ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ چوارشەممە، 17ـی ئەیلوولی 2025، بە سەرپەرشتیی سەرۆک وەزیران مەسروور بارزانی، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات.
لە کۆبوونەوەکەی ئەنجوومەنی وەزیراندا سێ بڕگە تاوتوێ دەکرێن:
1. خستنەڕووی دواپێشهاتەکانی دۆسیەی هەناردەکردنی نەوت، بابەتی داهاتە نانەوتییەکان و مووچە و شایستە داراییەکانی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.
2. تاوتوێکردنی پرۆسەی یەكخستنەوەی ڕێكارە داراییەكان لە نێوان حكوومەتی هەرێمی کوردستان و حكوومەتی فیدراڵ. ئەم بڕگەیە لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە دەخرێتە بەردەم ئەنجوومەنی وەزیران.
3. گفتوگۆکردن لەسەر پرسی دەستپێكی ساڵی نوێی خوێندنی 2025-2026 لە هەرێمی كوردستان. ئەم بابەتە لە لایەن وەزیری پەروەردەوە بۆ ئەنجوومەنی وەزیران باس دەکرێت.