢٧٥ی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبکەنەوە.
بە یەك دەنگ دەڵێین:
سهرۆك بارزانى ڕابهره
سهركهوتنمان مسۆگهره
هەڤاڵانی خۆشەویست،
ئاشتی هێزە و پارتی بە ئێوە بەهێزە. پارتی ئاشتیخوازترین حزبی کوردستانییە. ئەم هەڵمەتی هەڵبژاردنەش زۆر ئاشتیخوازانە بەڕێوە ببەن. وهڵامى كهس مهدهنهوه، داری بەرز بەردی تێدەگیرێت، پەلاماری کەس نەدەن، پارتى دهیهوێت كوردستان لە ئاستی ئێستای بگەیەنێتە ئاستێكی گەورەتر، خواست و تمووحی پارتی زۆر گەورەترە لە خواستی خەڵكی تر، خواستی پارتی ئاوەدانییە، كوردستانە، كوردستان ببات بۆ قۆناغێكی پێشكەوتووتر و گەشەسەندووتر و ئاوەدانتر، بۆیە بەرپرسیاریهتیی ئێوە لە هەموو حزبەكانی دیكە گەورەترە.
هەڤاڵینە،
با پێتان بڵێم، ئەگەر ئێوە یەك شت بكەن و ئامانجی ئێستای پارتی بۆ خەڵكی ڕوون بكەنەوە، تەنیا ئەوە بە دروستی و تەواوەتی بۆ خەڵك ڕوون بكەنەوە، ئەوە گەورەترین هێزە، ئەوە گەورەترین هێزە بۆ پارتی. پارتی دەیەوێت دەستووری عێراق جێبەجێ بکات. هەر کەسێک بڵێ دەستوور جێبەجێ کراوە، با بچێت بە دروستی ماددەی ١٤٠ بخوێنێتەوە، بزانێت جێبەجێ كراوە؟
ساڵى 2005، زیاتر له سهتا ههشتاى خهڵكى عێراق دهنگیان دایە دهستووری عێراق، موبالەغە ناكەم گەر بڵێم، ئەگەر جەنابی سەرۆك لەو كاتەدا لە بەغدا نەبووایە و پێداگریی نەكردبا لەسەر هەندێك ماف كە ئێستا لە دەستووردا بۆ هەرێمی كوردستان دەستەبەر كراون، باوەڕتان هەبێت و بێ زیادەڕۆیی، ئەوەش نەدەبوو.
ئەوەی كە كرا پێداگریی جەنابیان بوو بۆ ئەوەی بەشێك لە مافەكان و مافەكانی هەرێمی كوردستان دەستەبەر بكرێت لەناو دەستووردا، كاتێك كە گەڕایەوەش پرسیاری دەستووریان لێی كرد، فەرمووی بەشێك لە مافەكانی ئێمە لەناو ئەو دەستوورەدا هەن، ئێستاش دەڵێین ئەو مافانەی كە بۆ گەلی كوردستان لەو دەستوورەدا چەسپا لە ئەنجامی ئەو پێداگرییە بوو كە پارتی كردی. لە ئەنجامی ئەو پێداگرییە بوو كە جەنابی سەرۆك بارزانی لە بەغدا كردی.
دووەمین دۆكیومێنت كە بە فەرمی باس لە مافەكانی گەلی كوردستان بە هەموو پێكهاتەكانییەوە دەكات، بە شانازییەوە دەڵێم، ناڵێم ڕۆڵی خەڵكی دیكە نەبووە، ڕۆڵی خەڵكی دیكەش لەوەدا هەبووە، بەڵام ئەوەی كە سەرەكی بووە، ڕۆڵی پارتی و سەرۆكی پارتی بووە بۆ جاری دووەم لە مێژووی عێراقدا كە هەندێك لە دەستكەوتەكان و هەندێك لە مافەكانی ئێمە لەوێدا دەستەبەر بكرێت. ههموو مافهكانى ئێمەی تێدا نییە، بهڵام دهستكهوتى زۆریشى تێدایه.
جێبهجێكردنى دهستوور، گهرهنتیى ئارامى و سهقامگیریى عێراق بوو. دهستووریان جێبهجێ نهكرد، دەستووریان پشتگوێ خست، كارهسات و مهینهتى ڕووى له عێراق كرد، بەوەی كە نەهاتنە سەر دەستووری عێراق و جێبەجێكردنی. دهمانهوێ پارتى بههێز بێت، زیاتر له بهغدا بەهێز بێت، تاكوو بتوانین ئەو دەستوورە جێبەجێ بكەین.
بۆیه دهڵێین:
ئامانجى پارتى دهستووره، بۆ ئەوەی كە دەستوور جێبەجێ بكرێت، پشتئەستوورە بە چی؟ بە دەنگدەرانی خۆی، بە دەنگدەرانی هەرێمی كوردستان پشتئەستوورە. پارتی دەیەوێت بە کردەوە سیستەمی فیدراڵی لە عێراق جێبەجێ بكرێت، دەیەوێت دامەزراوەکانی فیدراڵی لە عێراق دروست بکرێن. بیر لەوە نەکرێتەوە سیستەمی کارەساتباری مەرکەزی بەسەر عێراق و هەرێمی کوردستاندا بسەپێنرێتەوە. پارتی دەیەوێت ئاوەدانکردنەوەی کوردستان بەردەوام بێت و فراوانتری بكات. پارتی دەیەوێت سەقامگیرییەکی بەردەوام لە عێراقدا دروست بكات. پارتی دەیەوێت بودجە و مووچەی هەرێمی کوردستان لە عێراقدا نە داوا بێت، نە کێشە بێت.
دەستوور گوتوویەتی: مووچە مافە، مووچە ئەوە نییە بە خێر كەسێك بە هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستانی بدات. مووچە مافی خۆتانە، مافی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانە. بودجە مافە، بودجەدانیش بۆ كوردستان پێویستە. ئەوەی دەستوور ڕێکیخستووە، ناكرێ و نابێ بە نادەستووری تێکبدرێت، دەبێت ئێمە لەسەر ئەوە ئیسرار بكەین لە بەغدا.
هەڤاڵینە،
پەرێشانکردن و شپرزەکردنی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، کارێکی تا بڵێی ناشیرینە، ئەوە هاوبەشی تێکدەدات و سازان پەکدەخات. عێراق بە هاوبەشی و سازان گەشە دەکات.
پارتی دەڵێ: هاوبەشی، سازان، هاوسەنگی. ئێمهش لێره دهڵێین:
هاوبەشی، هاوسەنگی، سازان، ئەمە چییە؟ ئەمە دروشمى كوردستانخوازانە. بۆ هەموو ئەوانەی كە لە كوردستان دەژین، ئەمە دروشمی ئێمەیە. ئینجا بۆ ئەوەی ئێمە بگەینە ئەم مافە، بۆ ئەوەی ئێمە بگەینە ئەم قۆناغە هەڤاڵینە، بۆ هاوبەشی دەبێت چ بكەین؟ دەبێت دهنگ بدەین بە لیستی ٢٧٥ی پارتی دیموكراتی كوردستان.
بۆ سازان لەم وڵاتە دەبێ چ بكەین؟ بۆ سازانیش دەبێت دەنگ بدەین بە لیستی ٢٧٥ی پارتی دیموكراتی كوردستان.
بۆ هاوسەنگی، بۆ هاوسەنگی دەبێت چ بكەین؟ ئازیزان خۆشەویستان، بۆ هاوسەنگییش، ئەوەی كە هاوسەنگی دروست دەكات پارتییە، دەبێت دەنگ بدەین لیستی ٢٧٥ی پارتی دیموكراتی كوردستان.
بۆ عێراق، هەڤاڵینە خەمی ئێمە تەنیا كوردستان نییە، خەمی ئێمە عێراقیشە، دەمانەوێ عێراق سەقامگیر بێت، خەڵكی عێراق شایستەی ژیانێكی زۆر زۆر باشتر و خۆشترە لەوەی كە ئێستا هەیە. ئەوەی كە داوای دەكەین تەنیا بۆ خۆمان نییە، بۆ هەموو گەلی عێراقیش هەمان داواكاریمان هەیە، ئەوەی كە بۆ دهۆك و هەولێر و زاخۆ و سلێمانی و خانەقین و شوێنەكانی دیكەی كوردستان داواى دهكهین، هەمان داواكاریمان هەیە بۆ پێشكەوتن و ئاوەدانی بۆ مووسڵ و بۆ بەسرا و بۆ دیالە و هەموو ئەو شوێنانەی عێراق، دەمانەوێ وابین، بۆ ئەنبار و بۆ هەموو شوێنەكان دەمانەوێ بەو شێوەیە بێت.
هەڵبژاردنەکانی عێراق لەمڕووەوە زۆر گرنگن بۆ ئێمە، ئێمە دەبێ هاوبەشێکی گەورەی بەڕێوەبردنی دەسەڵات بین لە عێراقدا، لەپێناو مافەکانی کوردستان و پاراستنی سیستەمی فیدراڵی لە عێراقدا، هاوبەشییەکی بەهێزتر بە چی دەكرێت؟ بە کورسی، كورسیش چۆن دەستەبەر دەكرێت؟ لە دەنگی ئێوە لە ڕۆژی دەنگدان بۆ لیستی 275ی پارتی دیموكراتی كوردستان.
ئەمە بە كێ دەكرێت؟ به دڵسۆزانى كوردستان، به دڵسۆزانى پارتى دهكرێت. ههتا پارتى له بهغدا بههێز بێت، كوردستان بههێزتره و پارێزراوتره، با ئەوەمان لەبیر بێت. لەبەرئەوە خۆشەویستان دەبێ یەک بە یەک قسە لەگەڵ هەموو كەسێك بكەن، قسە لەگەڵ هەموو دەنگدەرێکی پارتی بکەن و هانیان بدەن بۆ دەنگدان.
تهنانهت، لە هەموو هەڵبژاردنەكان گوتوومە و ئێستاش دەیڵێمەوە، یهك دهنگیش بۆ ئێمە زۆره. زۆر جار، ناڵێم بە غرووری، بەڵام لەبەر ئەوەی وەك پارتی ئەوەندە پشتئەستوورین بە ڕابردوومان، بە ئێستامان و بە داهاتوومان، هەندێك جار پشتگوێی دەخەین بەوەی كە دەنگێك چەند گرنگە بۆ ئێمە. هەڤاڵینە یەك دەنگ لەدەست مەدەن، دەبێ ئەو ڕۆژە هەموومان پێكەوە لەسەر سندووقەكانی دەنگدان بین و دەنگ بدەین بۆ لیستی 275ی پارتی دیموكراتی كوردستان.
هانی هەموو خەڵک بدەن، بچنە لای ئەوانەی كە بێهیوان لە حزبەكانی دیكە و پێیان بڵێن، بڵێن: پارتی حزبی هیوایە. بڵێن: پارتی ئەگەر بەهێز بێت كوردستان بەهێزە. دڵنیایییان پێ بدەن كە پارتی حزبی كردار و حزبی هیوایە، ئەگەر بەڵگەشتان دەوێت، ئەوا كوردستان بەڵگەیە و فەرموو بیبینن.
ئەوانەی دەیانەوێت بە هیواوە بژین، دەیانەوێ بە ئارامی بژین، دەیانەوێ بەهێز بژین، پارتی زامنی ئەو بەهێزییەیە، پارتی زامنی ئەو ئاوەدانییەیە، لەبەر ئەوە ئەركی ئێوە هەڤاڵان كه داینەمۆی ئەم حزبەن، دەبێت بە گوڕ و تینێكی گەورەترەوە كار بكەن. هەندێك جار پرسیار دەكرێت و دەڵێن: باشە بۆ هەڵبژاردنەكانی عێراق بۆ ئێمە لە كوردستان گرنگن؟ با من پێتان بڵێم بۆ:
ساڵی 2003 و 2002 ئەمەریكییەكان هاتن قەناعەتیان بە ئێمە كرد و گوتیان سیستمی نوێی عێراق، سیستمێكی فیدراڵی و دیموكراسی دەبێت و داوای یارمەتییان لە ئێمە كورد، ئێمەش یارمەتیی ئەمەریكامان دا. ئێمە یارمەتیمان دان بۆ ڕزگاركردنی بەشەكانی دیكەی عێراق، تا ئەو ڕاددەیە چووین كە لەناو بەغدادا كە ئەو كات كێشە هەبوو، كێشەی نێوان هێزەكان هەبوو، هێزی پێشمەرگە كەوتە نێوانیان.
ئەو ڕۆژە جەنەراڵ پێترایۆس لێرە بوو و باسی ئەو ڕۆژانەمان دەكرد و خۆی داوای لە پێشمەرگە كرد بچن بۆ ناوبژیكردن تا كێشە دروست نەبێت، تا ئێستاش ئەوەی كە پەرلەمانی عێراق دەپارێزێت، هێزی پێشمەرگەیە، بۆ؟ چونكە هەموو لایەك متمانەیان بە هێزی پێشمەرگە هەبوو بۆ پاراستنیان. ئەوە جێی شانازی بوو بۆ ئێمە. عێراق دوای ئەوە و دوای نووسینەوەی دەستوور، كەوتە شەڕێكی ناوخۆ. بەداخەوە كێشەی زۆر گەورە دروست بوو تا گەیشتە داعش، دواتریش تەنیا لە هەرێمی كوردستان دوو ملیۆن ئاوارە و پەنابەرمان هەبوو.
لە كاتێكدا ئێمە ئەم هەرێمەمان بەڕێوەبرد، دوو ملیۆن ئاوارەمان هەبوو و نرخی بەرمیلێك نەوت بیست دۆلار بوو. لەو كاتانەدا ژمارەی دانیشتووانی هەرێمی كوردستان سەدا بیست و نۆ زیادی كرد، بودجە لەسەر هەرێمی كوردستان بە تەنیا نزیكەی ملیارێك و چوارسەد ـ پێنجسەد ملیۆن دۆلار بوو، ئەمانە هەمووی بارگرانی بوون، بەڵام ئێستا دۆخێكی نوێ لە عێراقدا هاتۆتە ئاراوە.
لەم قۆناغەدا دەبینین عێراق تا ڕاددەیەكی باش بەرەو سەقامگیریی باشتر ڕۆیشتووە، كەواتە ئەم هەڵبژاردنانە بۆ گرنگن؟ ئەم هەڵبژاردنانە یەكێك لە گرنگترین هەڵبژاردنەكانی عێراقن و ناوی دەنێین هەڵبژاردنی جێبەجێكردنی دەستووری هەمیشەیی عێراق، ئاوا ناوی دەنێین، لەبەر ئەوە دەمانەوێ پارتی بەهێز بێت وەك هەموو قۆناغەكانی دیكە، چ لە ساڵی 2003، چ لە ساڵی 2014 كە بەرگریی كرد لەم وڵاتە، ئێستاش دەیەوێ بەهێزی خۆی بەرگری بكات لە دەستكەوتەكان، ئەو هەڵبژاردنانە ناو دەنێین هەڵبژاردنی جێبەجێكردنی دەستووری عێراق.
لەبەر ئەوە هەڤاڵانی خۆشەویست دڵنیایی بدەنە هەموو کەسێک کە پارتی لە بەرگریدا یەکەمە، لە ئاوەدانكردنیشدا بێگومان پارتی بێ ڕکابەرە.
هەڤاڵینە،
ئەوانەی دەنگ دەدەنە لیستی ٢٧٥، دەنگ دەدەنە هێزی پارێزەری مافەکانی گەلی کوردستان. بۆ ئارامی و بۆ ئاوەدانی، دەنگ بدەنە لیستی ٢٧٥ی پارتی دیموکراتی کوردستان. بۆ ئاشتی و خزمەتگوزاری، بۆ پێکەوەژیان، هەموو بۆ پارتی و پارتیش بۆ هەمووان لە هەرێمی كوردستان.
بە هەموو کەسێک بڵێن هەڤاڵینە، بچنە ناو خەڵك و بە هەموو كەسێك بڵێن: ناسنامەی پارتی کوردستانییە، کارەكانیشمان ئاوەدانییە، لەوە گرنگتر پێیان بڵێن ڕێبازەكەشمان ئاشتییە. بۆیە دەنگ بدەنە لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان.
بە هەموو گەنجان بڵێن: بەڵێنی پارتی بێگومانە، پارتی لەسەر قسەی خۆی دەوەستێ و ئەو بەڵێنانەی كە دەیدات بە كردەوە جێبەجێیان دەكات، بە هەموو کوڕان و کچان بڵێن: پارتى حزبى گهنجانه، قهڵغانى پاراستنی ئەم وڵاتە و پاراستنی كوردستانه.
زۆر سوپاس.
ئەو هەڤاڵانەی كە كاندیدن لێرە نین، دیارە چوونەتە شوێنەكانی دیكە، بەڵام كە ئەوان لێرە نین مانای ئەوە نییە كە لەبیریان بكەن، كە ئەوان لێرە نین مانای ئەوە نییە كە پشتیوانییان ناكەن، ئەوە بهڵێنى ئێمەیە هەڤاڵینە. بهڵێنى ئێمەیە بۆ ڕۆژی دەنگدان بە گوڕ و تینێكی ئێكجار زۆرەوە بەرەو سندووقەكانی دەنگدان بڕۆین. ئەمجارەش حزبی خۆتان سەربخەن.
لەبیرمە لە یەكێك لە هەڵبژاردنەكاندا زۆر كەس دڵی بەوە خۆش كردبوو كە مومكینە پارتی دەنگەكانی كەم بێت، بەتایبەتی لە ناوچەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان، باوەڕتان هەبێت ئەو بەیانییە كە خەریك بوو بەرە بەرە باسی ئەوە دەكرا كە دەنگدانەكان بە چ شێوەیەك بوون، هەموو لایەنێك حەپەسا بوون لەوەی كە چۆن پارتی ئەو هەموو دەنگەی بەدەستهێنا؟! بەڵام ئەوەی كە پارتیی سەرخست ئێوە بوون، ئەوەی كە توانی وابكات جارێكی دیكە پارتی بەهێزەوە لەو كاتەدا بگەڕێتەوە بۆ بەغدا، ئێوە بوون.
ئەمڕۆش بۆ ئەو هەڵبژاردنانە و بۆ ئەوەی كوردستان پارێزراو بێت و كوردستان بەهێز بێت، دەبێت پارتی لە بەغدا زۆر بەهێز بێت. پارتی چاوی لە دەنگی ئێوەیە، چاوی لە پشتیوانیی ئێوەیە، هەمووتان ڕۆژی دەنگدان بە گوڕ و تینەوە بچنە دەنگدان و دەنگ بۆ لیستی 275ی پارتی دیموكراتی كوردستان بدەن، بە لیستى دووسەد و حەفتا و پێنج.
زۆر بە خێر بێن و زۆر سوپاس.