ھەولێر-KDP.info- پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2025/10/13 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ده‌یڤد پێتریۆس، سه‌رۆكى پێشووى ده‌زگاى هه‌واڵگریى ناوه‌ندیى ئه‌مه‌ریكا (سى ئاى ئه‌ى) و دۆستى كۆنى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، باسیان له دۆخى گشتیى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه كرد.
هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر بایه‌خ و گرنگیى په‌یوه‌ندییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان وه‌ك دوو هاوپه‌یمان كه به‌رژه‌وه‌ندیى هاوبه‌شى ستراتیژى پێكه‌وه‌یان ده‌به‌ستێته‌وه و ده‌توانن له زۆر بوارى جیادا، بره‌و به هاریكاریى هاوبه‌شیان بده‌ن.
له ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌دا جه‌ختیان له گرنگیى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیریى ناوچه‌كه كرده‌وه. له‌مباره‌یه‌وه تیشكیان خسته سه‌ر ڕۆڵى عێراق و هه‌رێمى كوردستان كه ده‌توانن یارمه‌تیده‌ر بن بۆ بنیاتنانى پردى په‌یوه‌ندى و كۆكردنه‌وه‌ى به‌ژه‌وه‌ندیى هاوبه‌شى ناوچه‌كه له ڕێگه‌ى هاریكارى له بوارى وزه و ئابووریدا.
پرۆسه‌ى ئاشتى له توركیا، دۆخى سووریا، مه‌ترسییه‌كانى تیرۆر و هه‌ڕه‌شه‌كانى داعش، لایه‌نێكى دیكه‌ى دیداره‌كه بوو.