Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 18 OCT 2025 04:52 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

پەیامێک لە بارەگای بارزانییەوە
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- بارەگای بارزانی لە پەیامێکدا بە توندی سەرکۆنەی تیرۆرکردنی سەفا مەشهەدانی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای بەغدا و کاندیدی هاوپەیمانیی سیادە دەکات و ڕایگەیاند، کردەوەی لەمجۆرە هەڕەشەیە بۆ سەر ئاشتەوایی و سەقامگیری. هاوکات داوا دەکات ئەنجامدەرانی تاوانەکە ئاشکرا بکرێن و ڕادەستی یاسا بکرێن.

دەقی پەیامەکەی بارەگای بارزانی:

بە ناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بە توندی سەرکۆنەی تیرۆرکردنی سەفا مەشهەدانی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا و کاندیدی هاوپەیمانیی (السیادة) دەکەین، کە دوێنێ شەو بە هۆی تەقینەوەی بۆمبێک لە شاری بەغدا، گیانی لەدەست دا.

وێڕای ئەوەی سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکاری سەفا مەشهەدانی و هاوپەیمانێتیی ئەلسیادە و بەڕێز خەمیس خەنجەر سەرۆکی هاوپەیمانێتیەکە دەکەین، ڕاشیدەگەیێنین کە کردەوەی لەمجۆرە، هەڕەشەیە بۆ سەر ئاشتەوایی و سەقامگیریی کۆمەڵگە و پێویستە ئەنجامدەرانی ئەم کردەوەیە ئاشکرا بکرێن و ڕادەستی یاسا بکرێن.

 

بارەگای بارزانی

15ـی تشرینی یەکەمی 2025

 




دوایین هەواڵەکان

ناوی وەزارەتەکان لەسەر تابلۆکان نامێنێ

FRIDAY, 17 OCTOBER 2025 23:10:00

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێم بۆ ڕێکخستن و یەکخستنی شێوازی تابلۆی ئۆتۆمبێل بەپێی ستانداردە نێودەوڵەتیەکان سەرجەم ئۆتۆمبێلەکانی میری لە بەڕێوەبەرایەتیی ھاتووچۆی پارێزگاکان بە شێوازی تازە تابلۆیان پێدەدرێت.

 
نۆژەنکردنەوەی یاریگای نێودەوڵەتی فەرەنسۆ ھەریری لە قۆناغی کۆتاییدایە

FRIDAY, 17 OCTOBER 2025 18:10:00

ھەولێر-KDP.info- پارێزگاری ھەولێر له‌باره‌ی كاره‌كانی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی یاریگای شه‌هید فه‌ره‌نسۆ هه‌ریری لە نزیکەوە لە چۆنیەتی کاروبارەکانی کۆڵییەوە کە لە ئێستادا لە قۆناغی کۆتایدایە.

 
به‌رپرسی لقی 25ی ده‌وروبه‌ری كه‌ركووك: ده‌نگی پارتی له‌ هه‌ڵكشانه‌

FRIDAY, 17 OCTOBER 2025 12:10:19

كه‌ركووك-KDP.info- به‌رپرسی لقی 25ی ده‌وروبه‌ری كه‌ركووك ڕایدەگەیەنێت، خه‌ڵكی ده‌وروبه‌ری كه‌ركووك هه‌ڵوێسته‌كانی پارتی له‌به‌رچاوه‌ و ده‌ڵێ، پێشبینی ده‌كه‌ین ده‌نگی پارتی له‌ ده‌وروبه‌ری كه‌ركووك زیاد بكات.

 
بەرپرسی لقی خانەقین: خەڵکێکی داخ له‌ دڵ پۆستەر و وێنەی کاندیدی ئێمە دەدڕێنن

FRIDAY, 17 OCTOBER 2025 10:10:58

خانەقین-KDP.info- بەرپرسی لقی ١٥ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە خانەقین ده‌ڵێ، بانگەشە بۆ کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان لە خانەقین باش بەڕێوە دەچێت و کاندیدێکی بەھێزمان ھەیە و ئومێدی زۆرمان ھەیە بۆ پەرلەمانی عێراق سەرکەوێت، بۆ ئەوەی خزمەتی ھەموو چین و توێژەکان بەبێ جیاوازی بکات.

 
ده‌نگده‌رانی ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر ده‌نگیان بۆ لیستی 275ی پارتییه‌

THURSDAY, 16 OCTOBER 2025 18:10:30

هه‌ولێر -KDP.info- ده‌نگده‌رانی ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر ڕۆژی ده‌نگدان ده‌نگ به‌ لیستی 275ی پارتی ده‌ده‌ن. ده‌نگده‌رێكیش ده‌ڵێ "پارتی حزبی به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی گه‌لی كوردستانه‌." 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact