چۆمان-KDP.info- به‌رپرسی لقی 26ی گوڵان باوەڕی وایه، له هه‌ڵبژاردنی مانگی داهاتوودا ده‌نگی پارتی زیاد ده‌كات و ده‌شڵێ، دۆڵی باڵه‌كایه‌تی لانكه‌ی شۆڕش بووه و له ڕۆژی ده‌نگدانیشدا هه‌ر پێشه‌نگ ده‌بن بۆ سه‌رخستنی لیستی 275ی پارتی.
شوان محه‌مه‌د ته‌ها، به‌رپرسی لقی 26ی گوڵان، په‌یوه‌ست به بانگه‌شه‌ی پارتی له سنووری باڵه‌كایه‌تی بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان دوا و گوتی، "له پاش ڕاگه‌یاندنی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن، كاره‌كانی ئێمه بۆ هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن و سەرخستنی لیستی 275 ی پارتی به شێوه‌یه‌كی باش به‌ڕێوه‌ده‌چن، له هه‌موو ده‌ڤه‌ره‌كانی سه‌ر به لقی 26ی گوڵان له قه‌سرێ و حاجی ئۆمه‌ران و سمیلان به شێوەیه‌كی ته‌ندروست بانگەشە به‌ڕێوه ده‌چێت، کە بانگه‌شه‌یه‌كی زۆر هێمن له ده‌ڤه‌ری باڵه‌كایه‌تی هه‌یه و ئێمه‌یش وه‌ك پارتی ڕۆژانه ده‌چینه ناو خه‌ڵك بۆ ئه‌وه‌ی به‌رنامه و كارنامه‌ی پارتیمان بۆ چوار ساڵی ئاینده زیاتر ڕوون بكه‌ینه‌وه.
به‌رپرسی لقی 26ی گوڵان باسی پێشه‌نگایه‌تی خه‌ڵكی باڵه‌كایه‌تی له شۆڕشه‌كان ده‌كات و ده‌ڵێ، "خه‌ڵكی دۆڵی باڵه‌كایه‌تی پێشه‌نگ بوونه له شۆڕشی مه‌زنی ئەیلوول و ده‌ڤه‌ری باڵه‌كایه‌تی مه‌ڵبه‌ندی كوردایه‌تی بووه، هه‌روه‌ها لانه‌ی پێشمه‌رگه بووه و ئێستاش به‌پیل هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌وه هاتوون و خه‌بات و قوربانیدانی پارتییان له‌به‌رچاوه هه‌روه‌كو چۆن له ڕابردوودا ئه‌ركی نیشتیمانییان له ئه‌ستۆ گرتبوو، له داهاتووشدا خه‌ڵكی باڵه‌كایه‌تی هه‌ر پێشه‌نگ ده‌بن و متمانه به لیستی 275ی پارتی ده‌ده‌ن.
شوان محه‌مه‌د ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وەش كرد، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چه‌ندین پڕۆژه‌ی گه‌یاندووەته ده‌ڤه‌ری ئێمه و سنووری قه‌زای چۆمان به گشتی، پڕۆژه‌ی ڕووناكیش یه‌كێكه له‌و پڕۆژانه‌ی خه‌ڵك دڵی پێی خۆشه و پێشوازی لێده‌كرێت، داخوازیی خه‌ڵكی بۆ خزمه‌تگوزاری هاوته‌ریبه له‌گه‌ڵ ئەو پلانەی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پیاده‌ی ده‌كات.
دەشڵێت، پارتی دیموكراتی كوردستان نه‌ك تاكه حزبه له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵکو پارتی له‌سه‌ر ئاستی عێراقیش له حزبه یه‌كه‌مه‌كانه، له‌به‌ر ئه‌وه قسه‌كردن له‌سه‌ر ده‌نگده‌ری پارتی، ڕێژه‌یه‌كی نه‌گۆڕه كه پارتی ڕۆژ به ڕۆژ ده‌نگده‌ری له زیادبووندایه و بێگومان له ده‌ڤه‌ری باڵه‌كایه‌تیش وه‌ك زۆربه‌ی ده‌ڤه‌ره‌كانی كوردستان پێشبینیی ئه‌وه ده‌كه‌ین ڕێژه‌ی ده‌نگه‌كانمان به‌ره‌و هه‌ڵكشانه.
قائید میرۆ