Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 14 OCT 2025 04:54 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

مەحموود محەممەد: پارتی جەخت لە دەوڵەتێکی دیموکراسی لە عێراق دەکاتەوە
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- بەرپرسی لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، بەرنامەی کاری پارتی بۆ پەرلەمانی عێراق، جێبەجێ کردنی دەستووری هەمیشەیی عێراق، پێشکەوتنی ئابووری و دادپەروەری لە هەرێمی کوردستان و عێراقە. دەشڵێت، پارتی لە پێناو پێکەوەژیان و ماف و ئازادییەکانی هەموو پێکهاتەکانی کوردستان تێدەکۆشێت.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یەکشەممە 12ـی تشرینی یەکەمی 2025، مەحموود محەممەد، بەرپرسی لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ڕێوڕەسمی دەستپێکردنی بەنگەشەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە گوتارێکدا بەرنامەی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ خولی نوێی پەرلەمانی عێراقی خستە ڕوو. 

مەحموود محەممەد لە گوتارەکەیدا گوتی: پارتی دیموکراتی کوردستان جەخت لە جێبەجێ کردنی دەستووری هەمیشەیی عێراق دەکاتەوە، بۆ ئەوەی سەروەریی خاک پارێزراو بێت و کێشەکان چارەسەر بێت، چونکە سەرچاوەی تەواوی کێشەکانی عێراق، جێبەجێنەکردنی دەستوورە.

بەرپرسی لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەکانی پارتی باسی لەوەش کرد، پارتی لە پێناو پێشکەوتنی ئابووری، هەمەچەشنکردنی سەرچاوەکانی داهات، جێبەجێکردنی ماددەی 140ـی دەستوور، دادپەروەری لە هەرێمی کوردستان و عێراق کار دەکات.

دەشڵێت: پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتیی سەرۆک بارزانی، لە پێناوە ماف و ئازادییەکانی هەموو پێکهاتەکانی کوردستان و پێکەوەژیان تێدەکۆشێت و هەوڵەکانمان لەو پێناوە دووپات دەکەینەوە، هاوکات پارتی بۆ چارەسەرکردنی کێشە و ناکۆکییەکان، گفتوگۆ بە تاکە ڕێگەچارەسەر دەزانێت و جەخت لە دەوڵەتێکی دیموکراسی لە عێراق دەکاتەوە.

بەرپرسی لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان داواش لە دەنگدەران دەکات لە 11ـی تشرینی دووەمی 2025، لە پێناو جێبەجێکردنی دەستووری هەمیشەیی عێراق، بەرژەوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق، داهاتوویەکی گەشتر، ئارامی و خۆشگوزەرانی بە دروشمی هاوبەشی، هاوسەنگی و سازان دەنگ بە پارتی دیموکراتی کوردستان بدەن.




دوایین هەواڵەکان

مەسروور بارزانی ١١٢ ملیار دینار بۆ کۆیە تەرخان دەکات

MONDAY, 13 OCTOBER 2025 21:10:00

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە رەزامەندی نیشان دا لەسەر خەرجکردنی بڕی زیاتر لە ١١٢ ملیار دینار بۆ پڕۆژەی ئاوی کۆیە، بە جێبەجێکردنی پڕۆژەکەش کێشەی ئاوی شارەکە بەیەکجاری چارەسەر دەبێت.

 
ده‌قی گوتاری سه‌رۆكی حكوومه‌ت له‌ ئاهه‌نگی ده‌رچووانی زانكۆی دهۆك

MONDAY, 13 OCTOBER 2025 20:10:00

دهۆك-KDP.info- ئەمڕۆ دووشەممە ١٣ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، بە ئامادەبوونی مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ئاھەنگی دەرچووانی خولی (٣٠)ـی زانکۆی دھۆک بەڕێوەچوو.

 
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی پارێزگای شرناخ دەکات

MONDAY, 13 OCTOBER 2025 19:10:17

ھەولێر-KDP.info-  ڕۆژی دووشەممە 13ی تشرینی یەکەمی 2025 لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازیی لە شاندێکی پارێزگای شرناخ بە سەرۆکایەتیی بەڕێز بیرۆل ئێکیجی پارێزگاری شرناخ کرد.

 
سه‌نگه‌ر كانه‌بی: ده‌نگه‌كانی پارتی لە سنوورەکەمان ڕوو له‌ هه‌ڵكشانه‌

MONDAY, 13 OCTOBER 2025 19:10:35

مەخموور -KDP.info- به‌رپرسی لقی 23ی قه‌ره‌چوغ پێی وایه‌، ده‌نگه‌كانی پارتی له‌و سنووره‌ به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ڕوو له‌ هه‌ڵكشانه‌، ده‌شڵێ، "له‌ژێر ڕێنمایی سه‌رۆك بارزانی بانگه‌شه‌یەكی ئارام و له‌سه‌رخۆ به‌ڕێوه‌ ده‌به‌ین." 

 
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە جەنەراڵ دەیڤد پێتریۆس سەرۆکی پێشووی دەزگای هەواڵگری ئەمەریکا دەکات

MONDAY, 13 OCTOBER 2025 17:10:12

ھەولێر-KDP.info-  رۆژی دووشەممە 13ی تشرینی یەکەمی 2025 لە پیرمام، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە جەنەراڵ دەیڤد پێتریۆس سەرۆکی پێشووی دەزگای هەواڵگری ئەمەریکا (سی ئای ئەی) کرد.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact