Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 17 SEP 2025 22:26 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

گوتەبێژی حکوومەت: هەرچی یاسا بۆی دیاریکردووین بێ زیاد و کەم پابەندین پێوەی
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ چوارشەممە، 17ـی ئەیلوولی 2025، پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، چەند بەرچاوڕوونییەکی لەبارەی پرسی نەوت و مووچە بڵاوکردەوە، کە ئەمانەن:

1. لە کۆبوونەوەی دوێنێی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، 48 کاتژمێر مۆڵەت دراوەتە بە وەزیری نەوتی عێراق بۆ چارەسەرکردنی پرسی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان.

2. کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی نەوت ڕەزامەندییان دەربڕیوە کە بەپێی یاساکانی عێراق مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت و دەستبەرداری داواکارییەکانیان بوون بۆ پاراستنی مافەکانیان بەپێی یاسا بیانییەکان. 

3. حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش بە نووسراوی فەرمی ئامادەیی خۆی دەربڕیوە بۆ ڕادەستکردنی بەشە نەوتی خۆی بە کۆمپانیای سۆمۆ.

4. پێویستە لەگەڵ ڕادەستکردنی نەوتدا، مووچەی مانگی 7 و مانگەکانی دواتری مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بنێردرێت.

5. لە بنەڕەتدا، هیچ کام لەم ڕێوشوێنانە پێویست نەبوون. هیچ هۆکارێک نییە بۆ نەناردنی مووچەی هەرێمی کوردستان. ئەگەر تەنها یاساکانی بودجە، یاسای کارگێڕی دارایی و دەستوور بکرێنە ناوبژیوان، هیچ پاساوێک نامێنێت بۆ خەرجنەکردنی مووچە، بەتایبەتی لەگەڵ بڕیاری دادگای فیدراڵی. حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەرجەم داواکارییەکان و ئەرکەکانی سەرشانی خۆی جێبەجێکردووە و نەناردنی مووچە بێ پاساوە.

6.  ئێستا توانای بەرهەمهێنانی نەوت بەرەو ئاساییبوونەوە دەچێت و ڕۆژانە بڕی 233 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمدێت. دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لە خزمەتی دۆخی دارایی عێراق و هەرێمی کوردستان دەبێت.

7. هەموو هەوڵەکانی حکوومەتی هەرێم و جێبەجێکردنی داواکارییەکانی حکوومەتی فیدراڵ لە پێناو ئەوەدایە کە هیچ مووچەیەکی مووچەخۆرانی هەرێم نەفەوتێت. سەبارەت بە داهاتی ناوخۆش، هەرچی یاسا بۆی دیاریکردووین، بێ زیاد و کەم پابەندین پێوەی.




دوایین هەواڵەکان

محەمەد شوکری زانیاری له‌ باره‌ی کۆڕبەندی ئابووری ھەرێم و ھەنگاریا بۆ KDP ده‌خاته‌ڕوو

WEDNESDAY, 17 SEPTEMBER 2025 20:09:44

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان لە ھەرێمی کوردستان گوتی، کار دەکەین بۆ ئەوەی کۆڕبەندێکی ئابووری لە نێوان ھەرێمی کوردستان و ھەنگاریا ئەنجام بدرێت، بە ئامانجی دروستکردنی پەیوەندیی زیاتر لە بواری ئابووری و بازرگانی و وەبەرھێنان. دەشڵێ، ھەنگاریا ئامادەیی نیشان داوە لە چەند بوارێکدا لە ھەرێمی کوردستان کار بکەن و ئێمەش ئاسانکارییان بۆ دەکەین.

 
مەسروور بارزانی: حکوومەتی هەرێم ئەرک و پابەندییە دەستوورییەکانی بە زیادەوە جێبەجێ کردووە

WEDNESDAY, 17 SEPTEMBER 2025 16:09:48

ھەولێر-KDP.info- ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە پرسی هەناردەکردنەوەی نەوت و بابەتی داهاتە نانەوتییەکان و مووچە و شایستە داراییەکانی مووچەخۆرانی تاوتوێ کرد.

 
سبەی ئەم فیستیڤاڵە لە ئاکرێ ئەنجام دەدرێت

WEDNESDAY, 17 SEPTEMBER 2025 15:09:14

ئاکرێ-KDP.info- بەڕێوبەری کشتوکاڵی ئاکرێ دەڵێت، سبەی دووەمین فیستیڤاڵی بەرھەمی خۆمانە لەقەزای ئاکرێ بەئامادەبوونی پارێزگاری دھۆک دەستپێدەکات و بۆ ماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێت.

د. نه‌هله‌ ئه‌فه‌ندی بۆ KDP: ڕازی نابین زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان بێبه‌ش بكرێن

WEDNESDAY, 17 SEPTEMBER 2025 13:09:05

 هه‌ولێر-KDP.info- جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی خوێندنی باڵا له‌ په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێ، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای به‌غدا ناوی زانكۆ ئه‌هلییه‌كانی كوردستانی نه‌خستووەته‌ ناو ڕێبه‌ری قوتابی و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ کرد، ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌كه‌ ڕاست نه‌كرێته‌وه‌، بانگهێشتی وه‌زیر ده‌كه‌ین.

 
دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی موکریانی ڕێزی لە ٢٥ نووسەر و شاعیر و وەرگێڕی کوردستان گرت

WEDNESDAY, 17 SEPTEMBER 2025 10:09:28

ھەولێر-KDP.info- لە شاری هەولێر بە ئامادەبوونی د. سالار عوسمان، بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن و ژمارەیەکی بەرچاو لە هونەرمەندان و ڕۆشنبیران و نووسەران و کەسایەتیی و ڕۆژنامەنووس و بەرپرسانی حزبی و حکوومی، لە ڕێوڕەسمێکدا و لە یادی یۆبیلی زیوینیدا دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی موکریانی ڕێزی لە (٢٥) نووسەر و شاعیر و وەرگێڕی کوردستان گرت.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact