Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 14 OCT 2025 04:56 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

بەهێزیی پارتی بەهێزیی کوردستانە
| KDP.info


هەژێن لوقمان

پارتی دیموکراتی کوردستان به‌ كردار ئه‌وه‌ی سەلماندووه‌ کە پارێزەری ڕاستەقینەی ئەو دەستکەوتانەیە کە بە خەباتی چەندین ساڵە و بە قوربانیدان و خوێنی شەهیدان بەدەست هاتوون، هەمیشەش داکۆکیکاری ڕاستەقینەی مافەکانی كوردستانیان و هەرێمی کوردستان بووە، وێڕای هەموو  ئەو کێشە و گرفت و قەیرانانەی بەردەوام و بە مەبەست بۆ حكوومەتی هەرێمی کوردستان دروست دەکرێن، بەڵام سەرۆکی حكوومەتی هەرێمی کوردستان، بە چەندین پڕۆژەی گرینگ و بەرەوپێشچوون و خزمەتکردن و ئاوەدانکردنەوەی هەرێمی کوردستان، وەڵامی نەیارانی دایەوە، ئەم گۆڕانکاری و ئاوەدانی و خزمەتەی کە لە ماوەی کابینەی ٩ دا کراوە لە هەرێمی کوردستان بەو بارودۆخە قورس و ناهەموارەی هەرێمی کوردستان و حكوومەتی هەرێمی کوردستان پێیدا تێپەڕیوە، دەبێت بە مێژوویەک کە جێگای شانازیی هەموو تاکێکی کوردستانه‌.

پارتی دیموکراتی کوردستان لە سەرەتای دروستبوونیەوە هەتاوەکو ئێستا زۆر دیپلۆماسیانە مامەڵەی لەگەڵ یار و نەیاری گەلەکەماندا کردووە بە هەبوونی پەیوەندییەکی باش و ئاشتیانە و لە هەر بارودۆخێکیشدا کە مافی نەتەوەکەمان پێشێل کرابێت، هەرگیز سازشی نەکردووە و زۆر بە زیرەکانە توانیویەتی سەنگی نەتەوەکەمان بپارێزێت لە ڕێگەی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانیەوە، بە جۆرێک کە ئێستا قەزیەی کورد وەک قەزیەیەکەی جیددی لە ناوچەکە تەماشا دەکرێت، پێگەی کورد و هەرێمی کوردستانیش ئێستا بە بەراورد بە ڕابردوو گۆڕانکارییەکی بەرچاوی بە خۆیەوە بینیوە، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌شدا پارتی دیموکراتی کوردستان هەمیشە هەوڵی داوە لە ڕێگه‌ی گفتوگۆ و بە شێوازێکی ئاشتیانە و به‌ ڕێكکەوتن بگات بە ئامانجە نەتەوەیی و نیشتیمانییه‌کان، بە جۆرێک کە بەرژەوەندیی هەرێمی کوردستان لە سەروو هەموو بەرژەوەندییەکانەوە بێت، بەڵام کاتێک نەیاران و دوژمنانی گەلەکەمان ملیان بۆ ڕێگه‌ی گفتوگۆ و دانوستان نەدابێت، پارتی دیموکراتی کوردستان ناچار بووه‌ لە ڕێگه‌ی خه‌باتی چەکدارییەوە داگیرکەر بهێنێتە سەر مێزی گفتوگۆ و دان بە مافەکانی کورددا بنێت.

ئه‌وه‌ پارتی دیموکراتی کوردستان بوو كه‌ هەمیشە پێشەنگ بووە لە برایەتی و ڕێکكەوتن و نزیکبوونه‌وه‌ی لایەنە سیاسییە کوردی و كوردستانییەکان، بە تایبەت یەکدەنگیی کورد و لایەنە کوردییەکان لە پەرلەمانی عێراق بۆ چه‌سپاندنی ده‌ستوور و ئەو بڕگە و بابەتانەی کە لە بەرژەوەندیی نەتەوەکەماندان، بۆیە هەمیشە تیری دوژمنانی کورد ڕوو لە پارتی و بارزانی بووە، ئەمەش مانای ئەوەیە کە ڕێبەری ڕاستەقینەی گەلی کورد و دۆزی ڕەوای گەلی کورد، پارتی دیموکراتی کوردستانە، بۆیە پێویستە گەلی کورد لە پشتی پارتی دیموکراتی کوردستان بێت لە ڕێگەی هەڵبژاردن و سندوقەکانی دەنگدانەوە سەرکەوتنێک بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان تۆمار بکات، کە خەونی هەزارەها ساڵەی ناحەزانی نەتەوەی کورد بە یەکجاری لەگۆڕ بنێت.

 

 




دوایین هەواڵەکان

مەسروور بارزانی ١١٢ ملیار دینار بۆ کۆیە تەرخان دەکات

MONDAY, 13 OCTOBER 2025 21:10:00

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە رەزامەندی نیشان دا لەسەر خەرجکردنی بڕی زیاتر لە ١١٢ ملیار دینار بۆ پڕۆژەی ئاوی کۆیە، بە جێبەجێکردنی پڕۆژەکەش کێشەی ئاوی شارەکە بەیەکجاری چارەسەر دەبێت.

 
ده‌قی گوتاری سه‌رۆكی حكوومه‌ت له‌ ئاهه‌نگی ده‌رچووانی زانكۆی دهۆك

MONDAY, 13 OCTOBER 2025 20:10:00

دهۆك-KDP.info- ئەمڕۆ دووشەممە ١٣ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، بە ئامادەبوونی مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ئاھەنگی دەرچووانی خولی (٣٠)ـی زانکۆی دھۆک بەڕێوەچوو.

 
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی پارێزگای شرناخ دەکات

MONDAY, 13 OCTOBER 2025 19:10:17

ھەولێر-KDP.info-  ڕۆژی دووشەممە 13ی تشرینی یەکەمی 2025 لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازیی لە شاندێکی پارێزگای شرناخ بە سەرۆکایەتیی بەڕێز بیرۆل ئێکیجی پارێزگاری شرناخ کرد.

 
سه‌نگه‌ر كانه‌بی: ده‌نگه‌كانی پارتی لە سنوورەکەمان ڕوو له‌ هه‌ڵكشانه‌

MONDAY, 13 OCTOBER 2025 19:10:35

مەخموور -KDP.info- به‌رپرسی لقی 23ی قه‌ره‌چوغ پێی وایه‌، ده‌نگه‌كانی پارتی له‌و سنووره‌ به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ڕوو له‌ هه‌ڵكشانه‌، ده‌شڵێ، "له‌ژێر ڕێنمایی سه‌رۆك بارزانی بانگه‌شه‌یەكی ئارام و له‌سه‌رخۆ به‌ڕێوه‌ ده‌به‌ین." 

 
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە جەنەراڵ دەیڤد پێتریۆس سەرۆکی پێشووی دەزگای هەواڵگری ئەمەریکا دەکات

MONDAY, 13 OCTOBER 2025 17:10:12

ھەولێر-KDP.info-  رۆژی دووشەممە 13ی تشرینی یەکەمی 2025 لە پیرمام، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە جەنەراڵ دەیڤد پێتریۆس سەرۆکی پێشووی دەزگای هەواڵگری ئەمەریکا (سی ئای ئەی) کرد.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact