هه‌ولێر-KDP.info- چاودێران و مامۆستایانی زانكۆ پێیان وایه، بانگه‌شه‌ی پارتی به شێوه‌یه‌كی سه‌رده‌مییانه و مەدەنی به‌ڕێوه‌ده‌چێت و كاریگه‌ری له‌سه‌ر لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش كردووه و دەڵێن: خه‌ڵك دڵی به‌و شێوازه‌ی بانگه‌شه‌ی پارتی خۆشه و ده‌نگیش به پارتی ده‌ده‌ن.
ڕۆژی یەکشەممە ١٢ی١٠ی٢٠٢٥ سەرۆک بارزانی لە وتاری دەستپێکی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، داوا دەكەم هەڵبژاردنێكی زۆر زۆر لەسەرەخۆ و هێمن و بێ كێشە بەڕێوەببەن، هەتا ئەگەر وێنەی ئێوە لە شوێنێك بدڕێنن، ئێوە ئەو كارە هەڵەیە نەكەن، ئەوە كارێكی هەڵەیە و ئێوە بەرزتر بن لەوە. به قسەی ناشرین، وەڵامیان نەدەنەوە.
لەمبارەشەوە، ڕه‌مه‌زان نه‌سره‌دین، چاودێری سیاسی، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: پارتی حزبێكی گه‌وره‌یه و به‌پێی به‌رنامه و پلان بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه ده‌بات، له هه‌موو پرۆسه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردنیشدا شێوازی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه، چه‌ند هه‌ڵبژاردنێكه پارتی بە شێوازی نوێ بانگه‌شه ده‌کات، پێم وایه كاریگه‌ری له‌سه‌ر لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش دروست كردووه، چونكه پارتی ده‌یه‌وێ ئارامیی هه‌رێمی كوردستان پارێزراوبێت، ڕه‌وشی ئارامیی كوردستان ناكاته قوربانی بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگ.
ئەو چاودێرە پێی وایە، ئه‌و شێوازه بانگهشهیەی پارتی، ئامانجی خۆی هه‌یه، خه‌ڵكیش ده‌نگ به لیستی 275ی پارتی ده‌ده‌ن، چونكه خه‌ڵكی كوردستانیش له‌گه‌ڵ ئارامی و خۆشگوزه‌رانییه.
هەر لەسەر شێوازی بانگەشەی پارتی، هاوژین ڕه‌سوڵ، كادیری پێشكه‌وتووی یه‌كێتیی ئافره‌تانی كوردستان بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: هه‌ڵبژاردنی ساڵی ڕابردوو سه‌لماندی بانگه‌شه‌ی پارتی سه‌ركه‌وتووه، ئه‌مساڵ باشتریش به‌ڕێوه‌ده‌چێت، هەروەها به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی خه‌ڵك و كردنه‌وه‌ی كه‌مپینی هه‌ڵبژاردن به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رده‌میانه سه‌رنجی هه‌مووانی ڕاكێشاوه، پێم وایه ئه‌و شێوازه‌ی بانگه‌شه سه‌دا سه‌د كاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌نگی پارتی ده‌بێت، خه‌ڵكێكی زۆر ئه‌گه‌ر له‌ڕووی سیاسیه‌وه پارتیش نه‌بن لە ڕۆژی ده‌نگدان پارتی هه‌ڵده‌بژێرن و ده‌نگ به لیستی 275ی پارتی ده‌ده‌ن.
نه‌جات شه‌عبان، ئه‌ندامی خولی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستان، چاودێری پرۆسه‌كه ده‌كات و دەڵێت: بانگه‌شه‌ی پارتی دیاره و خه‌باتی پارتیش دیاره، به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی و داكۆكیكردن له هاووڵاتییان و مافه‌كانیان هۆکاری سەرەکین کە خه‌ڵك لە ده‌وری پارتی كۆبووەته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش شێوازی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن كاره‌كانی پارتی جوانتر كردووه، دڵنیاین كه‌سانی نیشتمانی ده‌نگیان بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌بێت.
قائید میرۆ