Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 13 MAR 2026 19:35 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

دوای سەردانی مەسروور بارزانی بۆ پەرستگەی لالش چی ڕوویدا
| KDP.info


دھۆک-KDP.info- دوای کردنەوەی ڕێگەی جووتسایدی لالش - شێخان لەلایەن سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستانەوە، ڕاوێژکارێکی سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان بۆ کاروباری ئێزدییەکان دەڵێت، ڕێگەی شێخان بۆ پەرستگەی لالش، ڕێگەیەکی تەسک و قەرەباڵغ بوو و زۆر زەحمەتیش بوو، بەڵام دوای ئەوەی مەسروور بارزانی سەردانی پەرستگەی پیرۆزی لالشی کرد، بڕیاری دا ڕێگەی شێخان بۆ لالش بکاتە جووتساید.

ڕێککەوتی ٢١-٠٩-٢٠٢٤، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لە ڕێوڕەسمێکدا بەردی بناغەی جووتسایدی شێخان- لالشی لە سنووری پارێزگای دھۆک دانا، ھاوکات لە ڕێککەوتی ٢٠-٠٩-٢٠٢٥، ڕێگەی جووتسایدی لالش - شێخان بە ئامادەبوونی مەسروور بارزانی کرایەوە.

لەو بارەیەشەوە، ھەرمان میرزا بەگ، ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان، تایبەت بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی  دیموكراتی كوردستان دوا و گوتی، "لە ٢١ـی مانگی ئەیلوولی ساڵی ڕابردوو، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەردی بناغەی بۆ ڕێگەکەی دانا و زیاتر لە ٢٦ ملیار دیناری لێ خەرج کرا، پڕۆژەکە درێژییەکەی نزیکەی ٤ کیلۆمەترە و لەلایەن کۆمپانیای نۆرسلایتەوە دروست کراوە، ھاوکات پڕۆژەکە دوو مانگ پێش کاتی خۆی تەواو کرا.

هەرمان میرزا بەگ، گرینگیی ئەم پڕۆژەیە باس دەکات و دەڵێت، ساڵانە لە جەژنەکانماندا قەرەباڵغییەکی گەورەی ھاتوچۆ ھەبوو، خەڵک چەند کاتژمێرێک لەناو قەرەباڵغییەکەدا دەمانەوە، ھەروەھا ئاستەنگ لە بەردەم ھاتوچۆی ھاووڵاتیان لە ناوچەکەدا ھەبوو، ئەگەری ڕووداوی ھاتوچۆ و قوربانیی مرۆیی زۆر بوو، بەڵام ئێستا ڕێگەکە فراوانە و ئەو کاتەی کە پێویستە بۆ گەیشتن بە زیارەتکاران کەم دەبێتەوە، ئەمەش بەرھەمی کابینەی نۆیەمە.

ناوبراو ھەروەھا ئاماژەی بەوەش کرد كە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی مەسروور بارزانی، خزمەتێکی بێوێنە پێشکەش بە پێکھاتەی ئێزدیان دەکات، هەر لە ھاوکاریکردنی ڕزگاربووانی دەستی داعش، کردنەوەی ناوەندێکی دەروونی، پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە ناوچە ئێزدییەکان،  نۆژەنکردنەوەی شوێنە ئایینییەکانی پەرستگەی لالش، کۆمەڵگە، گوندەکان، ھاوکاریکردنی خوێندکار و گەنجانی ئێزدی.

 

دڵگەش باعەدری

 




دوایین هەواڵەکان

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و سەرۆکی فەڕەنسا پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجام دا

FRIDAY, 13 MARCH 2026 18:03:00

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ ھەینی، ٢٠٢٦/٣/١٣ بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ بەڕێز ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا، بە توندی سەرکۆنەی ھێرشی تیرۆریستیی شەوی ڕابردووی سنووری مەخمووری بۆ سەر سەربازگەیەکی ھاوبەشی پێشمەرگە و ھێزەکانی فەڕەنسا لە چوارچێوەی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتیدا کرد کە لە ئەنجامدا سەربازێکی پلەداری فەڕەنسی گیانی لەدەست دا و ژمارەیەکی دیکەشیان بریندار بوون.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە جووتیار عادل دەکات

FRIDAY, 13 MARCH 2026 18:03:00

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی سەرۆکی فەرمانگەی میدیا و زانیاریی هەرێمی کوردستان کرد بەبۆنەی کۆچی دوایی باوکییەوە.

 
مەکتەبی سیاسیی پارتی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی (محەمەد تەها مستەفا) دەکات

FRIDAY, 13 MARCH 2026 11:03:04

هەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە پرسەنامەیەکدا هاوخەمیی خۆی بۆ کۆچی دوایی هەڤاڵ (محەمەد تەها مستەفا) دەربڕی و ڕایگەیاند، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین."

 
ئیمانوێل ماکرۆن کوژرانی فەرماندەیەکی سوپای فەرەنسای لە هەولێر ڕاگەیاند

FRIDAY, 13 MARCH 2026 10:03:39

فەرەنسا-KDP.info- ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆککۆماری فەرەنسا ڕایگەیاند، ئەفسەرێکی سوپای وڵاتەکەی لە ئەنجامی هێرشێکی درۆنی بۆ سەر بنکەیەکی سەربازی لە سنووری پارێزگای هەولێر گیانی لەدەستداوە.  

 
ڕاگەیەنراوێک لە ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستانەوە

FRIDAY, 13 MARCH 2026 10:03:57

هەولێر-KDP.info- ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، لە ژێر رۆشناییی ئەو دۆخە ئەمنی و هەستیارەی ناوچەکە پێیدا تێپەڕ دەبێت، ڕاگەیەنراوێکی هۆشداریدەری بڵاو کردەوە و تێیدا جەخت لە مامەڵەی بەرپرسیارانەی دەزگاکانی راگەیاندن و هاووڵاتییان دەکاتەوە. هاوکات دەڵێت، هێزەکانی دژەتیرۆری کوردستان راسپێردراون بۆ گرتنەبەری رێکاری یاساییی توند بەرامبەر بە هەر پێشێلکارییەک.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact