Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
MON, 20 OCT 2025 14:21 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

نێچیرڤان بارزانی: دەنگی پارتی بگەیێننە یەک ملیۆن دەنگ
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info-  نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەولێر بەشداریی لە هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی عێراق کرد و داوای کرد، "دەنگی پارتی لەم هەڵبژاردنەدا بگەیێننە یەک ملیۆن دەنگ."

جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان داوای لە لایەنگرانیان کرد، کوردستانیبوون رێبازیان بێت، "ئێمە وا فێرکراوین کوردستانیبوون رێبازمانە و پێکەوەژیانیش پەیامی ئێمەیە."

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا نێچیرڤان بارزانی جەختی لەوە کردەوە،  دەنگی پارتی بگەیێننە یەک ملیۆن دەنگ، گوتیشی، "بە دڵنیاییەوە ئەمجارە پارتی خاوەنی یەک ملیۆن دەنگە."

نێچیرڤان بارزانی پەیامێکی ئاراستەی گەنجان کرد و گوتی، "پارتی حیزبی گەنجانە، قەڵغانی پاراستنی کوردستانە."

هەروەها جێگری  سەرۆکی پارتی ئەوەی خستەڕوو، دەستووری عێراق هەموو مافەکانی گەلی کوردستانی تێدا نییە، "بەڵام دەستکەوتی باشیشی تێدایە، جێبەجێکردنی دەستوور گەرەنتیی ئارامی و سەقامگیریی عێراق بوو، دەستووریان جێبەجێ نەکرد، دەستووریان پشتگوێ خست، کارەسات و مەینەتی رووی لە عێراق کرد، بەوەی کە نەهاتنە سەر دەستووری عێراق و جێبەجێکردنی. دەمانەوێت پارتی بەهێز بێت، زیاتر لە بەغدا بەهێز بێت، بۆئەوەی بتوانین ئەو دەستوورە جێبەجێ بکەین، بۆیە دەڵێین، ئامانجی پارتی دەستوورە، بەوەش کە دەستوور جێبەجێ دەکرێت، پشتئەستوورە بە دەنگدەرانی خۆی، دەنگدەرانی هەرێمی کوردستان، بەوەی کە پارتی دەیەوێت بە کردەوە سیستمی فیدراڵی لە عێراق جێبەجێ بکرێت."

نێچیرڤان بارزانی بەشێکی قسەکانی تەرخان کرد بە پرسی مووچە و بودجە و گوتی، "پارتی دەیەوێت بودجە و مووچەی هەرێمی کوردستان لە عێراق دا نە داوا بێت و نە کێشەش بێت، دەستوور گوتوویەتی، مووچە مافە. مووچە ئەوە نییە بە خێر کەسێک بە هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستانی بدات، مووچە مافی خۆتانە. بودجە مافە. بودجە دانانیش بۆ کوردستان پێویستە، ئەوەی بە دەستوور رێکخراوە، ناکرێ و نابێت بە نادەستووری تێکبدرێت، دەبێت ئێمە لەسەر ئەوە ئیسرار بکەین لە بەغدا."




دوایین هەواڵەکان

دووربینیی سەرۆک بارزانی و هه‌زاران وانه‌

MONDAY, 20 OCTOBER 2025 13:10:15

بەكر ئیبراهیم 

 
بەرپرسی لقی ٢١ بۆ KDP: ھاووڵاتیان بەراوردکاری دەکەن و دەنگ بە خزمەت و ئاوەدانی دەدەن

MONDAY, 20 OCTOBER 2025 12:10:37

سلێمانی-KDP.info- بەرپرسی لقی ٢١ی پارتی لە دەوروبەری سلێمانی دەڵێت، خەڵکی پێشوازییەکی باش لە بانگەشەی لیستی ٢٧٥ی پارتی دەکەن، چونكە ئەنجامدانی پڕۆژە خزمەتگوزاریەكان کاریگەری لەسەر گۆڕینی بۆچوونی خەڵک پەیدا کردووە و ئەو پڕۆژانە بەرچاوڕوونی داوەتە خەڵک، بۆیە چاوەڕێین ئەمجارە لیستی ٢٧٥ دەنگی زیاتر بەدەست بھێنین.

 
خزمەتکردنی ھەڵەبجە لە ڕوانگەی پارتی دیموکراتی کوردستان

MONDAY, 20 OCTOBER 2025 12:10:00

د. محەممەد خورشید

ڤیان سلێمان: دەڤەری بادینان قەڵای زەردی پارتییە

MONDAY, 20 OCTOBER 2025 11:10:00

دھۆک-KDP.info- یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی لە دھۆک دەڵێت، پارتی حزبی ملیۆنییە و پێشبینی دەکەین لە ھەڵبژاردنی ئەمجارە دەنگی پارتی زۆر زیاد بکات.

 
نوێنەری سەرۆک بارزانی بەشداری لە ڕێوڕەسمی یادی شەھید حەمەدەمین زراری کرد

MONDAY, 20 OCTOBER 2025 10:10:00

ھەولێر-KDP.info- سیداد بارزانی بە نوێنەرایەتی سەرۆک بارزانی بەشداری لە ڕێوڕەسمی یادی شەھید حەمەدەمین زراری کرد، لە ڕێوڕەسمەکەدا پەردە لەسەر پەیکەرو وێنەی شەھید  لادراو یادی شەھیدو ھەڤاڵەکانی بەرز ڕاگیرا.

 

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact