Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 14 SEP 2025 04:52 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

لاوانی كوردستان بۆ KDP: درێژەپێدەری خەباتی شۆڕشی مه‌زنی ئەیلوولین
| KDP.info


هەڵەبجە-KDP.info- ڕۆژی 11ی ئەیلوولی 1961 شۆڕشی ئەیلوول بە ڕێبەرایەتیی مستەفا بارزانیی نەمر، دەستی پێكرد و پۆل پۆل كوردستانیان بە گەنج و پیرەوە لە هەموو ناوچەكانی كوردستان پەیوەندییان بە شۆڕشەوە کرد، کە دواجار ئەو شۆڕشە مەزنە بووە خاوەنی هەزاران پێشمەرگەی قارەمان.

كچان و كوڕانی نەوەكانی شۆڕشی ئەیلوول دەڵێن، ئێمە شۆڕشمان نەبینیوە، بەڵام درێژەپێدەر و پارێزەری بەرهەمی خەباتی شۆڕشی ئەیلوولین. لەو بارەیەوە، شەهێن هەڵەبجەیی، كچە چالاكوانی پارێزگای هەڵەبجە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند، شۆڕشی ئەیلوول ئەو هەنگاوە گرنگەی كورد بوو بە ڕێبەرایەتیی مەلا مستەفای بارزانی، سەركردەی كاریزمای كورد، کە بە جیهانی گوت، كورد هەرگیز لە ماف و داواكارییەكانی پاشگەز نابێتەوە. ئێمە دڵخۆشین لە هاوڕێبازانی شۆڕشی ئەیلوولین، ئێستاش بە ڕابەرایەتیی سەرۆك بارزانی سوورین لەسەر داواکردنی مافە ڕەواكانی خۆمان.

شەهێن هەڵەبجەیی گوتیشی، دوێنێ شۆڕشی ئەیلوول هەڵگیرسا و ئەمڕۆ بەرهەمی خوێنی شەهیدەكانمان دەچنینەوە، كورد لە بەرهەمی شۆڕشی ئەیلوول توانیویەتی قەوارەیەكی سیاسی و دیموكراسیی هەبێت و ژیانی ئاسایی و سەربەرزانە و ئارام و سەقامگیر بێتە ئاراوە.

لەگەڵ هەڵگیرسانی شۆڕشی مه‌زنی ئەیلوول، پرسی كورد بەجیهانی كرا، دۆستانی كورد هاوشان لەگەڵ چیاكان لە فراوانبووندا بوون. پارێزەر كامەران لەتیف لە گەرمیان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند، شۆڕشی ئەیلوول شانازیی نەتەوەیەكە، شۆڕشی ئەیلوول و ڕێبەرەكەی مستەفا بارزانیی نەمر، بۆ گەلەكەیان خەبات و شۆڕشیان بەرپا كرد و بە جیهان گوترا، ئێمە گەلێكین مافمان هەیە و مامەڵەکردن بە ئاگر و ئاسن لە ڕژێمی داگیركەر قبووڵ ناکەین، هەر بۆیە هەموو ڕێگه‌كانی ڕووبەڕووبوونەوە بۆ ژیانێكی شەرەفمەندانە بۆ گەلەكەمان دەگرینە بەر.

كامەران لەتیف دەشڵێ، ڕۆژانی تاریكی كورد بە دەستپێكردنی شۆڕشی ئەیلوول لە 64 ساڵ لەمەوبەر، بەرەو ڕووناكی هەنگاوی ناو شۆڕشی ئەیلوول زۆر لە شۆڕشی گەلانی تر لە جیهان گرنگتر بوو، کە تەنیا خوا و گەلەكەی و چیاكان لە پشتی بوون، ئێستا گەلەكەمان بەهۆی بەرهەمی شۆڕشەوە ئازادە و حكومڕانیی خۆماڵیمان هەیە و چاومان لە ئاسۆیە بۆ سەربەخۆیی.

ناوبراو هەروەها ئاماژەش دەدات، کاتێک چیرۆکی ڕۆژانی سەختی شۆڕشی ئەیلوول دەبیستیت، بۆت ڕوون دەبێتەوە کە شۆڕش چۆن و لە چ بارودۆخێکی سەختدا دەستی پێكردووە و ئەمڕۆی ئازادی و دیموكراسی چەندە بەزەحمەت بەدەست هاتووە، بۆیە لەسەر هەموو تاكێك فەرزە پارێزگاری لە قەوارەكەمان بکات.

شۆڕشی ئەیلوول، چۆكی بە حكوومەتی ئەوكاتی عێراق دادا و چەندان جار بۆ دانوستان ڕوو لە سەركردایەتیی كورد کرا. لەو بارەیەوە، نێچیرڤان ئەمین، کە چالاكوانێکی پارێزگای هەڵەبجەیە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند، شۆڕشی ئەیلوول بە ڕابەرایەتیی مەلا مستەفا بارزانی، هەڵهاتنی خۆری هیوا و یەکگرتنی ڕزگاریخوازان بوو بۆ بەگژداچوونەوەی حکوومەتی عێراق، ئەمەش دەرەنجامی پێشێلکردنی مافەکانی گەلی کورد بوو، کە ڕژێم لە هەموو شكستەكانیان بەرامبەر بە شۆڕش، داوای دانوستانیان دەكرد، بەڵام هەرگیز ئەقڵییەتی حكومڕانەكان لە بەغدا لەگەڵ ڕێككەوتن و ئاشتی نەبووە لەگەڵ گەلی كورد، بۆیە ئێستاش پاش 64 ساڵ كورد لە قۆناغێكی تردایە و عێراقیش حكومڕانەكانی گۆڕاون، بەڵام هه‌ندێك لایه‌ن هەمان بیر و زهنی شۆڤێنییان هەیە وەك ڕژێمەکانی پێشووی خۆیان بۆ پێشێلكردنی مافەكانی گەلی كورد.

ئەو چالاکوانە ئەوەش دەخاتە ڕوو، تەواوی دەستکەوتەکانی ئەمڕۆی کوردستان بەرهەمی شۆڕشە یەک لەدوای یەکەکانی مێژووی ئازادیخوازیی گەلی کوردن، کە دیارترینیان شۆڕشی مەزنی ئەیلوولە، بۆیە دەبێ دەرفەتەكان بقۆزینەوە و بە یەكگرتوویی پارێزگاری لە دەستكەوتەكانمان بكەین.

 

عەزیز ڕەسووڵ

 




دوایین هەواڵەکان

ھەورامی دوایین ھەڵوێست و بۆچوونی پارتی بۆ ئامادەبووانی خێوەتگەی ١١ی ئەیلوول خسته‌ڕوو

SATURDAY, 13 SEPTEMBER 2025 22:09:57

زاوێتە-KDP.info- ئێوارەی ئه‌مڕۆ شەممە ١٣ی ٩ لە زاوێتە و لە دوایین ڕۆژی خێوەتگەی ١١ی  ئەیلوول كه‌ بە بۆنەی ٦٤ـەمین ساڵیادی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول بۆ (١١٠٠) گەنج و لاوی پارتی لە سنووری (١٦) لیژنەی ناوچەی لقی ١ــی پارتی به‌ڕێوه‌چوو، د. ھێمن ھەورامی، سیمینارێکی کراوەی پێشکەش کرد.

 
مامۆستایانی زانكۆ بۆ KDP: پیلانه‌كان نه‌یانتوانی خه‌باتی كورد ڕابگرن

SATURDAY, 13 SEPTEMBER 2025 21:09:44

هه‌ولێر -KDP.info- شه‌ست و چوار ساڵ به‌ر له‌ ئه‌مڕۆ، شۆڕشی ئه‌یلوول له‌ باشووری كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تیی بارزانی نه‌مر هه‌ڵگیرسا، كه‌ شۆڕشێكی چه‌كداریی سه‌رتاسه‌ری و گشتگیر و كاریگه‌ر بوو، دژی سته‌م و چه‌وساندنه‌وه‌، مامۆستایانی زانكۆ و كه‌سانی ئه‌كادیمیش ده‌ڵێن، شۆڕشی ئه‌یلوول توانی له‌ زۆر ڕووه‌وە دۆزی كورد به‌ره‌و پێشه‌وه‌ ببات و جگه‌ له‌ ناوخۆ شۆڕش كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تیش هه‌بوو." 

 
لەم وادەیەدا شەقامی ١٠٠ مەتری سلێمانی تەواو دەکرێت

SATURDAY, 13 SEPTEMBER 2025 16:09:24

ھەولێر-KDP.info-  گوتەبێژی سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی دەڵێت، "شەقامی 100 مەتری ناسراو بە شەقامی شاڕێگای بابان، 72% بۆ 75%ی كارەكانی تەواو بووە، حكوومەت و سەرۆكوەزیران گرنگی تایبەت بە پڕۆژەكە دەدەن و هیچ كێشەیەكی بودجەی نییە، بەپێ كاركردن لە پڕۆژەكە بەردەوام پارەی بۆ سەرف دەكرێ، کۆی بودجەکەیشی 400 ملیار دینارە."

 
لە KDPوە بزانە بەھۆی پڕۆژەی ڕووناکییەوە چەند مۆلیدە کوژاونەتەوە

SATURDAY, 13 SEPTEMBER 2025 15:09:36

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری بەرھەمھێنانی کارەبای ھەرێمی کوردستان دەڵێت، تا ئێستا زیاتر لە ٣ هەزار مۆلیدە کوژاونەتەوە و سەنتەری ھەموو پارێزگاکانی ھەرێمیش بوونەتە خاوەن کارەبای ٢٤ کاتژمێری.

 
وادەی گەڕانەوەی کارتی دەنگدانت بزانە

SATURDAY, 13 SEPTEMBER 2025 14:09:53

دهۆك -kdp.info-  به‌رپرسێكی كۆمسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایاگه‌یاند، حه‌فته‌ی داهاتوو كارتی ده‌نگده‌ران بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌مساڵ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ و به‌سه‌ر ده‌نگده‌ران دابه‌ش ده‌كرێن.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact