Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 14 SEP 2025 04:51 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

لە KDPوە بزانە بەھۆی پڕۆژەی ڕووناکییەوە چەند مۆلیدە کوژاونەتەوە
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری بەرھەمھێنانی کارەبای ھەرێمی کوردستان دەڵێت، تا ئێستا زیاتر لە ٣ هەزار مۆلیدە کوژاونەتەوە و سەنتەری ھەموو پارێزگاکانی ھەرێمیش بوونەتە خاوەن کارەبای ٢٤ کاتژمێری.

فارس میرخان، بەڕێوەبەری بەرھەمھێنانی کارەبای ھەرێمی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، دوای جێبەجێکردنی پڕۆژەی رووناکی لە ھەرێمی کوردستان، تا ئێستا ٣ ھەزار و ٢٢٢ مۆلیدە لە ھەرێمی کوژاونەتەوە، کە لە ھەولێر ٢ ھەزار و ١٩٧ مۆلیدە و لە سلێمانی ٦٠٤ مۆلیدە و لە دھۆک ٣٥٦ مۆلیدە و لە ھەڵەبجە ٦٥ مۆلیدە کوژاونەتەوە، بۆیە بەردەوامیش دەبێت لە ھەر شوێنێک کارەبای رووناکی پێ بگات مۆلیدەکان دەکوژێنەوە و تاوەکو کۆتایی پڕۆژەکە حەوت ھەزار مۆلیدە دەکوژێندرێنەوە.

لە درێژەی لێدوانەکەیدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان، فارس میرخان ڕوونی کردەوە، بەھۆی کوژانەوەی ئەو مۆلیدانەی لەم قۆناغەدا کوژاونەتەوە بۆ کەمکردنەوەی دەردانی دووانەئۆکسیدی کاربۆن، ساڵانە لە ھەولێر ٤١٠ ھەزار تۆن و لە سلێمانی ١١٢ ھەزار تۆن و لە دھۆک ساڵانە ٦٣ ھەزار تۆن و لە ھەڵەبجە ساڵانە ١٥ ھەزار تۆن کەم بووەتەوە، کە کۆی گشتی ٦٠٠ ھەزار تۆن کەمکردنەوەی دەردانی دووانەئۆکسیدی کاربۆنە، کە کاریگەرییەکی زۆر باشی لەسەر پاکبوونەوەی ژینگەی ھەرێمی کوردستان دەبێت.

ناوبراو هەروەها دەشڵێت، لە ئێستادا پارێزگای ھەڵەبجە بە گشتی و سەنتەری پارێزگای سلێمانی و سەنتەری پارێزگای ھەولێر و سەنتەری پارێزگای دھۆک بوونەتە کارەبای ٢٤ کاتژمێری و لە قەزا و ناحیەکانیش دەست بە جێبەجێکردنی پڕۆژەکە دەکرێت، کە لە ھەولێر لە بەحرکە و بەشێکی خەبات دەستی پێکردووە و بڕیارە تاوەکو کۆتایی مانگی ١٠ی ئەمساڵ ٨٠%ی پڕۆژەی ڕووناکی جێبەجێ بکرێت و تا کۆتایی ساڵی داھاتووش لە ھەموو ھەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکرێت.

بڵند ئیبراھیم
 




دوایین هەواڵەکان

ھەورامی دوایین ھەڵوێست و بۆچوونی پارتی بۆ ئامادەبووانی خێوەتگەی ١١ی ئەیلوول خسته‌ڕوو

SATURDAY, 13 SEPTEMBER 2025 22:09:57

زاوێتە-KDP.info- ئێوارەی ئه‌مڕۆ شەممە ١٣ی ٩ لە زاوێتە و لە دوایین ڕۆژی خێوەتگەی ١١ی  ئەیلوول كه‌ بە بۆنەی ٦٤ـەمین ساڵیادی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول بۆ (١١٠٠) گەنج و لاوی پارتی لە سنووری (١٦) لیژنەی ناوچەی لقی ١ــی پارتی به‌ڕێوه‌چوو، د. ھێمن ھەورامی، سیمینارێکی کراوەی پێشکەش کرد.

 
مامۆستایانی زانكۆ بۆ KDP: پیلانه‌كان نه‌یانتوانی خه‌باتی كورد ڕابگرن

SATURDAY, 13 SEPTEMBER 2025 21:09:44

هه‌ولێر -KDP.info- شه‌ست و چوار ساڵ به‌ر له‌ ئه‌مڕۆ، شۆڕشی ئه‌یلوول له‌ باشووری كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تیی بارزانی نه‌مر هه‌ڵگیرسا، كه‌ شۆڕشێكی چه‌كداریی سه‌رتاسه‌ری و گشتگیر و كاریگه‌ر بوو، دژی سته‌م و چه‌وساندنه‌وه‌، مامۆستایانی زانكۆ و كه‌سانی ئه‌كادیمیش ده‌ڵێن، شۆڕشی ئه‌یلوول توانی له‌ زۆر ڕووه‌وە دۆزی كورد به‌ره‌و پێشه‌وه‌ ببات و جگه‌ له‌ ناوخۆ شۆڕش كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تیش هه‌بوو." 

 
لەم وادەیەدا شەقامی ١٠٠ مەتری سلێمانی تەواو دەکرێت

SATURDAY, 13 SEPTEMBER 2025 16:09:24

ھەولێر-KDP.info-  گوتەبێژی سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی دەڵێت، "شەقامی 100 مەتری ناسراو بە شەقامی شاڕێگای بابان، 72% بۆ 75%ی كارەكانی تەواو بووە، حكوومەت و سەرۆكوەزیران گرنگی تایبەت بە پڕۆژەكە دەدەن و هیچ كێشەیەكی بودجەی نییە، بەپێ كاركردن لە پڕۆژەكە بەردەوام پارەی بۆ سەرف دەكرێ، کۆی بودجەکەیشی 400 ملیار دینارە."

 
وادەی گەڕانەوەی کارتی دەنگدانت بزانە

SATURDAY, 13 SEPTEMBER 2025 14:09:53

دهۆك -kdp.info-  به‌رپرسێكی كۆمسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایاگه‌یاند، حه‌فته‌ی داهاتوو كارتی ده‌نگده‌ران بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌مساڵ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ و به‌سه‌ر ده‌نگده‌ران دابه‌ش ده‌كرێن.

 
وەزارەتی پەروەردە بۆ KDP: پەرتووک گەیشتوونەتە کۆگاکان.. گۆڕانکاری گەورە لە پرۆگرامدا کراوه‌

SATURDAY, 13 SEPTEMBER 2025 14:09:32

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتیی پرۆگرام و چاپەمەنی لە وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان  گوتی، ئەمساڵ گەورەترین گۆڕانکاری لە مێژووی پەروەردە لە عێراق و ھەرێمی کوردستان لە پرۆگرامی خوێندندا ئەنجام دراوە و لە ئێستادا پەرتووک بۆ ئەمساڵی خوێندن چاپ کراون و ئامادەن، کە لە یەکەم ڕۆژی ساڵی نوێی خوێندندا دەست بە دابەشکردنیان دەکرێت.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact