Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 15 OCT 2025 02:10 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سەرۆکی حكوومەت و باڵیۆزی بەریتانیا هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران و دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکەیان تاوتوێكرد
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ سێشەممە، 14ـی تشرینی یەکەمی 2025، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە عیرفان سدیق، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد.

لە کۆبوونەوەیەکدا کە ئەندرۆ بیزلی، کونسولی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، جەخت لە پاراستن و ڕێزگرتن لە مافە دەستووری و دابینكردنى شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی پابەندبوون بە دەستوور و ڕێککەوتنەکان کرا.

هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر ئەوەی پێویستە كێشەی مووچە و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان بەشێوەیەکی بنەڕەتی چارەسەر بکرێت و نابێت بابەتەکە بە سیاسی بکرێت.

هەروەها بە گرنگییەوە باسی ڕێککەوتنی سێ لایەنییەکەی تایبەت بە دەستپێکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان کرا کە پێویستە ببێتە دەستپێکێک بۆ دەرچوونی یاسای نەوت و گاز لە خولی داهاتووی پەرلەماندا.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەدا، سەرۆکی حکوومەت تیشکی خستە سەر چاکسازییەکانی حکوومەتی هەرێم لە کەرتە جۆراجۆرەکاندا، بە تایبەتی بەئەنجامگەیشتنی هەردوو پڕۆژەی (هەژماری من) و (ڕووناکی). باڵیۆزی بەریتانیا پیرۆزبایی و دەستخۆشی سەرکەوتنی ئەو چاکسازییانەی لە سەرۆکی حکوومەت کرد.

هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەران و دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.




دوایین هەواڵەکان

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ باڵیۆزى فه‌ره‌نسا كۆبووه‌وه‌

TUESDAY, 14 OCTOBER 2025 22:10:00

ھەولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٥/١٠/١٤ بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز پاتریک دۆرێل، باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق کرد.

بەرپرسی لقی ١٤ی مووسڵ بۆ KDP: سبەی مووسڵ بۆ ناساندنی کاندیدانی پارتی زەرد دەپۆشێ

TUESDAY, 14 OCTOBER 2025 22:10:00

مووسڵ-KDP.info- بەرپرسی لقی ١٤ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ دەڵێ، سبەی بە ئامادەبوونی جەماوەرێکی زۆر لە ناو جەرگەی شاری مووسڵ کەرنەڤاڵی ناساندنی ٦٢ کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەنجام دەدرێت و مووسڵ بۆ ناساندنی کاندیدی پارتی زەرد دەپۆشێ.

هۆشیار زێباری، بە نوێنەرایەتیی سەرۆک بارزانی، بەشداری ڕێوڕەسمی یادی لەدایكبوونی شا چارلس بوو

TUESDAY, 14 OCTOBER 2025 21:10:52

هه‌ولێر-KDP.info- ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 2025/10/14 بە ئامادەبوونی به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، بەڕێز هۆشیار زێباری ئەندامی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، وەک نوێنەری سەرۆك بارزانی به‌شداریى له‌ ڕێوڕه‌سمى ڕۆژى نیشتمانى بەریتانیا بە بۆنەى لە دایك بوونى شاى بەریتانیا  چارلسى سێیەمی كرد.

 
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ئاماده‌ى ڕێوڕه‌سمى یادى له‌دایكبوونى شا چارلس بوو

TUESDAY, 14 OCTOBER 2025 21:10:00

هه‌ولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٥/١٠/١٤ بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، بەشداریی لە ڕێوڕەسمی یادی لەدایکبوونی شا چارلسی سێیەم، شای شانشینی یەکگرتوودا کرد.

 
نێچیرڤان بارزانی: ده‌مانه‌وێ پارتى ببێته‌ حزبى یه‌ك ملیۆن ده‌نگ

TUESDAY, 14 OCTOBER 2025 20:10:08

هه‌ولێر-KDP.info- ئەمڕۆ سێشەممە 2025/10/14 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی لە ڕێوڕەسمی ناساندنی کاندیدەکانی لیستی ٢٧٥ی پارتی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە بازنەی هەولێر، بە ئامادەبوونی هەڤاڵان و کادیرانی نووسینگەی ڕێکخستنی پارێزگای هەولێری پارتی دیموکراتی کوردستان، لقەکان و ڕێکخستنەکانی پارتی لە سنووری پارێزگای هەولێر، گوتارێکی پێشکەش کرد.  

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact