هه‌ولێر -KDP.info- ده‌نگده‌رانی ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر ڕۆژی ده‌نگدان ده‌نگ به لیستی 275ی پارتی ده‌ده‌ن. ده‌نگده‌رێكیش ده‌ڵێ "پارتی حزبی به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی گه‌لی كوردستانه."
زوله‌یخا سه‌ید حوسێن، چالاكی مه‌ده‌نی، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند "ده‌نگدان به لیستی 275ی پارتی ده‌نگدانه به حوكمڕانیه‌كی باش و مسۆگه‌ركردنی داهاتوومان و پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كان و به‌ده‌ستهێنانی ئامانجه باڵاكانمان، ده‌نگم بۆ لیستی پارتییه، چونكه پشتیوانی له پارتی، پیشتوانییه له سه‌قامگیریی كوردستان، تاكه هێز كه له به‌غدا داكۆكی له مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كات پارتییه، ڕابردوو ئه‌وه دەسه‌لمێنێت."
ژیروان نووری، كارمه‌ندی كه‌رتی ته‌ندروستییه له ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی "ده‌سكه‌وته‌كانی پارتی هێندە زۆرن له هه‌ژمار نایه‌ن، پارتی حزبی به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی گه‌لی كوردستانه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش ڕۆژی ده‌نگدان ده‌نگمان بۆ لیستی 275ی پارتی دیموكراتی كوردستانه، چونكه ئێمه‌ی ده‌نگده‌ر بیر له‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی پارتی ده‌كه‌ینه‌وه كه به‌درێژایی مێژووی خۆی بۆ خه‌ڵكی كوردستان بەدەستی هێناون."
ئاشنا نازم، پارێزه‌ر کە خاوەن شەھیدە، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی "لیستی 275ی پارتی لیستی خزمه‌ت و كه‌سوكاری پێشمه‌رگه و شه‌هیدانه، ئێمه وه‌ك كه‌سوكاری پێشمه‌رگه و شه‌هید، به ئه‌ركی خۆمانی ده‌زانین له ڕۆژی ده‌نگدان ده‌نگ به لیستی 275 بده‌ین، چونكه له‌ڕێگه‌ی پارتییه‌وه ده‌توانین بگه‌ین به ئامانجه‌كانی گه‌لی كوردستان، ئه‌ركی قورس ته‌نیا پیشه‌ی هێزی گه‌وره‌ی وه‌ك پارتییه، ئه‌ركی ئێمه‌شه كار بۆ سه‌رخستنی پارتی بكه‌ین."
قائید میرۆ