شەقڵاوە-KDP.info- بەرپرسی لقی ٢٤ی سەفینی پارتی دیموکراتی کوردستان رایدەگەیەنێت، ئەم ھەڵبژاردنە بۆ ھەرێمی کوردستان زۆر گرنگە، بۆیە ئەگەر پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا بەھێز بێت، دەبێتە زامنی مافەکانی خەڵکی کوردستان، چونکە کۆمەڵێک کێشەی ھەڵپەسێردراومان لەگەڵ بەغدا ھەیە و پێویستە چارەسەری بنەڕەتییان بۆ بکرێت.
ھیوا گەیلانی، بەرپرسی لقی ٢٤ی سەفین، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، ھەڵبژادنی پەرلەمانی عێراق زۆر گرنگە و ئێمەش وەکو لقی ٢٤ی سەفینی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سنووری قەزاکانی شەقڵاوە و پیرمام و ھەریر، ئامادەکاریی زۆر باشمان کردووە و ھەوڵ دەدەین ھەڵمەتی بانگەشەی ھەڵبژاردن زۆر ھێمنانە بەڕێوە بچێت و ھیوادارین سەرکەوتنی گەورە بەدەست بێنین، چونکە ئەوەی ھەیە پشتگیریی ھەموو چین و توێژەکان بۆ لیستی سەرۆک بارزانی ژمارە ٢٧٥ زۆر باشە و جەماوەری خۆمان حەماسەتێکی باشیان ھەیە، جگە لەوە خەڵکی بێلایەنیش پێی وایە پارتی ئەو ھێزەیە دەتواندرێ پشتی پێ ببەسترێت و مافەکانیان بەدەست بێنێت.
بەرپرسی لقی ٢٤ی سەفین ئەوەشی خستە ڕوو، رۆژ بەڕۆژ بانگەشەی ھەڵبژاردن گەرموگوڕتر دەبێت و بەنیازین کەرنەڤاڵێکیش ساز بکەین، بۆیە ئێمەش بەردەوام دەبین تاوەکو پرۆسەکە بەکۆتا دێت، بۆ ئەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان لەم ھەڵبژاردنەدا سەرکەوتنێکی گەورە تۆمار بکات.
گەیلانی ڕوونیشی کردەوە، ئەم ھەڵبژاردنە بۆ ھەرێمی کوردستان گرنگیی یەکجار زۆری ھەیە، لەبەر ئەوەی عێراق و رۆژھەڵاتی ناوەڕاست بە کۆمەڵێک پێشھاتدا تێدەپەڕن، ئێمەش لەگەڵ بەغدا کۆمەڵێک کێشەی ھەڵپەسێردراومان ھەیە و ئەگەر دەنگمان زۆر بێت، بەتایبەت پارتی دیموکراتی کوردستان، ئەوکات پێگەی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا زۆر بەھێز دەبێت و دەبێتە زامنی مافەکانی خەڵکی کوردستان لە ڕووی مافە دەستووری و داراییەکان لە عێراق، کە ئێمە بەردەوام لەسەر ئەو پرسە کێشەمان لەگەڵ بەغدا ھەیە بۆ ئەوەی بە یەکجاری بتوانین چارەسەری بکەین.
بڵند ئیبراھیم