Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 17 SEP 2025 22:35 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سەرۆکی حکومەت سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە چاکسازییەکانی پێشمەرگە دەکات
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info-  ئەمڕۆ دووشەممە 9/15، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە بەدواداچوونی ڕێکار و هەنگاوەکانی یەکخستنی هێزەکانی پێشمەرگە و چاکسازییەکانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگەی کرد.

سەرۆکی حکومەت دەستخۆشی لەو پێشکەوتنانە کرد کە تا ئێستا لە پرۆسەی چاکسازییەکانی پێشمەرگە ئەنجامدراون و جەختیشی لە پێویستیی تەواوکردن و سەرخستنی پرۆسەکە کردەوە. لەمبارەیەوە ژمارەیەک بڕیاری گرنگ بۆ خێراترکردنی چاکسازییەکان دران، لەوانە یەکخستنی یەکە ژمێریارییەکان کە پێویستە هەموو پێکهاتەکانی پێشمەرگە، تەنیا یەک یەکەی ژمێریاری هەبێت لە چوارچێوەی وەزارەتی پێشمەرگە و لە ژێر سەرپەرشتیی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان بێت لە ڕووی ژمێریاریی و داراییەوە، بە گوێرەی یاسا و ڕێنماییە داراییەکان. هەروەها بڕیاری ڕێکخستنەوەی پێکهاتە و بەیکەربەندیی دابەشبوونی هێزەکانی پێشمەرگە درا بە جۆرێک کە لەگەڵ چاکسازییەکانی حکومەت بگونجێت.

تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە، تایبەت بوو بە ئاسانکاریی لە ڕاییکردنی مامەڵەی خانەنشینی هێزەکانی پێشمەرگە کە پێویستە بەرژەوەندی پێشمەرگە لەبەرچاو بگیرێت ، لەمبارەیەوە سەرۆکی حكومەت، لایەنە پەیوەندیدارەکانی ڕاسپارد پەلە بکەن لە ڕاییکردنی مامەڵەکان و جەختی کردەوە کە نابێت کێشە یاسایی و تەکنیکیەکان ببنە ڕێگر لەبەردەم خەرجکردنی مووچە و شایستەکانیان.

کۆبوونەوەکە داواش لە حکومەتی فیدراڵ دەکات، مووچە و شایستە داراییەکانی پێشمەرگە لەگەڵ هاوتاکانیان لە سوپای عێراق یەک بخات، چونکە بە پێی دەستوور، پێشمەرگە بەشێکە لە سیستەمی بەرگری عێراق و پێویستە مافە دەستووری و شایستە داراییەکانیان لەم چوارچێوەیەدا بێت.




دوایین هەواڵەکان

محەمەد شوکری زانیاری له‌ باره‌ی کۆڕبەندی ئابووری ھەرێم و ھەنگاریا بۆ KDP ده‌خاته‌ڕوو

WEDNESDAY, 17 SEPTEMBER 2025 20:09:44

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان لە ھەرێمی کوردستان گوتی، کار دەکەین بۆ ئەوەی کۆڕبەندێکی ئابووری لە نێوان ھەرێمی کوردستان و ھەنگاریا ئەنجام بدرێت، بە ئامانجی دروستکردنی پەیوەندیی زیاتر لە بواری ئابووری و بازرگانی و وەبەرھێنان. دەشڵێ، ھەنگاریا ئامادەیی نیشان داوە لە چەند بوارێکدا لە ھەرێمی کوردستان کار بکەن و ئێمەش ئاسانکارییان بۆ دەکەین.

 
مەسروور بارزانی: حکوومەتی هەرێم ئەرک و پابەندییە دەستوورییەکانی بە زیادەوە جێبەجێ کردووە

WEDNESDAY, 17 SEPTEMBER 2025 16:09:48

ھەولێر-KDP.info- ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە پرسی هەناردەکردنەوەی نەوت و بابەتی داهاتە نانەوتییەکان و مووچە و شایستە داراییەکانی مووچەخۆرانی تاوتوێ کرد.

 
گوتەبێژی حکوومەت: هەرچی یاسا بۆی دیاریکردووین بێ زیاد و کەم پابەندین پێوەی

WEDNESDAY, 17 SEPTEMBER 2025 16:09:42

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ چوارشەممە، 17ـی ئەیلوولی 2025، پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، چەند بەرچاوڕوونییەکی لەبارەی پرسی نەوت و مووچە بڵاوکردەوە، کە ئەمانەن:

 
سبەی ئەم فیستیڤاڵە لە ئاکرێ ئەنجام دەدرێت

WEDNESDAY, 17 SEPTEMBER 2025 15:09:14

ئاکرێ-KDP.info- بەڕێوبەری کشتوکاڵی ئاکرێ دەڵێت، سبەی دووەمین فیستیڤاڵی بەرھەمی خۆمانە لەقەزای ئاکرێ بەئامادەبوونی پارێزگاری دھۆک دەستپێدەکات و بۆ ماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێت.

د. نه‌هله‌ ئه‌فه‌ندی بۆ KDP: ڕازی نابین زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان بێبه‌ش بكرێن

WEDNESDAY, 17 SEPTEMBER 2025 13:09:05

 هه‌ولێر-KDP.info- جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی خوێندنی باڵا له‌ په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێ، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای به‌غدا ناوی زانكۆ ئه‌هلییه‌كانی كوردستانی نه‌خستووەته‌ ناو ڕێبه‌ری قوتابی و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ کرد، ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌كه‌ ڕاست نه‌كرێته‌وه‌، بانگهێشتی وه‌زیر ده‌كه‌ین.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact