عیرفان عەزیز
دوای ده‌ستپێشخه‌ری گرنگی سه‌رۆك بارزانی، بۆ كۆكردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان، و ئه‌نجامدانی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی قامیشلۆ، كه دواجار ئیستا كورد له ڕۆژئاوای كوردستان به‌یه‌ك پاكێج له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی سووریا گفتووگۆ ده‌كه‌ن. ئێستاش له باشووری كوردستان دوای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، جۆرێك له دووركه‌وتنه له‌نێوان لایه‌نه‌كان به‌تایبه‌ت پارتی و یه‌كێتی هەبوو، دواجار سه‌رۆك بارزانی مه‌كته‌بی سیاسی هه‌ردوو حزبی كۆكرده‌وه و دووباره به‌رنامه و ستراتیژیه‌تی داهاتووی كوردستان، بۆ یه‌كده‌ستی و یه‌ك هه‌ڵوێستی كرده‌وه به‌رنامه‌ی هه‌ر دوو حزب، و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه بڕیاردراوه كه په‌رله‌مان له‌م مانگه‌دا كارابكرێته‌وه و گفتووگۆكان بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تیش له‌نێوان هه‌ردوو حزب ده‌ستپێبكاته‌وه. هه‌ركاتێك سه‌رۆك بارزانی حزبه‌كان كۆبكاته‌وه كوردستان ده‌چێته قۆناغی گرنگ و ده‌سكه‌وتی زیاتر به‌ده‌ستدێت.
ئه‌وه‌ی زۆر گرنگه حزبه‌كان بزانن، ئایدیای سه‌رۆك بارزانی زۆر گه‌وره‌تره له بیركردنه‌وه‌یه‌كی حزبی و تێروانینی سه‌رۆك بۆ گۆڕانكاری ناوچه‌كه ده‌بێت زۆر به‌هه‌ند وه‌ربگیرێت. كاتی خۆشی چووه به‌غدا و له‌گه‌ڵ هێزه سیاسییه‌كان كۆبوونه‌وه‌ی كرد، هه‌مووانی ئاگاداركرده‌وه له‌تێوه‌گلانی عێراق له‌شه‌ڕی ناوچه‌كه، لایه‌نه عێراقییه‌كان ئه‌مه‌یان به‌هه‌ند وه‌رگرت و عێراق دووربوو له‌شه‌ڕی خوێناوی ناوچه‌كه. ئێستاش له هه‌رێمی كوردستان كه ڕووبه‌ڕووی ئاڵەنگاری زۆر گه‌وره بووه‌ته‌وه له پێكنه‌هێنانی حكوومه‌ت و په‌رله‌مان و شه‌ڕی دیاری نه‌كراوی ناوچه‌كه، زۆر گرنگه ده‌رچه‌یه‌ك هه‌بێت تا ئه‌م قه‌یرانانه كوردستان نه‌خاته گێژاوێكی نادیاره‌وه. باشترین ده‌رفه‌ته حزبه‌كان ڕێنمایی و هه‌ڵوێست و ئامۆژگاری سه‌رۆك بارزانی بكه‌نه ده‌رفه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی لەم قه‌یرانه تێپه‌ڕین.
سه‌رۆك بارزانی، جیا له‌وه‌ی كه مه‌رجه‌ع و ڕێبه‌ری كوردانه، له‌هه‌مان كاتدا تێڕوانین و ده‌ستپێشخه‌ریه‌كانی بۆ ناوچه‌كه وایكردووه، كه ئاشتی به‌رقه‌راربێت، به‌تایبه‌ت له‌پرسی پرۆسه‌ی ئاشتی له توركیا بینیمان، كه چ هه‌وڵ و ماندووبوونێكی له‌و پێناوه ناوه، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، ڕێزی تایبه‌تی بۆ سه‌رۆك بارزانی هه‌یه، و پێی وایه بۆچوون و تێڕوانینی سه‌رۆك بارزانی بۆ ناوچه‌كه گرنگه، كاتێكیش كه دێته كوردستان به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی كۆبوونه‌وه ده‌كات، له‌هه‌مان كاتدا سه‌رۆككۆماری ئیسلامی ئێران خۆی ده‌ڵێت: "هه‌رێمێكی كوردستان كه سه‌رۆك بارزانی خاوه‌نداریه‌تی بكات بۆ ده‌بێت كێشه‌مان له‌گه‌ڵیان هه‌بێت هه‌م به‌بیركردنه‌وه هه‌م به‌پێی مێژوو بارزانی خاوه‌نی پێگه‌و هزره له ناوچه‌كه". پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه كه كاتێك حیكمه‌ت و دانایی سه‌رۆك بارزانی له‌لای ده‌وڵه‌تانی جیهان و دراوسێكان ڕێزلێگیراو پشتیوانی لێبكرێت، بۆ ده‌بێت ئه‌و ده‌رفه‌ته بۆ حزبه‌كانی باشووری كوردستان نه‌قۆزرێته‌وه و هه‌وڵبدرێت له‌چوارچێوه‌ی پێشنیاری سه‌رۆك ستراتیژیه‌تی داهاتووی كوردستان دیاری بكرێت.
شتێك زۆر گرنگه حزبه كوردستانییه‌كان بیزانن، شه‌ڕی ڕاگه‌یاندن و هه‌ڵمه‌تی شكاندنی یه‌كتر و به‌كارهێنانی زمانی زبر و پۆپۆلیستیانه، بابه‌ت گەلێکی كاتین و خه‌ریكه ئه‌و مۆدێله له‌جیهان پشتی تێده‌كرێت، چونكه دواجار ده‌رچه‌ی گفتووگۆی سیاسی داده‌خات. باشووری كوردستان ماوه‌ی 15 ساڵه به قۆناغی ناخۆشی هه‌ڵمه‌تی میدیایی و شكاندنی یه‌كتری هه‌نگاوی ناوه و گه‌لی كوردستان زیانی تێدا كردووه، ئه‌وه‌ی گرنگه لاپه‌ڕەی نوێ و ئاراسته‌ی نوێ و بیری نوی بۆ داهاتووی كوردستان شوێنی ئه‌م یه‌كتری شكاندنه بگرێته‌وه.