سۆران-KDP.info- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران ده‌ڵێ، له ئێستادا سەرقاڵی كۆكردنه‌وه‌ی داتا و زانیارین و دڵنیاین حكوومه‌تی هه‌رێم بڕیارێك لە به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌و خێزانانه‌ی شه‌هیدان ده‌دات كه پێشتر له پێشینه‌ی خانووبه‌ره سوودمەند بوون.
كه‌ریم كاوه، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی سۆران، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند، سەرقاڵی كۆكردنه‌وه‌ی زانیارین له‌باره‌ی پێشینه‌ی خانووبه‌ره و سندووقی نیشته‌جێبوون و هه‌ر خێزانێكی شه‌هید پێشتر سوودمه‌ندبوو بێت له وه‌رگرتنی پێشینه‌ی خانوبه‌ره، له ڕێگه‌ی پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمێك زانیارییه‌كان كۆده‌كه‌ینه‌وه و دواتر به‌رز ده‌كرێنه‌وه بۆ وه‌زاره‌ت و سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، مه‌به‌ست له كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری و داتای سوودمه‌بووانیش ئه‌وه‌یه، بڕیارێك له‌باره‌یه‌وه بدرێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران ڕوونكردنه‌وه‌ی زیاتری گوتی، پڕکردنەوەی فۆڕمی کۆکردنەوەی زانیاری پێشینەی خانووبەرە و سندوقی نیشتەجێ بوون بۆ کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و جینۆسایدکراوان و زیندانیانی سیاسی بەم شێوەیە دەبێت کە لەخوارەوە روون کراوەتەوە:
1- پڕکردنەوەی فۆڕمەکە لە ئێستادا بۆ کۆکردنەوەی زانیاریە سەبارەت بە کەس و کاری سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی و بەرکەوتوانی چەکی کیمیاوی، بۆ ئەوەی لەسەر بنەمای ئەو داتا و زانیاریانە ئەنجومەنی وەزیران بڕیارێک لەبارەی ڕێژەی لێخۆشبوونەکە دەربکات.
2- ئەم لێخۆشبوونە کەس وکاری سەربەرزی شەهیدان و جینۆسایدکراوان (دایک، باوک، خوشک، برا، هاوسەر، کوڕ،کچ) دەگرێتەوە.
3- زیندانی سیاسی و بەرکەوتوانی چەکی کیمیاوی، (خودی خۆیان) دەتوانن فۆڕمەکە پڕ بکەنەوە.
4- ئەگەر ژن و مێرد یەکێکیان کەس و کاری شەهید بێت وەک (باوک، برا) و پێشینەی خانوبەرەی وەرگرتبێت و بەناوی خۆی نەبێت و بەناوی هاوسەرەکەی بێت، ئەوا دەتوانێت فۆڕمی زانیاری پڕبکاتەوە بەمەرجێک وێنەیەکی تەصدیقکراوی گرێبەستی هاوسەرگیری (عقد زواج) لەگەڵ خۆی بهێنێت.
5- شەهیدی هاووڵاتی ناگرێتەوە.
كه‌ریم كاوه، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی سۆران داواش له کەس و کاری سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان ده‌كات له سبه‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌وه سەردانیان بکەن بۆ پڕ کردنەوەی فۆڕم.
قائید میرۆ