دھۆک-KDP.info- ھاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستان جەخت دەکەنەوە، دەنگ بە لیستی ٢٧٥ی پارتی دیموکراتی کوردستان دەدەین، بۆ ئەوەی دەستکەوتەکانمان پارێزراو بن، کوردستان بەھێز بێت و لە بەغداش نوێنەری بەھێزمان ھەبن کار بۆ بەدەستھێنانی مافەکانی گەلی کوردستان بکەن.
پەریخان گۆران، دەنگدەرێکی بازنەی دھۆکە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، ئەرکی ھەموومانە پێکەوە لە ڕۆژی دەنگداندا بچینە سەر سندووقەکانی دەنگدان و دەنگ بە لیستی ٢٧٥ی پارتی دیموکراتی کوردستان بدەین و ئەو ڕۆژە بکەینە کەرنەڤاڵێکی گەورەی جەماوەری، بەتایبەت ئافرەتان پێویستە ئێمە زیاتر پیاوان ھان بدەین بچنە سەر سندووقەکانی دەنگدان بۆ ئەوەی نوێنەرانی پارتی لە بەغدا بەرگری لە مافەکانی گەلی کورد بکەن، چونکە پارتی نەبێت جارێکی دیکە وەکو سەردەمی ڕژێمی بەعس بەغدا زوڵممان لێ دەکات، بۆیە بۆ بەرژەوەندیی خۆمان و پاراستنی دەستکەوتەکان و خەڵکی خۆمان، پێویستە ھەمووان بچینە سەر سندووقی دەنگدان و بەشدارییەکی کارا بکەین و لەو ھەڵبژاردنەدا پارتی دیموکراتی کوردستان سەرخەین و ببێتەوە گەورەترین حزب لە عێراق و ھەرێمی کوردستان.
ئەو دەنگدەرەی بازنەی دهۆک ڕوونیشی دەکاتەوە، ئەو لیستەی لە ڕابردوو و ئێستا و داھاتووشدا کار بۆ مافی کورد لە عێراق دەکات، لیستەکەی سەرۆک بارزانییە ئەویش لیستی پارتی دیموکراتی کوردستانە، بۆیە دڵنیام لەم ھەڵبژاردنەدا پارتی سەرکەوتنێکی گەورە تۆمار دەکات.
لا خۆشیەوە، مەسعوود لاوەند، دەنگدەرێکی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆیە، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، دەنگدان بە لیستی ٢٧٥ی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، ئەرکێکی نیشتیمانییە بۆ ئەوەی سەنگی کورد لە بەغدا بەھێزتر بێت، بێگومان ئەو حزبەی بە درێژایی مێژوو خەباتی کردووە و قوربانیی داوە لە پێناو مافی گەلی کورد و بەرگری لە ماف و دەستکەوتەکانیان دەکات و شەڕ بۆ مانەوەی قەوارەی ھەرێمی کوردستان دەکات، پارتی دیموکراتی کوردستانە، بۆیە بەھێزبوونی پارتی، بەھێزبوونی کوردستانە و گرینگە خەڵکیش بزانێت بۆچی دەنگ بە لیستی پارتی دەدات، کە ھەر دەنگێک ھێزێکە بۆ پارتی.
ئەو دەنگدەرەی زاخۆ ئاماژەش دەدات، پارتی هەمیشە ھەڵوێستەکانی نەگۆڕن و خاوەن کردارە و ئارامی و ئاوەدانیی ئێستای ھەرێمی کوردستانیش، شاھیدی ئەوەن کە پارتی خزمەتی خەڵکی کوردستان دەکات، بۆیە حکوومەت و پەرلەمان و دامودەزگاکانی ھەرێم و چەسپاندنی مافەکانی ھەرێم لە دەستووری عێراقدا، بەرھەمی خەباتی پارتی دیموکراتی کوردستانە، ھەر بۆیەش پێویستە بۆ بەرگریکردن لە مافی کورد، ھەمووان یەکدەنگ بن، بەداخەوە لایەنەکانی دیکە بەو جۆرە بیر ناکەنەوە، بۆیە با جارێکی دیکە پارتی بە سەرکەوتنێکی گەورە سەرخەین و ببێتەوە حزبی یەکەم لە عێراق و ھەرێمی کوردستاندا.
عەبدولڕەزاق کەمال، دەنگدەرێکی دیکەی پارێزگای مووسڵە، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێ، گومانی تێدا نییە دەنگدان بە لیستی ٢٧٥ی پارتی دیموکراتی کوردستان، دەنگدانە بە کوردایەتیی ڕاستەقینە و پاراستنی ماف و دۆزی ڕەوای گەلی کورد.
دەشڵێ، پارتی بۆ ھەموو سەردەمێک و لە پێناو پاراستنی قەوارەی ھەرێمی کوردستان و مافەکانی میللەتی کورد دروست بووە، بۆیە ھەر کاتێک پارتی بەھێز بووبێت، کوردستان بەھێز بووە و ھەر کاتێکیش خوانەخواستە پارتی بێھێز بێت، ئەوکات کوردستان لاواز دەبێت و خەڵک زیانی پێ دەگات، بۆیە ئەرکی ھەموومانە لەم ھەڵبژاردنەدا دەنگ بە لیستی پارتی بدەین و سەرکەوێت و بەھێزکی گەورەوە بچێتە بەغدا و بەرگری لەمافی گەلی کورد بکات و کار بۆ بەدەستھێنانی مافە دەستوورییەکان بکات، لەبەر ئەوە، دەنگدان بە لیستی پارتی، دەنگدانە بە دواڕۆژێکی گەش و بەدیھێنانی ئامانجەكانمان، بۆیە با ھەمووان پێکەوە دەنگ بە لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان بدەین.
بڵند ئیبراھیم