Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 17 SEP 2025 22:34 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ئامینە زکری: دیدگای سه‌رۆك بارزانی وایه‌ كه‌ ده‌بێت مافی ئافره‌تان پارێزراو بێت، ڕێزلێگیراو بێت
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info-  ئامینە زکری، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە، 16ـی ئەیلوولی 2025، "له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵانم له‌ ئافره‌تانی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و سه‌رپه‌رشتیاری یه‌كه‌مین كۆنفرانسی ئافره‌تانی كوردستان، دیداری جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی ـمان ئه‌نجام دا."

بە گوێرەی ڕاگەیەنراوەکە "دیدگای سه‌رۆك بارزانی په‌یوه‌ست به‌ پرسی ئافره‌تان، بریتییه‌ له‌ پاڵپشتیكردن و هاندان و به‌گه‌ڕخستنی تواناكانی ئافره‌تان، له‌گه‌ڵ خۆپێگه‌یاندن و ڕه‌خساندنی كه‌شێكی گونجاو بۆیان، ئه‌مه‌ش سه‌رچاوه‌كه‌ی له‌ فكری بارزانه‌وه‌ هه‌ڵقووڵاوه‌."

 ئامینە زکری دەڵێت "هزری سه‌رۆك بارزانی له‌سه‌ر به‌شداری ئافره‌تان له‌ شۆڕش و بزاڤی رزگاریخوازی كوردستاندا ئه‌وه‌ بوو كه‌ فه‌رمووی: ئافره‌تان له‌ شۆرش و بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی كوردستاندا شان به‌شانی پیاوان خه‌باتیان كردووه‌، ئه‌گه‌ر زیاتریان له‌ پیاوان نه‌كردبێت، كه‌متر نه‌بووه‌. لە ڕاستیدا لە شۆڕشی ئەیلوول و گوڵاندا ڕۆلیان لە پیاوان کاریگەرتر بوو، چونکە هەم دایک و ماموستا بوون بۆ منداڵەکانیان، لەلایەكی دیكەوە ڕۆڵی جووتیار و کرێکاریشیان دەیبینی، بۆیە ئەگەر ئەو ئیرادە بەهێزەی ئافرەتانی کوردستان نەبووایە، ڕەنگە شۆڕش خۆی نەگرتبا، بۆیە هەرچه‌نده‌ باسی ئافرەتی كورد بكرێت، كەمە."

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، سەرۆک بارزانی گوتوویەتی "من زۆر خۆشحاڵم كە دەبینم ژمارەیەكی زۆر لە ئافرەتان ڕۆڵێكی گه‌وره‌ و به‌هێز له‌ بونیادنانی كۆمه‌ڵگه‌دا ده‌بینن" و جه‌ختی کردووەتەوە‌ "ڕۆڵی خۆتان لە پەروەردە لەسەر هزری نیشتیمانپەرەوەری له‌سه‌ر ئافره‌تان و نه‌وه‌كانی داهاتوو بەگەڕ بخەن‌، گرنگه‌ لە هەموو بوارەكان، ئافرەتی كورد رۆڵی خۆی ببینێت."

ئامینە زکری دەڵێت: "دیدگای سه‌رۆك بارزانی وایه‌ كه‌ ده‌بێت مافی ئافره‌تان پارێزراو بێت، ڕێزلێگیراو بێت، چونكه‌ ئه‌م بۆچوونه‌ به‌شێكه‌ له‌ فه‌لسه‌فه‌ی شێخ عەبدولسەلام بارزانی و لە دوای ئەویش جەنابی شێخ ئەحمەد بارزانی و جه‌نابی مه‌لا مسته‌فای بارزانی. جه‌نابیان جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ هه‌میشه‌ پاڵپشت و هاوكارتانم و له‌كوێ پێویستتان بێت من ئاماده‌م."

ئەندامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی ئەوەشی خستووەتە ڕوو "سه‌رۆك بارزانی هه‌میشه‌ جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ ئافره‌تانی كوردستان پەرە به‌تواناكانی خۆیان بده‌ن و له‌مباره‌وه‌ پاڵپشتێكی به‌هێز بووه‌، باشترین نموونه‌ش پارتی وه‌ك یه‌كه‌م حزبی باشووری كوردستان رێژه‌ی كۆتای ئافره‌تانی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی له‌ كۆنگره‌ی 14ـدا به‌رزكرده‌وه‌ بۆ (15%)".

ئامینە زکری سوپاسی سەرۆک بارزانی دەکات و وەک خۆی دەڵێت "سەرچاوەی هێز و باوەڕمانە، سووپاس بۆ پاڵپشتیكردنی یه‌كه‌مین كۆنفرانسی ئافره‌تان، سوپاس بۆ پشتیگری به‌ڕێزیان له‌ جێبه‌جێكردنی ڕاسپارده‌كانی كۆنفراس و هاندان بۆ زیاتر كاركردن و ڕۆڵ بینینیان و باشتركردنی دۆخی ئافره‌تان."




دوایین هەواڵەکان

محەمەد شوکری زانیاری له‌ باره‌ی کۆڕبەندی ئابووری ھەرێم و ھەنگاریا بۆ KDP ده‌خاته‌ڕوو

WEDNESDAY, 17 SEPTEMBER 2025 20:09:44

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان لە ھەرێمی کوردستان گوتی، کار دەکەین بۆ ئەوەی کۆڕبەندێکی ئابووری لە نێوان ھەرێمی کوردستان و ھەنگاریا ئەنجام بدرێت، بە ئامانجی دروستکردنی پەیوەندیی زیاتر لە بواری ئابووری و بازرگانی و وەبەرھێنان. دەشڵێ، ھەنگاریا ئامادەیی نیشان داوە لە چەند بوارێکدا لە ھەرێمی کوردستان کار بکەن و ئێمەش ئاسانکارییان بۆ دەکەین.

 
مەسروور بارزانی: حکوومەتی هەرێم ئەرک و پابەندییە دەستوورییەکانی بە زیادەوە جێبەجێ کردووە

WEDNESDAY, 17 SEPTEMBER 2025 16:09:48

ھەولێر-KDP.info- ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە پرسی هەناردەکردنەوەی نەوت و بابەتی داهاتە نانەوتییەکان و مووچە و شایستە داراییەکانی مووچەخۆرانی تاوتوێ کرد.

 
گوتەبێژی حکوومەت: هەرچی یاسا بۆی دیاریکردووین بێ زیاد و کەم پابەندین پێوەی

WEDNESDAY, 17 SEPTEMBER 2025 16:09:42

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ چوارشەممە، 17ـی ئەیلوولی 2025، پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، چەند بەرچاوڕوونییەکی لەبارەی پرسی نەوت و مووچە بڵاوکردەوە، کە ئەمانەن:

 
سبەی ئەم فیستیڤاڵە لە ئاکرێ ئەنجام دەدرێت

WEDNESDAY, 17 SEPTEMBER 2025 15:09:14

ئاکرێ-KDP.info- بەڕێوبەری کشتوکاڵی ئاکرێ دەڵێت، سبەی دووەمین فیستیڤاڵی بەرھەمی خۆمانە لەقەزای ئاکرێ بەئامادەبوونی پارێزگاری دھۆک دەستپێدەکات و بۆ ماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێت.

د. نه‌هله‌ ئه‌فه‌ندی بۆ KDP: ڕازی نابین زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان بێبه‌ش بكرێن

WEDNESDAY, 17 SEPTEMBER 2025 13:09:05

 هه‌ولێر-KDP.info- جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی خوێندنی باڵا له‌ په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێ، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای به‌غدا ناوی زانكۆ ئه‌هلییه‌كانی كوردستانی نه‌خستووەته‌ ناو ڕێبه‌ری قوتابی و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ کرد، ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌كه‌ ڕاست نه‌كرێته‌وه‌، بانگهێشتی وه‌زیر ده‌كه‌ین.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact