Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
MON, 20 OCT 2025 14:27 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سه‌باح به‌یتوڵڵا بۆ KDP: خه‌ڵكێك هه‌یه‌ پارتی نییه‌، به‌ڵام له‌ ڕۆژی ده‌نگداندا ده‌نگ به‌ پارتی ده‌دات
| KDP.info


 دهۆك-KDP.info- یاریده‌ده‌ری به‌رپرسی مه‌كته‌بی رێكسختنی پارتی له‌ دهۆك ده‌ڵێ، جگه‌ له‌ ده‌نگده‌رانی پارتی، خه‌ڵكی ده‌ره‌وه‌ی پارتیش هه‌یه‌ به‌هۆی خزمه‌ته‌كانی پارتییه‌وه‌ له‌ ڕۆژی ده‌نگدان ده‌نگ به‌ لیستی 275ی پارتی ده‌دەن.

سه‌باح به‌یتوڵڵا، یاریده‌ده‌ری به‌رپرسی مه‌كته‌بی رێكخستنی پارتی له‌ دهۆک، تایبه‌ت به‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند، پارتی له‌ دهۆك 22 كاندیدی هه‌یه‌ و ئێمه‌ پێشبینی ده‌كه‌ین جه‌ماوه‌ری پارتی، جه‌ماوه‌رێكی خۆڕسك و نه‌گۆڕه‌، هه‌تا خه‌ڵكێكی دیكه‌ش هه‌یه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی پارتی، به‌ڵام هاوسۆزه‌ له‌گه‌ڵ پارتی و ده‌زانێت كێ زیاتر داكۆكیی لە كوردستان كردووه ده‌نگ به‌ پارتی ده‌دات‌، چاوه‌ڕێی ده‌نگی ده‌نگده‌ران ده‌كه‌ین بۆ ڕۆژی هه‌ڵبژاردن و گه‌شبینین به‌ ئه‌نجامه‌كه‌ی، چونكه‌ دڵنیاین خه‌ڵكی كوردستان ده‌نگیان بۆ سه‌رخستنی لیستی 275ی پارتییه‌.

یاریده‌ده‌ری به‌رپرسی مه‌كته‌بی رێكخستنی پارتی له‌ دهۆك گوتیشی، خه‌ڵكێك هه‌بێت وه‌ك ئینتیما حزبی نییه‌، به‌ڵام كاتێك به‌راورد له‌ نێوان لایه‌نه‌كان ده‌كات ئه‌وه‌  بێگومان خه‌ڵكی شاره‌زایه‌ و ده‌یانه‌وێ چاره‌نووسیان به‌ چاره‌نووسی پارتییه‌وه‌ ببه‌ستنه‌وه‌ و له‌گه‌ڵ پارتی بن له‌ كاتی پێویستدا.

سه‌باح به‌یتوڵڵا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وەش کرد، لایه‌نی سیاسی دیكه‌ش‌ هه‌ن له‌ دهۆك، به‌ڵام هیچ لایه‌نێك له‌ سنووری پارێزگای دهۆك به‌ ركابه‌ری خۆمان نازانین، چونكه‌ جیاوازیی نێوان پارتی و ئه‌وان له‌ ڕووی پێگه‌ی جه‌ماوه‌رییه‌وه‌ زۆره‌ و رێز له‌ هه‌موو بۆچوونه‌ جیاوازه‌كان و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان ده‌گرین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پارتی هێزێكی بێ ركابه‌ره‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پارتی زۆر خزمه‌تی خه‌ڵكی كردووه‌ و ده‌نگده‌رانیش ئه‌وه‌یان له‌به‌رچاوه‌ بۆ ڕۆژی ده‌نگدان.

 

قائید میرۆ




دوایین هەواڵەکان

دووربینیی سەرۆک بارزانی و هه‌زاران وانه‌

MONDAY, 20 OCTOBER 2025 13:10:15

بەكر ئیبراهیم 

 
بەرپرسی لقی ٢١ بۆ KDP: ھاووڵاتیان بەراوردکاری دەکەن و دەنگ بە خزمەت و ئاوەدانی دەدەن

MONDAY, 20 OCTOBER 2025 12:10:37

سلێمانی-KDP.info- بەرپرسی لقی ٢١ی پارتی لە دەوروبەری سلێمانی دەڵێت، خەڵکی پێشوازییەکی باش لە بانگەشەی لیستی ٢٧٥ی پارتی دەکەن، چونكە ئەنجامدانی پڕۆژە خزمەتگوزاریەكان کاریگەری لەسەر گۆڕینی بۆچوونی خەڵک پەیدا کردووە و ئەو پڕۆژانە بەرچاوڕوونی داوەتە خەڵک، بۆیە چاوەڕێین ئەمجارە لیستی ٢٧٥ دەنگی زیاتر بەدەست بھێنین.

 
خزمەتکردنی ھەڵەبجە لە ڕوانگەی پارتی دیموکراتی کوردستان

MONDAY, 20 OCTOBER 2025 12:10:00

د. محەممەد خورشید

ڤیان سلێمان: دەڤەری بادینان قەڵای زەردی پارتییە

MONDAY, 20 OCTOBER 2025 11:10:00

دھۆک-KDP.info- یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی لە دھۆک دەڵێت، پارتی حزبی ملیۆنییە و پێشبینی دەکەین لە ھەڵبژاردنی ئەمجارە دەنگی پارتی زۆر زیاد بکات.

 
نوێنەری سەرۆک بارزانی بەشداری لە ڕێوڕەسمی یادی شەھید حەمەدەمین زراری کرد

MONDAY, 20 OCTOBER 2025 10:10:00

ھەولێر-KDP.info- سیداد بارزانی بە نوێنەرایەتی سەرۆک بارزانی بەشداری لە ڕێوڕەسمی یادی شەھید حەمەدەمین زراری کرد، لە ڕێوڕەسمەکەدا پەردە لەسەر پەیکەرو وێنەی شەھید  لادراو یادی شەھیدو ھەڤاڵەکانی بەرز ڕاگیرا.

 

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact