ههولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٥/١٠/١٤ بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، بەشداریی لە ڕێوڕەسمی یادی لەدایکبوونی شا چارلسی سێیەم، شای شانشینی یەکگرتوودا کرد.
لە ڕێوڕەسمەکەدا کە بە ئامادەبوونی بەڕێزان نوێنەری سەرۆک بارزانی و باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق و ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای ھەرێمی کوردستان، لە ھەولێر بەڕێوەچوو، بەڕێز سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، ھیوای تەمەندرێژیی بۆ شا و سەرکەوتنی بۆ شانشینی یەکگرتوو خواست.
ھەر لەو بۆنەدا چەپکەگوڵی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان پێشکەش بە ڕێوڕەسمەکە کرا.
