Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 14 MAR 2026 19:58 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

لەم وادەیە دەرماڵەی مامۆستایانی ھەرێمی کوردستان زیاد دەبێت
| KDP.info


ھەولێر -KDP.info- سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان گوتی "لە سەرەتای ساڵی داھاتوو دەرماڵەی مامۆستایان لە ١٥٠ھەزار دینار بۆ ٣٠٠ھەزار دینار زیاد دەبێت." 

مامۆستا ئەحمەد گەرمیانی، سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند "ئەنجامی سەردانی شاندی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان زۆر باش بوو، باس لە زیادکردنی دەرماڵەی مامۆستایان کرا، وەک چۆن مامۆستایانی عێراق دەگرێتەوە، بەھەمان شێوە مامۆستایانی ھەرێمی کوردستانیش بگرێتەوە، کە لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیران و سەرۆکایەتیی کۆمار پەسەند دەکرێت، بۆیە بڕین و زیادکردن وەک یەک ھەرێمی کوردستان و عێراق دەگرێتەوە.

سەردانی سەندیکای یەکێتی مامۆستایانی عێراقیشمان کرد، زۆریان پێ خۆشبوو پێکەوە بۆ ئەو مەبەستە کار بکەین، سەردانی جێگری سەرۆکی یەکەمی پەرلەمانی عێراقمان کرد، ئەویش لەگەڵمان ھاوسۆز بوو و کاردەکات بۆ ئەوەی ئەو بڕیارە ھەرێمی کوردستانیش بگرێتەوە." 

مامۆستا  ئەحمەد گەرمیانی گوتیشی "پەیاممان دایە حکوومەتی عێراقیش، لە ئایندە سەردانیشیان دەکەین، سەرۆکوەزیران بەھۆی ئەوەی دوێنێ لە مووسڵ بوو نەمانبینی، پەیاممان پێگەیاند، بۆیە ھیچ بەربەستێک نیە ھەرێمی کوردستان نەگرێتەوە، پێویست بوو لە پەرلەمانیش نوێنەرانی ئێمە خاڵێک زیاد بکەن و بەناو بیانگوتبووایە ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، بۆیە دەرماڵە لە ١٥٠ھەزار بۆ ٣٠٠ھەزار دینار زیاد دەکرێت، لە سەرتای ساڵی نوێ ئەو بڕیارە دەکەوێتە بواری جێبەجێکردن." 

 

بڵند ئیبراھیم  




دوایین هەواڵەکان

ڕاگەیەندراوێک لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانەوە

SATURDAY, 14 MARCH 2026 17:03:46

ھەولێر-KDP. info-  سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە دەکات کە ئەمڕۆ کرایە سەر کونسوڵخانەی گشتیی دەوڵەتی ئیمارات لە هەولێر.

ڕاگەیاندراوێک لە حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە

SATURDAY, 14 MARCH 2026 17:03:42

ھەولێر-KDP.info-  حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیاندراوێکدا  هێرشکردنە سەر کونسوڵخانەی گشتیی دەوڵەتی ئیمارات لە هەولێر و هەموو هێرشێک بۆ سەر خاک و دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان و کونسوڵخانە و نێردە دیپلۆماتییەکان  شەرمەزار دەکات کە ئەمە دەقەکەیەتیی:

 
ئەڤرو ل شێخان ل یادا ژدایک بوونا بارزانیێ نەمر هەلمەتەکا دارچاندنێ برێڤەچوو

SATURDAY, 14 MARCH 2026 17:03:49

شێخان-KDP. info-  ل شێخان ب هەلکەفتا یادی ژدایکبوونا بارزانیێ نەمر، هەلمەتەکا بەرفرەهـ یا دارچاندنێ هاتە ئەنجامدان.

 
کەسنەزان..لە ساڵیادی لەدایکبوونی بارزانی نەمر ھەڵمەتێکی دارچاندن بەڕێوەچوو

SATURDAY, 14 MARCH 2026 15:03:48

ھەولێر-KDP. info-  له‌ساڵڕۆژی لەدایکبوونی باوکی ڕوحی و نەتەوەیی و نیشتیمانی و ڕابەری مەزنی کوردستان " بارزانی نه‌مر " هەڵمەتێکی فراوانی دارچاندن لە بەرزاییەکانی کەسنەزان بەڕێوەچوو.

ب هەلکەفتا (123) سالیا ژ دایکبوونا بارزانیێ نەمر، هەوەکا بەرفرەها دارچاندنێ ل دەڤەرا ئامێدیێ بڕێڤەچوو

SATURDAY, 14 MARCH 2026 15:03:18

ئامێدی-KDP. info-  ب هەلکەفتا سالیادا ژ دایکبوونا ڕێبەر و بابێ روحیێ نەتەوا کورد "بارزانیێ نەمر"، ئەڤرۆ 14ی ئادارا 2026ێ، ل سەرانسەری قەزا ئامێدیێ، سنورێ لقێ 18 و هەر هەشت لیژنەیێن ناوچەیێن (ئامێدی، دێرەلوک، شێلادزێ، سیریێ، سەرسنک، بامەرنێ، کانی ماسێ و چەمانکێ) ب پشکداریەکا جەماوەری یا بەرفرەهـ، هەوەکا مەزنا دارچاندنێ بڕێڤەچوو.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact