Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 14 SEP 2025 04:52 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

شادیی سەرۆک
| KDP.info


زکری مووسا

ئەمەی ڕۆژی ھەینی ٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٥ لە پاریس ڕووی دا، لە مێژووی پەیوەندیی گەلی کوردستان لەگەڵ ئەوروپادا لاپەڕەیەکی زێڕین و بێوێنەیە. سەت ساڵ لەو ستەمە تێدەپەڕێت کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە گەلی کوردستانی کرد. گەلی کوردستان بە دەرئەنجامەکانی پەیمانی لۆزان ڕازی نەبوو و کەوتە ناو خەباتێکی ئەفسانەیی دوورودرێژ و سەدان ھەزار قوربانی دا. لەم ڕێیە سەخت و دژوارەی قوربانیدان و پێداگری لە ناسنامەدا پێشمەرگە، یەکێک بوو لەو ئامراز و چەمکە باڵایانە کە گەلی کوردستان لە خەباتی خۆیدا بەھۆیەوە بەرگریی لە مان و نەمانی خۆی دەکرد.

پێشمەرگە لە خەباتی خۆیدا لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان ھەردەم پارێزەری ئازادی و بەھا باڵاکان بووە. بۆ یەک جاریش پێشمەرگە لە خەباتی چەکداریی خۆیدا دەستی بۆ تیرۆر و تۆقاندن نەبرد. ئەگەرچی نەیارەکانی نامرۆڤ و بێویژدان بوون بەڵام مەرد و مەردانە لە تێکۆشان و خەباتیدا بەردەوام بوو و بووە یەکێک لە نموونە باڵاکانی خەباتی سەردەم. ھەروەک لەناوەکەیدا دیارە پێشمەرگە بە پێش مەرگی خۆی دەکەوێت بۆ ئەوەی ژیان بپارێزێت، باشە چ بەھایەک لەمە باڵاترە؟؟ لە شەڕی تیرۆریستانی داعشیشدا ئەوە پێشمەرگە بوو بە خوێن و فیداکاری و پێداگریی خۆی بووە قەڵغانێک بۆ مرۆڤایەتی و بەرگریی لە بەھاکان و ئازادی کرد و بە خوێنی خۆی سەرکەوتنی گەورەی تۆمار کرد، بەڵێ دەتوانین بڵێین جیھان قەرزاری پێشمەرگە و بوێری و نەبه‌ردییەکەیەتی.

دوای سەت ساڵ، ئێستا لە پاریس ڕێزی پێشمەرگە و خەبات و ماندووبوونەکەی دەگیرێت. ئەمە دەستکەوتێکی گەورەیە و مانایەکی زۆر قووڵی ھەیە و بۆ ھەموومان دەبێ جێگەی شانازی و خۆشحاڵی بێت. لەو نێوەدا ڕەنگە زۆر کەس قسە بکەن، ڕەخنە بگرن، ڕق ھەڵگرن بەڵام ئەمانە ھیچیان زۆر گرنگ نین، گرنگ ئەوەیە کارەکە کرا و ناوی پێشمەرگە لە یەکێک لە پایتەختە ھەرە گرنگەکانی ڕۆژئاواییدا بۆ تاھەتایە بووە یادگاریی ھاوبەش و ھێمای دۆستایەتیی نێوان فەڕەنسا و کوردستان.

مەڕاسیمەکەی پاریس دڵی ھەموو تێکۆشەر و خەباتکار و ئازادیخوازێکی شاد کرد بەڵام لەنێو ئەوانەدا یەکێک ھەبوو کە لە ھەموومان خۆشحاڵتر بوو و ناخی پڕ بوو لە شادی و شانازی. ئەو کەسە سەرۆک مەسعود بارزانی بوو. ئەو کە ڕەمزی تێکشکاندنی ئەفسانەی داعشە و ھەمیشە خۆی بە پێشمەرگە زانیوە و پێشمەرگەبوون بە باڵاترین پلە دەزانێت، لە ڕۆژی ھەینیی پاریسدا لە بەرگی پێشمەرگەیەکدا بە پەردەلادان لەسەر ناوی پێشمەرگە لە پایتەختی ئازادی و شارستانیەتی ڕۆژئاوا بەردێکی تری دانایە سەر دیواری بەرزی شانازییەکانی گەلی کوردستان. سەرۆک بارزانی زۆر باش دەزانێ ئەمە بۆ ئازادیخوازانی کوردستان پڕە لە مانا و ڕووناکی بۆ ئەو ڕێگەیەی کە ھێشتا ماوەیانە بیبڕن.




دوایین هەواڵەکان

ھەورامی دوایین ھەڵوێست و بۆچوونی پارتی بۆ ئامادەبووانی خێوەتگەی ١١ی ئەیلوول خسته‌ڕوو

SATURDAY, 13 SEPTEMBER 2025 22:09:57

زاوێتە-KDP.info- ئێوارەی ئه‌مڕۆ شەممە ١٣ی ٩ لە زاوێتە و لە دوایین ڕۆژی خێوەتگەی ١١ی  ئەیلوول كه‌ بە بۆنەی ٦٤ـەمین ساڵیادی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول بۆ (١١٠٠) گەنج و لاوی پارتی لە سنووری (١٦) لیژنەی ناوچەی لقی ١ــی پارتی به‌ڕێوه‌چوو، د. ھێمن ھەورامی، سیمینارێکی کراوەی پێشکەش کرد.

 
مامۆستایانی زانكۆ بۆ KDP: پیلانه‌كان نه‌یانتوانی خه‌باتی كورد ڕابگرن

SATURDAY, 13 SEPTEMBER 2025 21:09:44

هه‌ولێر -KDP.info- شه‌ست و چوار ساڵ به‌ر له‌ ئه‌مڕۆ، شۆڕشی ئه‌یلوول له‌ باشووری كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تیی بارزانی نه‌مر هه‌ڵگیرسا، كه‌ شۆڕشێكی چه‌كداریی سه‌رتاسه‌ری و گشتگیر و كاریگه‌ر بوو، دژی سته‌م و چه‌وساندنه‌وه‌، مامۆستایانی زانكۆ و كه‌سانی ئه‌كادیمیش ده‌ڵێن، شۆڕشی ئه‌یلوول توانی له‌ زۆر ڕووه‌وە دۆزی كورد به‌ره‌و پێشه‌وه‌ ببات و جگه‌ له‌ ناوخۆ شۆڕش كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تیش هه‌بوو." 

 
لەم وادەیەدا شەقامی ١٠٠ مەتری سلێمانی تەواو دەکرێت

SATURDAY, 13 SEPTEMBER 2025 16:09:24

ھەولێر-KDP.info-  گوتەبێژی سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی دەڵێت، "شەقامی 100 مەتری ناسراو بە شەقامی شاڕێگای بابان، 72% بۆ 75%ی كارەكانی تەواو بووە، حكوومەت و سەرۆكوەزیران گرنگی تایبەت بە پڕۆژەكە دەدەن و هیچ كێشەیەكی بودجەی نییە، بەپێ كاركردن لە پڕۆژەكە بەردەوام پارەی بۆ سەرف دەكرێ، کۆی بودجەکەیشی 400 ملیار دینارە."

 
لە KDPوە بزانە بەھۆی پڕۆژەی ڕووناکییەوە چەند مۆلیدە کوژاونەتەوە

SATURDAY, 13 SEPTEMBER 2025 15:09:36

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری بەرھەمھێنانی کارەبای ھەرێمی کوردستان دەڵێت، تا ئێستا زیاتر لە ٣ هەزار مۆلیدە کوژاونەتەوە و سەنتەری ھەموو پارێزگاکانی ھەرێمیش بوونەتە خاوەن کارەبای ٢٤ کاتژمێری.

 
وادەی گەڕانەوەی کارتی دەنگدانت بزانە

SATURDAY, 13 SEPTEMBER 2025 14:09:53

دهۆك -kdp.info-  به‌رپرسێكی كۆمسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایاگه‌یاند، حه‌فته‌ی داهاتوو كارتی ده‌نگده‌ران بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌مساڵ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ و به‌سه‌ر ده‌نگده‌ران دابه‌ش ده‌كرێن.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact