سلێمانی-KDP.info- بەرپرسی لقی ٤ی پارتی پەیوەست بە بانگەشەی ھەڵبژاردنی لیستی ٢٧٥ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سنووری سلێمانی گوتی، پرۆسەی بانگەشە لە سلێمانی بۆ لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان لەلایەن خەڵکی سلێمانی زۆر باشە و پێشوازیەکی زۆر باشی لێدەکرێت و ھیوادارین ئەوە تەرجەمە بکرێت بۆ ژمارەی دەنگەکانمان لە١١/١١.
ئاری ھەرسین، بەرپرسی لقی ٤ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، پرۆسەی بانگەشەی ھەڵبژاردنی لیستی ٢٧٥ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سنووری سلێمانی بە ئارامی بەڕێوە دەچێت و دوای بەشداریکردنی جەنابی سەرۆک بارزانی و بەڕێزان نێچیرڤان بارزانی و مەسروور بارزانی لە پرۆسەی بانگەشەدا، گەرموگوڕییەکی زیاتر بۆ بانگەشە دروست بووە و تاوەکو ئێستاش لە سنووری سلێمانی زۆر باش بەڕێوە دەچێت.
هەرسین دەڵێ، ئەوەی باشە زمانی ھەموو لایەنەکان لە بانگەشەدا نەرم و نیانە و ھێرشی توند و ناشرین نییە، بۆیە بە گشتی زۆر باشە.
ئاری ھەرسین گوتیشی، بە شێوەیەکی گشتی پرۆسەی بانگەشە لە سلێمانی بۆ لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان لەلایەن خەڵکی سلێمانی زۆر باشە و پێشوازیەکی زۆر باشی لێدەکرێت و ھیوادارین ئەوە تەرجەمە بکرێت بۆ ژمارەی دەنگەکانمان لە١١/١١، بۆیە ئومێدەوارین خەڵک دەنگ بە پارتی بدات بۆ ئەوەی خزمەتی زیاتری سلێمانی بکرێت ھەر چەندە ئەو ھەڵبژاردنە بۆ پەرلەمانی عێراقە، بۆیە جەخت لەسەر ئەوە دەکەینەوە گرینگە دەنگ بە پارتی بدرێت لەبەر ئەوەی پارتی داکۆکیکاری ماف و بەرژەوەندییەکانی خەڵکی کوردستانە بەرامبەر بەغدا.
بڵند ئیبراھیم