ئاکرێ-KDP.info- بەڕێوبەری کشتوکاڵی ئاکرێ دەڵێت، سبەی دووەمین فیستیڤاڵی بەرھەمی خۆمانە لەقەزای ئاکرێ بەئامادەبوونی پارێزگاری دھۆک دەستپێدەکات و بۆ ماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێت.
فازڵ مستەفا ڕەشید، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی ئاکرێ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، سبەی کاتژمێر ١٢:٠٠ی نیوەڕۆ دووەم فیستیڤاڵی بەرھەمی خۆمانە لە عەلوەی ھاوچەرخی ئاکرێ دەستپێدەکات، بۆ ئەو مەبەستە ئامادەکاری تەواوکراوە و ئەمساڵ فیستیڤاڵ زۆر جیاوازە و جووتیارێکی زیاتر بەشدار دەبن، لەبەر ئەوەی پارساڵ ٢٠خێوەت ئامادەکرابوو ئەمساڵ بۆ٧٠خێوەت زیادکراوە کە ماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێت.
فازڵ مستەفا ڕەشید دەشڵێت، لەو فیستیڤاڵە جوتیاران بە ھەموو بەرھەمەکانی کشتوکاڵییەوە بەشداری دەکەن و نمایشی بەرھەمەکانی خۆیان دەکەن، وەک ھەنگوین، برنج، سەوزە میوە و بەرھەمی دیکەی کشتوکاڵی کە ئەوفیستیڤاڵە لە ژێر چاودێری پارێزگاری دھۆک و قایمقام و بەڕێوبەری کشتوکاڵی ئاکرێ و بەپاڵپشتی مادی کۆمپانیای کورد لاند دەکرێت کە ئامانج لێی نیشاندانی بەرھەمی جوتیارانە و ساخکردنەوە و دۆزینەوەی بازازە بۆ بەرھەمەکانیان، بۆیە ئەو جۆرە فیستیڤاڵانە ساڵانە بەردەوام دەبن.
بڵند ئیبراھیم