سۆران-KDP.info- ڕۆژی سێشەممە ٢٠٢١/٩/١٤ بە ئامادەبوونی مەسروور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، ڕێورەسمی ڕاگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە شاری سۆران بەڕێوەچوو و سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە گوتارێکدا ئاماژەی بە ڕۆڵی گرنگیی دەڤەرەکە کرد لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستان کە هەمیشە پشت و پەنای شۆڕشە یەک لە دوای یەکەکانی کوردستان بووە.
ئهو بڕیارهش كاریگهری گهورهی لهسهر ههموو سێكتهرهكان بۆ خزمهتی هاووڵاتیانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ههبووه، پهیوهست بهو بڕیارهش سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، تایبهت بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان دوا و گوتی، "لە کابینەی نۆیەمدا، گرنگییەکی زۆر بە باشترکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان وەک ئاو، کارەبا، تەندروستی و پەروەردە دراوە.
هەڵگورد شێخ نەجیب گوتیشی، "دەستکەوتەکان لە سەرجەم دەڤەرەکان، کاریگەرییەکی ئەرێنییان لەسەر ژیان و گوزەرانی هاووڵاتیان بە گشتی و بە تایبەت لە ناوچەکەماندا هەبووە. لە ماوەی ئەم چوار ساڵەدا، هەنگاوی بەرچاو نراون لە پێشخستنی ژێرخانی ئابووری و گەشتوگوزار، بە تایبەت لە ڕێگەی باشترکردنی ڕێگهوبانەکان و پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانەوە، کە بوونەتە هۆکار بۆ ڕاکێشانی گەشتیارێکی زۆر و بووژانەوەی ئابووریی ناوچەکە.
هەڵگور نەجیب دەشڵێ، "لەو کابینەیەدا گرنگییەکی زۆر بە باشترکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان وەک ئاو، کارەبا، تەندروستی و پەروەردە دراوە، ئەمەش لە پێناو دابینکردنی ژیانێکی شایستەتر بۆ دانیشتووانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران.
هەڵگورد شێخ نەجیب زیاتر گوتی، "بنیاتنانی ژێرخانی رێگەوبان لە ئەولەویەتی کارەکانی حکوومەتی هەرێمە، کە لەمەشدا ئیدارەی سۆران چەندین پڕۆژەی ستراتیژی جێبەجێ کردووە و نموونەکانیش زۆرن وەک پڕۆژەی دووسایدی سپیلک، ئۆڤەرپاسی دەروازەی سۆران، شادەماری رێگهی سۆران کە شەقامی 40 مەترییە، هەروەها شەقامی 30 مەتری و دووسایدی حاجی ئۆمەران و دروستکردن و نۆژەنکردنەوەی رێگهی گوندەکان و چەندین پلانی تر بۆ پێشخستنی رێگەوبان جێبەجێ دەکرێن.
لە درێژەی لێدوانەکەیدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان، هەڵگورد هێما بۆ ئەوە دەکات، بۆ چوار ساڵی داهاتوو، دیدگای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بریتییە لە گۆڕینی ناوچەکە بۆ ناوەندێکی گەشتیاری و کشتوکاڵیی پێشکەوتوو و بەردەوام، پلانمان هەیە بۆ وەبەرهێنانی زیاتر لە پڕۆژە گەشتیارییەکان، لەنێویشیاندا سەرقاڵی تەواوکردنی پڕۆژەکانی ماستەرپلانی گەشتیارین، کە لە ئێستادا لە قۆناغی جێبەجێکردندان، کە بەرچاوترینیان (دیزایکردنەوەی بێخاڵ و تاڤگەی گەلی عەلی بەگ و تەلەفریکی گەلی و رووباری کاولۆکان)ن، ئەمەش هەنگاوێکی گەورەیە بۆ ناساندنی سۆران لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و جیهانی.
سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران گوتی، لە بواری کشتوکاڵیشدا، پاڵپشتیی جووتیاران دەکەین بۆ پەرەپێدانی بەرهەمەکانیان لە ڕێگەی ناساندنی بەرهەمەکانیان و دۆزینەوەی بازاڕ بۆ ساغکردنەوەی بەرهەمە ناوخۆییەکان.
له بهشێكی تری وتارهكهیدا مەسروور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، له ڕێورەسمی ڕاگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، تیشکی خستە سەر گرنگیی ئەم دەڤەرە لە ڕووی گەشتوگوزار و پیشەسازی و کشتوکاڵیییەوە و گوتی، "ئەم ناوچهیه دهوڵهمهنده به كانزا سرووشتییهكانی، ئێمه دهتوانین یارمهتیدهر و پشتیوان بین بۆ پێشخستنی كهرتی پیشهسازی و كهرتی كشتوكاڵ و كهرتی گهشتوگوزاری لهم دهڤهره.
سەرۆکی حکوومەت ئاماژەی بە گرنگیی بوونی سۆران بە ئیدارەی سەربەخۆ کرد کە کارئاسانییەکی زۆر بۆ هاووڵاتییانی سۆران دەکات و ڕۆتینیش کەم دەکاتەوە، هەروەها بەشێکیشە لە کارنامەی کابینەی نۆیەم بە ئاراستەی لامەرکەزی ئیداری و شۆڕکردنەوەی دەسەڵاتەکان و دابەشکردنی ئەرک و بەرپرسیاریەتی بە پێی یاسا. بوونی سۆران بە ئیدارەی سەربەخۆ لە هەمانکاتدا فشاریش لە سەر دامەزراوە حکوومییەکانی پارێزگای هەولێر کەم دەکاتەوە.
شایهنی بیرهێنانهوهیه لە کۆتایی ڕێوڕەسمەکەدا، قایمقامی ئێستای سۆران هەڵگورد نەجیب، وەک سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە لایەن سەرۆکی حکوومەتەوە دیاریكرا.
کرمانج گوانی