Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 14 SEP 2025 04:55 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ھەورامی دوایین ھەڵوێست و بۆچوونی پارتی بۆ ئامادەبووانی خێوەتگەی ١١ی ئەیلوول خسته‌ڕوو
| KDP.info


زاوێتە-KDP.info- ئێوارەی ئه‌مڕۆ شەممە ١٣ی ٩ لە زاوێتە و لە دوایین ڕۆژی خێوەتگەی ١١ی  ئەیلوول كه‌ بە بۆنەی ٦٤ـەمین ساڵیادی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول بۆ (١١٠٠) گەنج و لاوی پارتی لە سنووری (١٦) لیژنەی ناوچەی لقی ١ــی پارتی به‌ڕێوه‌چوو، د. ھێمن ھەورامی، سیمینارێکی کراوەی پێشکەش کرد.

د. ھێمن ھەورامی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی بەشی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان، سیمینارێکی کراوەی بۆ ھەڤاڵانی بەشداربوو و ژمارەیەک لە کادرەکانی سنووری لقی یەک پێشکەش کرد، کە بە بۆنەی ساڵیادی (٦٤) ساڵه‌ی هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلوول به‌ سه‌رۆكایه‌تیی مسته‌فا بارزانی نه‌مر، بۆ (١١٠٠) گەنج و لاوی سنووری (١٦) لیژنە ناوچەی لقی ١ ساز کرابوو و بۆ ماوەی سێ ڕۆژ به‌رده‌وام بوو.

د. ھێمن ھەورامی، له‌ به‌شێكی سمیناره‌که‌یدا بۆ گه‌نجان و لاوانی به‌شداربووی خێوەتگەکە، بە ووردی له‌باره‌ی دوایین ھەڵوێست و سیاسەت و بۆچوونی پارتی لەسەر ڕەوشی سیاسی ناوخۆیی و پەیوەندی پارتی لەگەڵ لایەنەکان و دوا پەرەسەندنی گفتوگۆکان لەگەڵ بەغدا و دوایین ھەنگاوەکانی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا و ڕه‌وشی کورد لە سووریا و پەرەسەندنە ئیقلیمییەکان و سیناریۆکانی ئایندەی بۆ ئامادەبووانی خێوەتگەی ١١ی  ئەیلوول  خسته‌ڕوو.

دواتر دەرفەتی پرسیار و گفتوگۆ کرایەوە و ژمارەیەک لە بەشداربووان بە چەندین پرسیار و سەرنج و بۆچوونی گرینگ  زیاتر سیمینارەکەیان دەوڵەمەندتر کرد.

شایانی باسه‌ لە چوارچێوەی بەرنامە و کاری لقی یەکی پارتی لە دھۆک، خێوەتگەی ١١ی  ئەیلوول بۆ (١١٠٠) ئەندامی گەنج و لاو لە سنووری ھەر (١٦) لیژنە ناوچەکەی لقی یەک بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەرێوەچوو. 




دوایین هەواڵەکان

مامۆستایانی زانكۆ بۆ KDP: پیلانه‌كان نه‌یانتوانی خه‌باتی كورد ڕابگرن

SATURDAY, 13 SEPTEMBER 2025 21:09:44

هه‌ولێر -KDP.info- شه‌ست و چوار ساڵ به‌ر له‌ ئه‌مڕۆ، شۆڕشی ئه‌یلوول له‌ باشووری كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تیی بارزانی نه‌مر هه‌ڵگیرسا، كه‌ شۆڕشێكی چه‌كداریی سه‌رتاسه‌ری و گشتگیر و كاریگه‌ر بوو، دژی سته‌م و چه‌وساندنه‌وه‌، مامۆستایانی زانكۆ و كه‌سانی ئه‌كادیمیش ده‌ڵێن، شۆڕشی ئه‌یلوول توانی له‌ زۆر ڕووه‌وە دۆزی كورد به‌ره‌و پێشه‌وه‌ ببات و جگه‌ له‌ ناوخۆ شۆڕش كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تیش هه‌بوو." 

 
لەم وادەیەدا شەقامی ١٠٠ مەتری سلێمانی تەواو دەکرێت

SATURDAY, 13 SEPTEMBER 2025 16:09:24

ھەولێر-KDP.info-  گوتەبێژی سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی دەڵێت، "شەقامی 100 مەتری ناسراو بە شەقامی شاڕێگای بابان، 72% بۆ 75%ی كارەكانی تەواو بووە، حكوومەت و سەرۆكوەزیران گرنگی تایبەت بە پڕۆژەكە دەدەن و هیچ كێشەیەكی بودجەی نییە، بەپێ كاركردن لە پڕۆژەكە بەردەوام پارەی بۆ سەرف دەكرێ، کۆی بودجەکەیشی 400 ملیار دینارە."

 
لە KDPوە بزانە بەھۆی پڕۆژەی ڕووناکییەوە چەند مۆلیدە کوژاونەتەوە

SATURDAY, 13 SEPTEMBER 2025 15:09:36

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری بەرھەمھێنانی کارەبای ھەرێمی کوردستان دەڵێت، تا ئێستا زیاتر لە ٣ هەزار مۆلیدە کوژاونەتەوە و سەنتەری ھەموو پارێزگاکانی ھەرێمیش بوونەتە خاوەن کارەبای ٢٤ کاتژمێری.

 
وادەی گەڕانەوەی کارتی دەنگدانت بزانە

SATURDAY, 13 SEPTEMBER 2025 14:09:53

دهۆك -kdp.info-  به‌رپرسێكی كۆمسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایاگه‌یاند، حه‌فته‌ی داهاتوو كارتی ده‌نگده‌ران بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌مساڵ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ و به‌سه‌ر ده‌نگده‌ران دابه‌ش ده‌كرێن.

 
وەزارەتی پەروەردە بۆ KDP: پەرتووک گەیشتوونەتە کۆگاکان.. گۆڕانکاری گەورە لە پرۆگرامدا کراوه‌

SATURDAY, 13 SEPTEMBER 2025 14:09:32

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتیی پرۆگرام و چاپەمەنی لە وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان  گوتی، ئەمساڵ گەورەترین گۆڕانکاری لە مێژووی پەروەردە لە عێراق و ھەرێمی کوردستان لە پرۆگرامی خوێندندا ئەنجام دراوە و لە ئێستادا پەرتووک بۆ ئەمساڵی خوێندن چاپ کراون و ئامادەن، کە لە یەکەم ڕۆژی ساڵی نوێی خوێندندا دەست بە دابەشکردنیان دەکرێت.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact