هه‌ولێر-KDP.info- به‌رپرسی بەشی دیراسات و پێگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێ، ئه‌مجاره پارتی له هه‌موو جاره‌كانی دیكه ده‌ستی ڕه‌نگینتره بەهۆی ئەو خزمەتەی پێشکەش بە هاووڵاتیانی کردووە. ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وەش کرد، گه‌شبینین به‌وه‌ی ده‌نگی پارتی له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌دا ڕوو لە زیادبوونە.
ئەحمەد کانی، ئه‌ندامى کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی بەشی دیراسات و پێگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند، بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌بێ گرفت به‌ڕێوه ده‌چێت و خه‌ڵكی ئیمه‌ش ئاماده‌كاریی تێدایه بۆ به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و بۆ ئه‌وه كار ده‌كه‌ین خه‌ڵكی ئێمه هه‌مووی بچێته سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان و پێشبینیش ده‌كه‌ین جه‌ماوه‌ر و لایه‌نگرانی پارتی ڕۆژی ده‌نگدان زۆربه‌یان به‌شداریی پرۆسه‌كه بكه‌ن، گه‌شبینین به‌وه‌ی ژماره‌ی ده‌نگه‌كانی پارتی زیاد بكات و كاری بۆ ده‌كه‌ین.
به‌رپرسی به‌شی دیراسات و پێگه‌یاندنی پارتی ده‌شڵێت، ئه‌مجاره پارتی ده‌ستی ڕەنگینتره له هه‌موو جاره‌كانی دیکە، چونكه كێشه‌ی ئاو چاره‌سه‌ر كراوه و كێشه‌ی كاره‌با نه‌ماوه و رێگەوبانی باش دروست كراون، جگە لەوانەش ئه‌من و ئه‌مانی كوردستانیش جێگه‌ی سه‌رنجی خه‌ڵكه.
له‌باره‌ی شێوازی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن، ئه‌حمه‌د كانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، بانگه‌شه‌یه‌كی زۆر ئارام و سه‌رده‌میانه به‌ڕێوه ده‌چێت، پارتی پلانی خۆی هه‌یه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن و كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگ بۆ لیستی 275 ی پارتیمان، هه‌روه‌ها ڕێنمایی سه‌رۆك بارزانی بۆ بانگه‌شه جێبه‌جێ ده‌كرێت.
قائید میرۆ