هه‌ولێر-KDP.info- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئاو و ئاوه‌ڕۆی هه‌رێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ره‌زامه‌ندیی بۆ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌یه‌كی دیكه‌ی ریسایكلینی ئاو له هه‌ولێر نیشان داوە.
ئه‌ندازیار ئاری ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئاو و ئاوه‌ڕۆی هه‌رێم، تایبه‌ت به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند، بڕیاره حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پڕۆژه‌یه‌كی دیكه‌ی ریسایكلینی ئاو جێبه‌جێ بكات و رۆژانه 210 هه‌زار مه‌تر سێجا ئاو له كاتژمێرێكدا ریسایكلین بكات، کە مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ره‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ئه‌و پڕۆژه‌یه پیشان داوه.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئاو و ئاوه‌ڕۆی هه‌رێمی كوردستان ده‌شڵێت، ئه‌و پڕۆژه‌یه، کە له گوندی (عاره‌ب كه‌ند)ی رۆژئاوای شاری هەولێر ده‌كه‌وێته بواری جێبه‌جێكردنەوە، توانایه‌كی زۆری هه‌یه بۆ پاکكردنه‌وه‌ی ئاو و دووباره به‌كارهێنانه‌وه‌ی.
ئاری ئه‌حمه‌د، روونی كرده‌وه، مه‌به‌ست له ئه‌نجامدانی ئه‌و پڕۆژه‌یه و پڕۆژه‌ی پێشتر، ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر قه‌رزی ئاژانسی جایكای ژاپۆنی ئه‌نجام ده‌درێت، ئه‌وه‌یه هه‌م ئاوی پیس و به‌كارهاتوو پاك بكرێته‌وه و هه‌میش بۆ مه‌به‌ستی دیكه‌ی ژینگه و پارك و باخچه‌كان به‌كاربهێندرێته‌وه، واته هه‌ردوو پڕۆژه‌كه سوودی زۆریان بۆ شاری هه‌ولێر هەیە.
قائید میرۆ