هه‌ولێر -KDP.info به‌ڕێوه‌به‌ری یاسایی له وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار ده‌ڵێ "لیستێكی دیكه‌ی ناوی فه‌رمانبه‌ران بۆ وه‌رگرتنی زه‌وی په‌سه‌ند كراوه، پرۆسه‌كه‌ش به‌رده‌وامه."
سه‌ربه‌ست مه‌ولود، به‌ڕێوه‌به‌ری یاسایی له وه‌زاره‌تی شاره‌وانی به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند "پرۆسه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی ناوی فه‌رمانبه‌ران بۆ وه‌رگرتنی زه‌وی به‌رده‌وامه و حه‌فته‌ی ڕابردوو ناوی 12هه‌زار فه‌رمانبه‌ری دیكه له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران گه‌ڕاونەته‌وه بۆ وه‌زاره‌ت و سوودمه‌ند ده‌بن له وه‌رگرتنی زه‌وی، پرۆسه‌كه‌ش تا یه‌ك فه‌رمانبه‌ر مابێت بەردەوام دەبێت."
به‌رپرسه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی گوتیشی "ئێستا شه‌ش هه‌زار ناوی دیكه له وه‌زاره‌تی شاره‌وانی كاریان له‌سه‌ر ده‌كرێت، چاوه‌ڕێی لیستی دیكه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ین تا بگاته وه‌زاره‌ت بۆ وردبینی، دواتر بۆ وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی ڕه‌وانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ده‌كرێت."
سه‌ربه‌ست مه‌ولود ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد "ئه‌وانه‌ی سوودمه‌ند بوونه له وه‌رگرتنی زه‌وی له شاره‌وانییه‌كان كار له‌سه‌ر پاككردنه‌وه‌ی ناوه‌كانیان ده‌كرێت، تا بزانین كێ پێشتر سوودمه‌ند بووه، دوای ته‌واوبوونی وردبینی كارتی زه‌وی به فه‌رمانبه‌ر ده‌درێت و پرۆسه‌ی تاپۆكردنیان به‌ڕێوه ده‌چێت."
قائید میرۆ