هه‌ولێر-KDP.info- ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2025/10/14 بە ئامادەبوونی به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، بەڕێز هۆشیار زێباری ئەندامی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، وەک نوێنەری سەرۆك بارزانی به‌شداریى له ڕێوڕه‌سمى ڕۆژى نیشتمانى بەریتانیا بە بۆنەى لە دایك بوونى شاى بەریتانیا چارلسى سێیەمی كرد.
هۆشیار زێباری، پیرۆزبایى سەرۆك بارزانی بە بەڕێز عیرفان صدیق باڵیۆزى بەریتانیا له عێراق و بەڕێز ئەندرو بایزلى كونسوڵى گشتى بەریتانیا له هەولێر گەیاند.
شایانی باسە ئەو ڕێوڕەسمە بە ئامادەبوونی، باڵیۆزى به‌ریتانیا له عێراق و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانى باڵاى هه‌رێمى كوردستان له هۆتێل ڕۆتانای هەولێر بەڕێوەچوو.
