Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 13 MAR 2026 08:41 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

شاخەوان عەبدوڵڵا: هەموو زەمینەکان لەبارن پارتی ببێتە هێزی یەکەم
| KDP.info


کەرکووک-KDP.info- شاخەوان عەبدوڵڵا، سەرۆکی لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق لە کەرکووک، دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ لیستی 275ی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند و گوتی، چاومان لەوەیە پارتی دیموکراتی کوردستان ببێتە هێزی یەکەم لە کەرکووک.

شاخەوان عەبدوڵڵا بەرەبەیانی ئەمڕۆ 3ـی تشرینی یەکەم، لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق 24 کچ و کوڕی کەرکووکی وەک بەربژێر دەستنیشان کردووە کە هەموویان کەسی بەتوانان و سەرکردایەتیی سەرخستنی لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک دەکەن.

بە گوتەی شاخەوان عەبدوڵڵا، "خەڵکی کوردستان و خەڵکی کەرکووک بە تایبەتی چاویان لەوەیە، بەربژێرانی پارتی دیموکراتی کوردستان سەر بخەن بۆ پەرلەمانی عێراق، چونکە پارتی دیموکراتی کوردستان ڕۆڵێکی یەکجار گەورەی بینیوە لەوەی بتوانێ پارێزگاری لە مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان بکات."

سەرۆکی لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک، گوتیشی، "چاومان لەوەیە پارتی دیموکراتی کوردستان ببێتە هێزی یەکەم لە کەرکووک، چونکە هەموو زەمینەکان لەبارن بۆ ئەوەی پارتی ببێتە هێزی یەکەم و ئەزموونەکانی رابردووش ئەمەی سەلماندووە کە پارتی تاکەهێزە بتوانێ دۆخی کەرکووک ئاسایی بکاتەوە و تاکە هێزە هەموو ئەو بەڵێنانەی لە هەڵبژاردنی پێشوو داویەتی جێبەجێی کردووە.

شاخەوان عەبدوڵڵا داوای لە خەڵکی کەرکووک و دانیشتووانی ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم کرد بە گرنگییەوە لە هەڵبژاردنی خولی شەشەم بڕوانن و لە هەر شوێنێکن لە ڕۆژی هەڵبژاردندا بگەڕێنەوە بۆ کەرکووک و بە هەمان نەفەسی کەرنەڤاڵی سەرژمێری لەم هەڵبژاردنەشدا بەشدار بن؛ لەبەر ئەوەی "هەمان نەفەسی شۆڤینی کە دوێنێ بە تیرۆر و تۆقاندن خەڵکی کوردی ئاوارە دەکرد، ئەمڕۆ دەیانەوێ لە ڕێگه‌ی سندووقی دەنگدانەوە خۆیان بسەپێنن و شکست بە زۆرینەی کوردی ئەم شارە بێنن."

سەرۆکی لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک هەروەها داوای لە خەڵکی پارێزگاکە کرد بۆ تەواو کردنی ئەو پەیام و ئامانجەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پێناویدا گەڕاوەتەوە کەرکووک، دەنگ بە کاندیدانی پارتی دیموکراتی کوردستان و لیستی 275 بدەن لەبەر ئەوەی پارتی تاکە هێزە کە بتوانێ دۆخی کەرکووک ئاسایی بکاتەوە و لە بەغدا پارێزگاری لە مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان بکات.

کاتژمێر 12ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 3ـی تشرینی یەکەمی 2025، بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بە فەرمی دەستی پێ کرد و لایەنە سیاسییەکان و بەربژێرەکان دەتوانن لە چوارچێوەی ڕێنماییەکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق و لێژنەی ئەمنیی پارێزگاکان، لە سەرجەم شار، شارۆچکە، ناوچەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان، بە ئاشکرا بانگەشە بۆ لیست و ژمارەکانیان بکەن.




دوایین هەواڵەکان

چەند پرسەنامەیەک لە مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە

THURSDAY, 12 MARCH 2026 23:03:00

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، سەرەخۆشی لە خانەوادەکانی (پێشرەو عینەدین)، (یاسین تەھا) و (ئەکبەر حەیدەر سورەمێری) دەکات.

پڕۆژەی فریاگوزاری ئاوی ھەولێر ٩٥٪ی کارەکانی تۆڕی ناوخۆ و بەستنەوەی ھێڵەکانی تەواوبووە

THURSDAY, 12 MARCH 2026 22:03:00

ھەولێر-KDP.info- تیمەکانی کۆمپانیای کەیوەن لە قۆناغی کۆتایی جێبەجێکردنی پڕۆژەی دانان و دابەشکردنی تۆڕی ئاوی ناوخۆ و بەستنەوەی بە ھێڵە سەرەکییەکانی پڕۆژەی فریاگوزاری خێرای گەیاندنی ئاوی ھەولێرن و تا ئێستا توانراوە ٩٥٪ی تەواوی کارەکان ڕاپەڕێندرێن.

سەرۆکی حکوومەت سەرەخۆشی لە سەرۆکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری دەکات

THURSDAY, 12 MARCH 2026 21:03:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەھۆی کۆچی دوایی باوکییەوە، سەرەخۆشی لە جووتیار عادل، سەرۆکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری دەکات.

 
ناوەڕۆكی پەیوەندیی تەلەفۆنیی نێوان سەرۆك بارزانی و نوێنەری سەرۆكی ئەمەریكا بۆ كاروباری سووریا

THURSDAY, 12 MARCH 2026 19:03:00

ھەولێر-KDP.info-ڕۆژی پێنجشەممە ١٢ی ئاداری ٢٠٢٦ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە نێوان سەرۆک مەسعود بارزانی و بەڕێز تۆم باراک نوێنەری سەرۆک ترامپ بۆ کاروباری سووریا و باڵیۆزی ئەمەریکا لە تورکیا ئەنجام درا.

 
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و، وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا دۆخی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن

THURSDAY, 12 MARCH 2026 17:03:35

ھەولێر-KDP. info-  ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 2026/3/12 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ بەڕێز ئەنتۆنیۆ تیانی، جێگرى سه‌رۆكوه‌زیران و وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا..



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact