Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 14 OCT 2025 05:03 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە جەنەراڵ دەیڤد پێتریۆس سەرۆکی پێشووی دەزگای هەواڵگری ئەمەریکا دەکات
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info-  رۆژی دووشەممە 13ی تشرینی یەکەمی 2025 لە پیرمام، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە جەنەراڵ دەیڤد پێتریۆس سەرۆکی پێشووی دەزگای هەواڵگری ئەمەریکا (سی ئای ئەی) کرد.

لە دیدارەکە دا بەڕێز جەنەراڵ دەیڤد پێتریۆس خۆشحاڵیی خۆی بە دووبارە دیتنەوەی سەرۆک بارزانی نیشاندا، ئاماژەی بەوەدا دواهەمین جار کە سەرۆک بارزانی بینیوە لە بەرەکانی جەنگ لە سحێلا بووە لە ساڵی 2016. هەروەها ستایشی ڕۆلی بەرچاوی سەرۆک بارزانی و هەرێمی کوردستانی کرد کە لە پێناو پاراستنی سەقامگیری و ئاسایشی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە و لەپێناو بەدیهێنانی ئارامی و دیموکراسی و پێکەوەژیان، ڕووبەڕووی ئەو گرووپ و رێکخراوە تیرۆرستیانە بوونەوە کە دوای ساڵی 2003 لە عێراق سەریانهەڵدا و بونە هەڕەشەیەکی راستەقینە بۆ سەر تەواوی ناوچەکە و جیهان.

لای خۆیەوە سەرۆک بارزانی بەخێرهاتنی بەڕێز جەنەراڵ دەیڤد پێتریۆسی کرد و هەروەها سوپاسی هێزەکانی هاوپەیمانان و ئەمەریکای کرد کە ڕۆلێکی بەرچاویان بینیوە لە پڕۆسەی ئازادکردنی عێراق لە دیکتاتۆرییەت و دوای ئەوەش پاڵپشتییەکانیان بۆ هێزی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی عێراق لەپێناو بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و پاراستنی سەقامگیری عێراق و هەرێمی کوردستان. 

لەبارەی پڕۆسەی سیاسیی عێراق، سەرۆک بارزانی جەختی لە جێبەجێکردنی بڕگەکانی دەستووری هەمیشەیی عێراق کردەوە کە ڕێگەی چارەی یەکجارییە بۆ رزگاربوونی عێراق لەو تەنگەژە سیاسییانەی کە تێیدایە و هیوای خواست هەموو لایەنە سیاسییەکان پێکەوە بەدوای چارەسەری گرفتەکانەوەبن و واز لە تۆڵەسەندنەوە و ڕق و کینە بەرانبەر بە یەکتری بێنن. هەروەها سەرۆک بارزانی رەشنووسی یاسای نەوت و گازی ساڵی 2007ـی بە نموونە هێنایەوە کە ئەگەر ئەوکات پەسەند و جێبەجێ کرابا، لە ئێستادا هیچ گرفتێکی یاسایی لەبارەی نەوت و گاز نەدەبوو و جەختیشی لە دوایین رێککەونتی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدڕاڵی عێراق کردەوە لە بارەی نەوت گاز و بە ئەرێنی وەسفیکرد و هیوای خواست ئەم رێککەوتنە ببێتە بناخەیەک بۆ چارەسەری هەموو کێشەکان.

هەر لەو دیدارەدا بارودۆخی سیاسی و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە بە گشتی و دۆخی سوریا و هەنگاوەکانی پڕۆسەی ئاشتیی لە تورکیا خرانە بەر باس و گفتوگۆ.




دوایین هەواڵەکان

مەسروور بارزانی ١١٢ ملیار دینار بۆ کۆیە تەرخان دەکات

MONDAY, 13 OCTOBER 2025 21:10:00

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە رەزامەندی نیشان دا لەسەر خەرجکردنی بڕی زیاتر لە ١١٢ ملیار دینار بۆ پڕۆژەی ئاوی کۆیە، بە جێبەجێکردنی پڕۆژەکەش کێشەی ئاوی شارەکە بەیەکجاری چارەسەر دەبێت.

 
ده‌قی گوتاری سه‌رۆكی حكوومه‌ت له‌ ئاهه‌نگی ده‌رچووانی زانكۆی دهۆك

MONDAY, 13 OCTOBER 2025 20:10:00

دهۆك-KDP.info- ئەمڕۆ دووشەممە ١٣ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، بە ئامادەبوونی مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ئاھەنگی دەرچووانی خولی (٣٠)ـی زانکۆی دھۆک بەڕێوەچوو.

 
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی پارێزگای شرناخ دەکات

MONDAY, 13 OCTOBER 2025 19:10:17

ھەولێر-KDP.info-  ڕۆژی دووشەممە 13ی تشرینی یەکەمی 2025 لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازیی لە شاندێکی پارێزگای شرناخ بە سەرۆکایەتیی بەڕێز بیرۆل ئێکیجی پارێزگاری شرناخ کرد.

 
سه‌نگه‌ر كانه‌بی: ده‌نگه‌كانی پارتی لە سنوورەکەمان ڕوو له‌ هه‌ڵكشانه‌

MONDAY, 13 OCTOBER 2025 19:10:35

مەخموور -KDP.info- به‌رپرسی لقی 23ی قه‌ره‌چوغ پێی وایه‌، ده‌نگه‌كانی پارتی له‌و سنووره‌ به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ڕوو له‌ هه‌ڵكشانه‌، ده‌شڵێ، "له‌ژێر ڕێنمایی سه‌رۆك بارزانی بانگه‌شه‌یەكی ئارام و له‌سه‌رخۆ به‌ڕێوه‌ ده‌به‌ین." 

 
سه‌رۆكی ھەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ پارێزگارى شرنه‌خ و شاندێكى یاوه‌رى كۆبووه‌وه‌

MONDAY, 13 OCTOBER 2025 17:10:19

ھەولێر-KDP.info-  ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 2025/10/13 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیی له‌ به‌ڕێز بیرۆل ئه‌كیجى، پارێزگارى شرنه‌خى توركیا و شاندێكى یاوه‌رى كرد كه‌ له‌ به‌ڕێزان سه‌رۆكى شاره‌وانى و سه‌رۆكى ژوورى بازرگانیى شرنه‌خ و سه‌رۆكى ژوورى بازرگانیى جزیر پێكهاتبوو.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact