عارف ڕوشدی
پێویستە دەنگدان لەسەر بنەمایەکی ڕاست و ڕەوابێت، ھەر دەنگدەرێک بە ھەڵە دەنگبدات بە لایەنێک نەیتوانیبێت خزمەتێک پێشکەش بە ھاووڵاتیان و نەبووبێتە ھۆکاری پاراستنی سەرفرازی گەل و نیشتیمان و پارێزگارێکی بە ئەمەک نەبێت لە خواستە ڕەواکانی گەلەکەمان، گوناھێکی گەورەیەو زیانێکی گەورە بەدوای خۆیدا دێنێت.
بۆیە دەنگدانتان بە لیستی (٢٧٥)ی پارتی دیموکراتی کوردستان، مسۆگەرکردنی بەرژەوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان و تاک بە تاکی کۆمەڵگای کوردەواریمانە، لێرەدا بابێین بە شێوەیەکی بابەتیانە باسی پرسەکان بکەین: پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەر ئاستی عێراق و کوردستان ئامانجەکانی خەڵک لە چوارچێوەی کارنامەی حکوومەتدا جێگیرکردووە و کاری ماندوونەناسانە دەکات بۆ جێبەجێکردنیان.
لەسەر ئاستی عێراق تەنیا لایەنی کوردستانییە ھەمیشە بەکردەیی ھەڵگڕی دروشمی (کاری پێکەوەیی لایەنە کوردستانییەکانە لە بەغدا)، لە پێناوی دابینکردنی مافە دەستوورییەکانی گەلەکەمان، بەڵکو زۆر جاریش بە تەنیا جێھێڵدراوە، بەڵام بەھیچ شێوەیەک سازشی نەکردووە و وەکو شاخێکی سەرکەش بەخۆڕاگری ماوەتەوە و بە سیاسەتێکی کوردانەو ڕێوشوێنی دەستووری توانیویەتی کێشەکان بەرەو چارەسەری ببات، بۆ نموونە (پرسی مووچەو ھەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان). ھەر چەندە لە عێراقدا داب و نەریتی حکوومڕانی سەر ڕاست بوونیان نییە، بەڵام لەبەر ڕۆشنایی بارودۆخەکاندا سیاسەت دەکات.
بۆیە دەنگدانتان بە لیستی (٢٧٥)ی پارتی، دەنگدانە بە داھاتووی خۆتان و کەس و کارتانە.